گومان له‌وه‌دا نیه ، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ( به ده‌یان به‌ڵگه كه له‌به‌رده‌ستدایه ) ته‌زویرێكی به‌رفراوان و رێكخراو به‌رێوه براوه، ئه‌م ته‌زویره‌ش راسته‌وخۆ دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی لێی به‌رپرسن و ئه‌نجامیانداوه، كاتێكیش چوار حزبی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات( گۆران و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ) به ته‌واوی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان ره‌تكرده‌وه و رایانگه‌یاند كۆی پرۆسه‌كه ره‌ت ئه‌كه‌نه‌وه ، ئیدی دۆخه‌كه چۆته قۆناغێكی دیكه‌وه ، ته‌زویری ئه‌مجاره جیاواز له‌و مێژوه درێژه‌ی ته‌زویره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئاكامی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌م ته‌زویره له‌سه‌ر زه‌مینی واقیعدا كۆمه‌ڵێك لێكه‌وته‌ی و ئه‌نجامی مه‌ترسیدار دروست ئه‌كات...
یه‌كه‌م: شه‌قهه‌ڵدانێكی تونده له دیموكراسی و له ئیراده‌ی گشتی هاوڵاتیان ، كۆدێتایه به‌سه‌ر ره‌وایه‌تی و ده‌نگی هاوڵاتیاندا، ئه‌م ته‌زویره سه‌پاندنی هێزێكه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی ئه‌واندا، هێزێك نه سنوره‌كانی نیشتیمانی پاراست و نه لانیكه‌می دادپه‌روه‌ری به‌دیهێنا و ، نه هیچ رێزێكی بۆ دیموكراسی و دامه‌زراوه‌كانی هێشته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه، ئومێده‌كانی چاكسازی نیشتیمانی له نێو برد، ئه‌م ته‌زویره ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی بێ مانا كرد، ئه‌م هه‌رێمه‌ی خسته قۆناغێكه‌وه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی هاولاتیان ببێت به ئامرازێكی یاریكردن به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه، بێگومان ته‌نها مۆدێلی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر و خۆسه‌پێنه‌كان به‌و شێوه‌یه له ده‌نگی هاوڵاتیان و ئیراده‌ی گشتی ئه‌روانن
دووه‌م: ئه‌م ته‌زویره رێكخراوه به‌رفراوانه پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم به بنبه‌ستێكی قورس ئه‌گه‌یه‌نێت و پێناچێت به‌م دۆخه‌وه هیچ یه‌كێك له پارته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن، به‌مه‌ش سه‌ره‌تای كێشه‌یه‌كی سیاسی و ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره روو له ناوچه‌كه ئه‌كات و تێكرای دامه‌زراوه‌كانی حوكمرانی ئه‌م ولاته رووبه‌رووی ئیفلیجبونێكی راسته‌قینه ئه‌كاته‌وه، وای لێدێت و جگه له پارتی و یه‌كێتی و هێزه پاشكۆكانیان، هێچ هێزێكی راسته‌قینه‌ی سیاسی كه خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی سیاسی سه‌ربه‌خۆ بێت به‌شداری گه‌مه‌ی ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن ناكات ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سێكته‌ره‌كانی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌ك په‌روه‌رده و ته‌ندروستی رووبه‌روی داروخانی زیاتر ئه‌بێته‌وه
سێیه‌م : ئه‌م ته‌زویره به‌رفراوانه‌ی یه‌كێتی و پارتی، داخستنی ده‌رگای چاكسازی نیشتیمانی و ، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای توندوتیژی و یاخیبوون بوو ، دروستكردنی گه‌وره‌ترین نائومێدی بوو له‌و هێزه سیاسی و مه‌ده‌نی و مرۆڤه ئازادیخوازانه‌ی ئه‌یانویست له رێگای هه‌ڵبژاردن و خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه چاكسازی له ولاتدا بكه‌ن و دادپه‌روه‌ری بگێرینه‌وه و به‌شدار بن له بونیادنانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا، به‌مه‌ش سه‌ره‌تای پشێوی و ئاژاوه‌یه‌كی گه‌وره دێته ئاراوه، كه تۆ خه‌ڵكت بێ ئومێدكرد له ده‌نگدان، كه ده‌رگای ئه‌نجامی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردندا به رووی پارته‌كاندا داخست، ئه‌وا بێ دوو دڵی ده‌رگای توندوتیژی ئه‌خه‌یته سه‌ر پشت، زه‌مینه‌ی له‌دایكبوونی گرووپی چه‌كدار و گرووپی توندوتیژ ئه‌ره‌خسێنیت ، ئێستا له هه‌ركاتێكی تر له كوردستاندا زه‌مینه‌ی ده‌ركه‌وتنی توندوتیژی و گروپی توندوتیژ له‌بارتره، به‌رپرسیارانی ئه‌م ئاڵۆزی و به بنبه‌ستگه‌شتنه‌ش ده‌سه‌ڵات و نوخبه حوكمرانه‌كه‌یه‌تی...
چواره‌م : ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ته‌زویره‌ی یه‌كێتی و پارتی ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌خلاقی و مه‌بده‌ئیه بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیستا له نیو ئه‌و دوو حزبه‌دان و خۆیان به خه‌ڵكی خاوه‌ن پره‌نسیپ و خاوه‌ن به‌ها ئه‌زانن ، یان ئه‌بێت هه‌ڵویستیان هه‌بیت و به توندی ره‌خنه‌ی حزبه‌كانیان بكه‌ن له ته‌وزیركردنی را و ئیراده‌ی هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ران ، یان به‌شێكن له ئه‌جێندای نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و ته‌زویركه‌ر ، به‌داخه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رنج راده‌كێشێت ئه‌وه‌یه ئه‌م ته‌زویره به‌رفراوان و رێكخراوه به ته‌نها دڵی ئه‌و كه‌سانه خۆشنه‌كرد كه له نێویه‌كێتی و پارتیدان و به‌شێكن له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌ترین سودمه‌ندی بارودۆخه‌كه‌ن، به‌ڵكو دڵی ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و رۆشنبیرانه ناو یه‌كێتی و پارتیشی خۆشكرد كه ساڵانێك ئیدیعای ئه‌وه‌یان كردوه كه‌سی خاوه‌ن پره‌نسیپن، تێكۆشه‌ری رێگای ئازادین، یان پردی گه‌یاندنی ده‌نگی خه‌ڵكن به ده‌سه‌ڵات، مایه‌ی سه‌رنجه به‌شێك له‌م نوخبه‌ی ناو یه‌كێتی پیرۆزبایی ئه‌م ته‌زویره گه‌وره‌یه ئه‌كه‌ن و به سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی ئه‌زانن، كارێكی له‌م شێوه‌یه هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێت جگه له‌وه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی شانازی به‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه ئه‌كه‌ن و به‌رگری لێ ئه‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و رۆشنبیرانه وان كه پاساوهێنه‌ره‌وه‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆر و خۆسه‌پێنه‌كان..
ئومید قەرەداغی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی