له‌دواى پرۆسه‌ى رزگاركردنى عێراق له 2003و به‌دیاریكراویش له‌دواى دیاریكردنى پۆل بریمه‌ر وه‌ك حاكمى عه‌سكه‌رى‌و سوپاى ئه‌مریكا وه‌ك سوپایه‌كى داگیركه‌ر له‌لایه‌ن چین‌و توێژه‌كانى ناوه‌ڕاست‌و باشوورى عێراق پێناسه‌كرا، ناوێك كه‌وته سه‌ر زمانى عێراقییه‌كان ئه‌ویش موقته‌دا سه‌دربوو، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى توند هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه له‌ئه‌مریكییه‌كان‌و به‌داگیركه‌ری ناوهێنان‌و هێزى سه‌ربازی له‌دژ پێكهێنان به‌ناوه‌كانى سوپای مه‌هدى‌و لیواى ( یوم الموعود) و له‌م دواییانه‌ش ( سرایا السلام)وكه‌وته دژاریه‌تییكردنیی ئه‌مریكییه‌كان. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌وساى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا( جۆرج بۆش)، موقته‌دا به‌دوژمنى ئه‌مریكا له‌قه‌ڵه‌م بدات، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه له‌ناو جه‌رگه‌ى شارى به‌غدا، ده‌یان سه‌ربازى ئه‌مریكى كوژران‌و برینداربوون، دواى راگه‌یاندنى دژایه‌تیی سه‌در بۆ حاكمى عه‌سكه‌رى پۆل بریمه‌ر‌و داگیركارى ئه‌مریكا.
موقته‌دا سه‌در له‌م توندڕه‌وییه‌ى خۆى هه‌ر به‌رده‌وامبوو، نه‌وه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌مریكییه‌كان، به‌ڵكو په‌لى بۆ وڵاتێكى وه‌ك سعودییه‌ش هاویشت، دواى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستتێوه‌رده‌رى زانى له بارودۆخى یه‌مه‌ن، ئه‌و ئه‌یه‌ویست واى نیشانبدات،كه له‌هه‌ر شوێنێك شیعه‌یه‌ك هه‌یه‌و ده‌چه‌سه‌وێنرێته‌وه، هاناى بۆ به‌رێ، یان له‌دژى ئه‌وانه بێته ده‌نگ كه به‌رامبه‌ر شیعه ده‌كه‌ونه جه‌نگ.
هه‌ڵوێسته تونده‌كانى رێكده‌هاته‌وه له‌گه‌ڵ بارى نائارامى ده‌روونى خه‌ڵكى عێراق، كه ده‌یان ساڵه له‌ناو كوره‌ى ئاگرى جه‌نگ ده‌تلێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌و جیاوازتر نیشانى ئه‌دا، ئه‌وه‌بوو لایه‌نى ئه‌وانه‌ى ده‌گرت كه كه‌سانێك بوون له‌كۆمه‌ڵگا فه‌رامۆشده‌كران‌و كه‌مترین حسابیان بۆده‌كرا‌و لایه‌نگرى ده‌سه‌ڵات نه‌بوون، هه‌موومان گردبوونه‌وه‌كانى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزمان له‌بیره و چۆن توانى بچێته ناوییه‌وه، كه ئه‌م هه‌نگاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا ئه‌وپه‌ڕى سووكایه‌تییپێكردن بوو، بۆیه له‌وێ ڕۆژێوه كێرڤى ده‌نگه‌كان‌و هاواره‌كان له‌پشت گوتاره‌كانى موقته‌دا سه‌در بڵندتر‌و دلێرتربوون.
ئه‌وه‌ى سه‌درى زیاتر جیاكرده‌وه له‌سه‌ركرده شیعییه ته‌قلیدییه‌كانى دى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى بوون له‌كۆتایه‌كانى ساڵى 2017 بۆ هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌ر‌و سعودییه‌و ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵیان. كه ئه‌مه جورئه‌تێكى زۆر گه‌وره‌بوو كه‌سێك له‌مه‌رجه‌عیه‌تێكى شیعه‌وه دواى داوه‌تنامه‌ى نه‌یارانى ئێران بكه‌وێ. ئه‌توانین بڵێین، له‌و رۆژه‌وه نه‌خشه‌یه‌كى نوێ بۆ گۆڕانكاریێكى گه‌وره له‌عێراق كێشرا، كه هیچ به‌دوور نازانرێ ئه‌مریكا دیزاینه‌ره‌كه‌ى بووبێ، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئێران‌و ئه‌مریكا گه‌ڕى پێشوو له‌سه‌ر عه‌بادى هاوڕابوون، تۆبڵێی ئه‌مجاره‌ش ئه‌و هه‌له بده‌نه سه‌در‌و به‌ربژێرێكى ئه‌و واتا (عه‌لی دووای) بچێته سه‌ر كورسی سه‌رۆك وه‌زیران؟ ئه‌م پرسه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێ‌و سه‌دریش ده‌زانێ هیچ پێكهاته‌یه‌ك له‌عێراق نه‌گه‌یشتۆته رێژه‌یه‌ك كه زۆر شانازیی به‌ده‌نگه زۆره‌كانییه‌وه‌بكات یان بتوانێ بێمنه‌تانه حكومه‌ت پێكبێنێ، بۆیه سیناریۆ گه‌لێك ده‌خرێنه‌ڕوو، گومانى تێدانییه هه‌ریه‌ك له‌ئه‌مریكا‌و ئێران هه‌وڵی جدى خۆیان ده‌ده‌ن، وه‌ك له‌پێشووتردا داویانه.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئه‌م چوارساڵه‌ى رابردووى حوكمى عه‌بادى بكه‌ین، ئه‌و سه‌ركه‌وتووبووه له‌ڕاگرتنى باڵانسی ئێرانى ئه‌مریكى‌و توانیی هه‌ر دوو لا له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى داعش بێنێته سه‌ریه‌ك سفره‌و به‌قازانجى خۆى به‌نمره‌ى یه‌كه‌م‌و گه‌لانى عێراق به‌كاریانبێنێ. ئه‌م هاوكێشه قورسه زۆر زه‌حمه‌ته به‌كه‌سێكى وه‌ك سه‌در، كه باكگراوندێكى پڕ له‌توندوتیژى هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكییه‌كان تاسه‌ر بتوانێ له‌گه‌ڵیان بسازێ، بۆیه باشترین بژارده، هه‌ر ئه‌و سیناریۆ كۆنه‌یه، كه كۆمه‌ڵگاى ده‌ولى له‌گه‌ڵى راهاتوونه‌و ئێرانیش گرفتێكى ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵییدانیه. بۆیه به‌دوورى نابینم سه‌در رێ به‌وانه‌ده‌دات به‌تایبه‌ت عه‌بادى كه له‌واجیهه‌دابێ، به‌ڵام به مه‌رجه‌كانى ئه‌و، واتا حكومه‌تى ئایینده‌ى عێراق له‌مۆركى ته‌واو تائیفى دووربخرێته‌وه‌و مه‌رجه‌كانى سه‌دریش به‌باشی تێیدا جێبگرن، ئه‌گینا ئاسانترین رێگا بۆ سه‌در ئۆپۆزیسیۆنبوونه، به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆنبوونى ئه‌مجاره‌ى زۆر جیاوازترده‌بێ له‌جاره‌كانى پێشوو، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و له‌ئه‌وجى هێزه‌وه ده‌بێته ئۆپۆزیسیۆن‌و جولاندنى شه‌قامیش بۆ ئه‌و ئاسانترین كارێكه كه بیه‌وێ ده‌ستى بۆببات.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی