بۆ گۆڕان‌و هاوپەیمانی.. با پەندێك لەئیسرائیل وەربگرین

16/05/2018

دانا رەشید

دەوڵەتی ئیسرائیل لەوەتەی دروست بوە هەمیشە كە دەكەوێتە قەیرانێكەوە ، خێرا ئەو حكومەت و پەرلەمانە هەڵدەوەشێنێتەوە و هەڵبژاردنی پیشوەخت دەكات و دەستەو دائیرەیەكی نوێ دادەمەزرێنێت ، حیزبەكانیشیان بەردەوام خۆیان نوێ دەكەنەوە ، هەوێنی ئەم پرنسیبەشی لە ئەڵمان وەرگرتوە كە دەڵێ ( شتێك لە جێگەی خۆی نی یە یا شتێك وەك خۆی نی یە ) ئەڵمان لە سەردەمی گێرهارد شرۆدە لەسەر هەمان پرنسیب ، حكومەتی شرۆدەی روخاند و هەڵبژاردنی پیشوەختەی كرد ، 

لێرەدا لە هەرێمی كوردستان هەموو شتێك وەك ئاونەی بەر هەتاو روون و دیارە ، ٢٧ ساڵە هەتا ئێستە چۆن ئەو هەرێمە ئاوەروت دەكرێت ، 

بزوتنەوەی گۆرران زۆر كەمی كردوە 
هاوپەیمانی وەك هێزێكی نوێ غەدری زۆری لێ كراوە 
بەڵام پێویستە بزوتنەوەی گۆرران بە زوویی بجێتەوە بە خۆیداو ، ئیمتحانێكی سەرلەبەری بزوتنەوەكە بكات و كۆنگرەیەك ببەستێ و زۆرێك لە بەرپرسەكانی بگۆرێت و گۆرانكاریەكی ئەرێنی بە دی بهێنێت ، 

هەروەها هاوپەیمانی بە سەركردایەتی دوكتۆر بەرهەم ، لەمە زیاتر خۆی ئالودە نەكات بە كۆمەڵێ دروشم و دەستەواژەی سیاسی تایبەت بە خۆی ، بە زوویی خۆی رێك بخات لە بزوتنەوەیەكدا و سەركردایەتی و تۆرەكانی رێكخستنی خۆی بچنێت ، ئاراستەكی رونی ستراتیجی كورت خایەن و درێژ خایەنی خۆی پیشان بدات 
ئەكرێ و كات بە بەریەوە ماوە ئەم دوو بزوتنەوەیە 

بزوتنەوەی گۆرران و هاوپەیمانی بە عەقڵیەتێكی نوێ و سەردەمیانە ببن بە هاورێ و هاوپەیمانی یەك بۆ داهاتوو خاوەن ستراتیجی كارو دنیا بینیەكی روون و ئاشكرا خۆیان نمایش بكەن

دانا رەشید

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی