به‌رێزان ، هه‌ردوكتان ، دژی نا ئومێدین ، له دژایه‌تی نا ئومێدیشدا ، عه‌قلانیه‌ت و باوه‌ر به جوانیه‌كانی ئاینده ، وه‌گیر ده‌كه‌وێ . به‌لام به خشینی ئومێد ، له ده‌روازه‌ی خستنه روو و باسكردنی ، تاغیه‌تی گروپه سولتانیه‌كانی دنیای ئێمه ، دادی خه‌مه نیشتمانیه‌كانمان نادا. من ده‌زانم ، ئیستیبداد ، له هه‌ر به‌رگێكی خۆیدابێ ، دوایی هاتنی حه‌تمیه . به‌لام ئه‌و دوایی هااتنه ، ئه‌و كاته بایه‌خی هه‌یه ، كه تاقه‌تی تاك و كۆی خه‌لك نه‌پروكابێ ، ئه‌و كاته كۆتایهاتنێكی جوانه ، كه ده‌رفه‌تی سه‌رهه‌لدانه‌وه‌ی ، ده‌سته‌یه‌كی سولتانی و داپلۆسێنه‌ری تر، نه‌ره‌خسێنێ. . ئیستیبداد ، له ولاتی ئیمه‌دا ، هه‌میشه نوێ ده‌بێته‌وه . ده‌زانن بۆ به‌رێزانم ، چونكه ، پرۆژه‌یه‌ك نیه په‌كی سیناریۆی مانه‌وه‌و نوێبونه‌وه‌ی پاوانكاری و تاغیبونی ئه‌وان بكات .
كاك مه‌ریوان ، نه ، كۆلنه‌دان و ته‌سلیم نه‌بون به و هێزانه ، یه‌كسانه به دژایه‌تی نا ئومێدی و نه ئه‌وه‌ی تۆش باسی ده‌كه‌ی مامۆستا عزیز كه مادام خۆر هه‌لاتن و مانگه شه‌و هه‌بوو ، ئومید به ( به‌ڵام )ه‌وه هه‌بێ . كه به‌شێكی ئه‌و (به‌ڵام) ه له وه‌سفی تاپۆ كردنی سیاسه‌ت له لایه‌ن حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاته وه ، خۆی مه‌لاس داوه . ئه‌و كاته ی خۆر و مانگه‌كه‌ی كاك عزیز دیار نه‌مێنن ، هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌چێته ناو دنیای نه‌مانی ئومێده‌وه . به‌لام رۆژ و مانگ به‌من چی ، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی نه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی ئومێد به‌لكو بۆ ده‌سته‌به‌ری ئامانج و هیواكانمان غائیب بێت ؟!
به بروای من ئومێد له‌و پرۆژه‌یه‌وه دروست ده‌بێ ، كه له نه‌بونیدا ، ئومێد ده‌كوژرێ . ئومێدی ئێمه له‌نه‌بونی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه سركراوه ، كه نه حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات ، شكی ده‌به‌ن ، نه هیچ ئیلێتی رۆشنبیریش ، خۆی لێده‌دا .
به‌رێزان ، هه‌ردوكتان له مێژووی شۆرسشی فه‌ره‌نسا شاره‌زان زۆر له من زیاتر ، به‌لام ئاخۆ دێته یادتان ، كه چ كاتێك ئومێدی فه‌ره‌نسیه‌كان بوژایه‌وه ؟! له‌وێ ، شۆرش ، ئه‌وانی برده ناو دۆزه‌خی سه‌ده‌و نیوێكه‌وه له نا ئومێدی ، به‌لام مۆنتسیكۆ و جه‌نه‌رال دیگۆل ئه‌و كاته ، ئومێدی خه‌لكی فه‌ره‌نسایان بوژانده‌وه كه پرۆژه ده‌ستوری 1958 یان خسته روو و كردیانه ده‌ستورێكی هه‌میشه‌یی .چونكه ، ته‌داروكاتێكی پۆلاینی ده‌ستوری بۆ ره‌خساندن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و ولاته‌ی بریار لێدا . ئه‌و ده‌ستوره كۆتایی به سه‌ده‌و نێوێك ،له ساخته‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان هێناو ، پاوه‌ر و پاره‌ی له هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له پێش و پاش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كان ، دوور خسته‌وه . ئه‌و ده‌ستوره له فه‌ره‌نسا ، كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرده كۆمیسیۆنێكی ئیداری به‌حت و دادگای ده‌ستوری فه‌ره‌نسای كرده ، چاو‌دێر له (ئه‌لف) ه‌وه تا (یا )ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان . ده‌ستوری 1958ی فه‌ره‌نسا ، تاوی دایه ئه‌و ساته مێژوویه‌ی كه ده‌بێ هاوولاتی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی بۆ بره‌خسێ .
به‌ریّزان ، گرفتی هاوولاتی ئێمه ، بۆ كۆتایی هێنان به ئیستیبدادی جوتخێزان ، ئه‌وه‌یه هاوولاتی كه‌شی ئازادی بۆ ناره‌خسێ ، تا ببێته تاكێكی ئه‌كتیف له به‌شداری سیاسی‌دا . به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره ، له‌و نا ئومێدیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ، كه پرۆژه‌و گوشارێك شك نابردرێ ، تا ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن ، له پاوانی پاوه‌ر و پاره‌و ته‌رهیب و ته‌رغیبی ، ده‌سه‌لاتی جوت خێزان ، قوتاری بكا .
با هاوو لاتی نا ئومێدبێ ، له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ولاتان و با نا ئومێدبێ له كلكایه‌تی گروپی پاوانكاری هه‌رێمه‌كه‌مان بۆ ئه‌م وولات و ئه‌و ولات ، با نا ئومێدبێ ، له‌وه‌ی خۆشگوزه‌رانی له سێبه‌ری ئه‌م ده‌سه‌لاته له حیزب و خزم ، به‌ده‌ست ناهێنێ .به‌لام نا‌ئومێد بوون له دوو ئامراز بۆ ته‌مبێكردنی ده‌سه‌لات ، ئومێد كوژی ئه‌به‌دیه . ئامرازی یه‌كه‌م ، خۆپیشاندان و ناره‌زایی یه كه تا ئیستا ، نه‌ك چۆكی به‌ده‌سه‌لات دا نه‌داوه بێته ژێرباری داواكاری خه‌ڵك ، به‌لكو له دوای هه‌ر خۆپیشاندانێك ، سیناریۆی تری ته‌مبێكردن و كوشتنی ئومیدی هاوولاتی ، داده‌رێژێ . ئامرازی دوه‌میش ئه‌و رۆژه‌یه كه پێی ده‌وترێ هه‌ڵبژاردن ، كه له هه‌ر ولاتێكی دیموكراسی ده‌ستوریدا ، بوژێنه‌ره‌وه‌ی ئومێده ، به‌لام له ولاتی ئێمه‌دا ،هه‌ڵبژاردن له جیاتی ئه‌وه‌ی ئامرازی ئومێدی ئالوگۆر و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لات و به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی زۆرینه‌و كه‌مینه بێت ، ئامرازی هه‌ره كاریگه‌ری ده‌سه‌لاته بۆ ده‌سته‌مۆكردنێكی تری چه‌ند سالانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه . چونكه ، كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردن ، یه‌كێكه له پایه ژیاریه‌كانی ئیحتیكاری گروپی جوتخێزانی . هه‌ر كه باسی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێ ، هه‌موو مان ترسی مه‌ره‌كه‌بی ده‌نگدان و ترسی فراندن و پركردنی سندوق له ده‌نگی مردوان دامانده‌گرێ ، هه‌ركه باس ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ ، پێشمه‌رگه ده‌بێته‌وه كۆیله‌ی حیزب و پاره‌ی ژێرزه‌مینه‌كان بۆ به‌خشین و بانگه‌شه و ده‌نگ كرین و ته‌رهیب و ته‌رغیب ، نمایشی پێ ده‌كرێته‌وه .
به‌رێزان ، له ئه‌مرۆدا ، تاكه پرۆژه‌یه‌ك كه به سێنایی ، ئومێدی گه‌وره‌مان پێ ده‌به‌خشێ ، تێگه‌یشتنه له‌وه‌ی حیزبه سیاسیه‌كان ، ده‌سته‌وستانی نه‌بونی پرۆژه‌یه‌كن ، كه له تاودان و خستنه رویدا ،گروپی جوتخێزان و ئه‌و ولاتانه‌ش كه‌سه‌پۆرتی مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن ، ده‌سته‌وستان بن . تاكه پرۆژه ، تێگه‌یشتنیشه له‌وه‌ی ، ته‌گبیرێكی نیشتمانی ، بۆ گێرانه‌وی ئومێدی قوتاربونمان له‌م دۆخه ، ئه‌ركی رۆشنبیره‌كان و خه‌ڵكانێكه كه ده‌سه‌لات توانای دروستكردنی سیناریۆی چه‌واشه‌كارانه‌ی به‌رامبه‌ری نه‌مێنێ . ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش بریتیه له‌وه‌ی كه ، هه‌موومان 31 ی ئاب و هێنانی پاسداری ئیرانی و سوپای توركی بۆ كوردستان و ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌بیر خۆمان ببه‌ینه‌وه و رۆشنبیره‌كانمان ، مامۆستیانی زانكۆ، مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كان ، بێینه سه‌ر جاده ، دوور له هه‌موو حیزبه‌كان به باش و خراپیانه‌وه و نه‌رۆینه‌وه ماله‌وه‌و بلێین ، ئه‌م داواكاریانه‌مان هه‌یه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئومێد ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ، كه به‌م میتۆد‌و ئامرازانه ، ده‌مانه‌وێ لێره به دواوه ببینه خاوه‌ن هه‌ڵبژاردنه بێگه‌رده‌كان به‌م رێگایانه :
1-دورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ، به‌رپرس و كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رانی هه‌موو حیزبه‌كان له كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كان .
2- قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ركۆبونه‌وه‌و بانگه‌شه‌كردنێك له ناو هێزه چه‌كداره جیاوازه‌كاندا .
3- هیچ یه‌كێك له هێزه چه‌كداره‌كان مافی ده‌نگدانیان نه‌مێنێ ، تا ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌و هێزانه له هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی ئه‌منی و دارایی و رێكخراوه‌یی ، له گه‌ل حیزب ، داده‌مالرێن .
4-سپاردنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به ده‌سه‌لاتی دادوه‌ریی به پێشمه رجی دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حیزب و خزمان له دانان و لابردنی دادوه‌راندا .
5-دارشتنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه جۆراو جۆره‌كان كه بگونجێ له‌گه‌ل ئه‌م خالانه‌ی سه‌ره‌وه.
6- له یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنه جۆراو جۆره‌كاندا ، هه‌موو ئه‌و حاله‌تانه‌ی تێدا ته‌دوین بكرێن كه تا ئیستا وه‌ك سه‌رپێچی و ساخته‌كاری و سوكایه‌تی به‌ده‌نگی ده‌نگده‌ر ده‌كرێن .
به‌رێزانم ، هاتنه مه‌یدان و خرۆشانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قام ،بۆ خستنه رووی ئه‌م داواكاریانه، چاره سه‌ری بنه‌ره‌تیمان ده‌داتی ، كه‌ئومێدی خه‌لك ده‌بوژێنێته‌وه ، به‌و ئاراسته‌ی كه زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد بره‌خسێنێ و ده‌سه‌لاتیش بیانوی نادرێ به ده‌سته‌وه كه سه‌ركوتی خه‌ڵك بكات . بۆیه ئومێد به پرۆژه‌ی ئاوا ده‌بوژێته‌وه ، نه‌ك به وه‌سفی دۆخی سیاسی باو
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی