پەرلەمانتاری ساختەچی

15/05/2018

مەجید ساڵح

 

(انتحال الشخصیه‌ - Impressionist- کۆرینی کەسێتی)؛ بریتیە لەوەی کەسێک کەسایەتی راستەقینەی خۆی بشارێتەوە و بە روخسار و پیشەی کەسێکی دیکە خۆی پیشانی کۆمەڵگا بدات و خەڵک وا بزانن لە گەڵ کەسێکی حەقیقیدا هەڵسوکەوت دەکەن لە کاتێکدا کەسەکە ساختەیە.. بۆ نمونە کەسێک خۆی وەک پزیشکێک دەربخات و پزیشکی بکات بە پیشەی خۆی، لە کاتێکدا ئەو هیچ زانکۆیەکی پزیشکی تەواو نەکردبێ.. زیانەکەنی ئەم کەسە ساختەچییە دەبێ چەند بێ..؟!
نمونەیەکی دیکە، دوای ١٢ی ئایار لە هەرێمی کوردستانەوە کۆمەڵە کەسێک لە ناو پارتی و یەکێتی نیشتمانیدا بەبێ ئەوەی لە لایەن خەڵکەوە دەنگیان پێدرابێ، (انتحال الشخصیه‌)ی ئەو پەرلەمانتارە راستەقینانەی بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی و یەکگرتوو کۆمەڵ... کە دەنگی خەڵکیان بەدەست هێناوە دەکەن و وەک پەرلەمانیاری پەرلەمانتاری ساختە نوێنەرایەتی گەلی کورد دەکەن و دەچنە بەغدا... ئەی دەبێ زیانی ئەم پەرلەمانتارە ساختەچیانە چەند بێ لە گەلی کورد..
لەسەردەمی سەدامدا هەر چەند ساڵێک جارێک حزبی بەعس بە ناوی گەلی کوردەوە کۆمەڵێک خەڵکی دەناردە مەجلیسی وەگەنی و دەیکردن بە نوێنەری کورد، بەڕای من ئەو خەڵکانە هێشتا شەریفترن لەو کەسانەی کە لە ئێستادا دەنگی پەرلەمانتارە راستەقینەکان دەدزن و دەچنە جێگەکانیان لە بەر دوو هۆ:
یەکەم: ئەوانەی مەجلیسی وەگەنی کورسی خەڵکی دیکەیان نەدەبرد و هەر لە ئەساسدا ساختە بوون، بەڵام ئەمانە سور دەزانن ئەو کورسیەی و ئەو شەخسیەتەی کە وەرری دەگرن هی خەڵکی دیکەیە.
دووەم: لە ناو ئەوانەدا جاربەجار کەسانی شەریف و بە هەڵوێستی وەک ئاسۆی مەحمود بەگ دەردەکەوتن و گیانی خۆیان دەکرد بە قوربانی، بەڵام دڵنیام ئەمانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەموو کورد دەکەن بە قوربانی.. ئاسۆی مەحمود بەگ لە ساڵی ١٩٧٩ کاتێک پۆلێک پێشمەرگەی یەکێتی شەهید کران و رێگەیان نەدا کەسوکارەکەیان بیانێژن، کەوتە پێش خەڵکی کەلار و بەڕێوڕەسمێکی شایستە مەراسیمی بەخاکسپاردنی بۆ رێکخستن.. دواتر لە لایەن حزبی بەعسەوە ئاسۆ لەناوبرا.. بە دڵنیاییەوە ئەم پەرلەمانتارە ساختەچیانە وەک چۆن لە ئاست دزین و بە تاڵان بردنی سەروەت و سامانی کوردستان لە لایەن حزبەکانیانەوە بێ دنگ بوون و لە کاتی داگیرکردنی کەرکوکدا پاساویان دەهێنایەوە، ئاواش لە بەغدا لەسەر مافەکانی کورد سازش دەکەن، چونکە لە ئەساسدا (انتحال الشخصیه‌)ی پەرلەمانتاری راستەقینەیان کردوە و خۆیان ساختەن.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی