هاوكێشەكە قورس و ئاڵۆزە

17/05/2018

كه‌مال ره‌ئوف

هاوكێشەكە قورس و ئاڵۆزە، ئێران و بەغداد موبارەكەی ئەكەن و ئەمریكاش نەك نارازی نییە تەنانەت نیگەرانیش نەبووە. 

قورسە چونكە ئەم كۆمیسۆنە كە بەسەری مارەكە ئەناسرێت باقییەو تەداعیاتی گەمەی ساختەكاری درێژەی دەبێت و لە هەڵبژاردنی 30/9 رەنگە قورستر دوبارە ببێتەوە.

ئاڵۆزیشە بێ‌ تەگبیر و پێكەوەیی بەم دڵشكاویی و نەرمە جوڵانەی لایەنە غەدر لێكراوەكان بتوانرێت قوتاری پەرتەوازەیی ببن و بەتۆكمەیی داكۆكی لە دەنگەكانیان بكەن وبۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش هێشتا وا دیارە بەگاوانی رازین و سەرچۆپیان لەبیركردەوەو نەیانتوانیوە ئومێدی ئەوەبدەن، كە بەبلۆكێك دەچنە پایی هەڵبژاردنی تازە.

شەش لایەنە نارازییەكە هەڵەی گەورە ئەكەن ئەگەر بایكۆتی بەشداریكردن لە پەرلەمانی عێراق یەكسان بكەن بە جوڵەی دبلۆماسی پێكەوەیی لەبەغدا، هەڵەی گەورەترو بكوژیش ئەوكاتە روو ئەدات گەر لایەنێك بەتەنیا بچێتە پایی گفتوگۆ و بكەوێتە ژێركاریگەری دڵیانەوەی ماڵەگەورەكان.

كەمال رەئوف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی