گه‌ر زۆر به كورتی له دوو گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه له ماوه‌ی مانگێكی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی عێراق بڕوانین، دوو هه‌ڵوێستی جیاواز‌و تاراده‌یه‌ك دژ به‌یه‌كمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، له‌لایه‌كه‌وه، خه‌ڵكی كوردستان گه‌ر له‌ڕووی نائاگایشه‌وه بێت، ئه‌وه‌یان بۆ روون بۆته‌وه كه جیاوازی نه‌كه‌ن له نێوان ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌وانه‌ی پێیه‌كیان له‌ده‌سه‌ڵات‌و پێیه‌كی دیكه‌یان له ئۆپۆزسیۆنه. واته ده‌سه‌ڵات چۆن بییه‌وێت رووخساری به‌جوانی ده‌ربخات‌و به‌ناو ئۆپۆزیسۆنیش چۆن بییه‌وێت به ناشیرین كردنی ده‌سه‌ڵات، میكیاژی خۆی بكات، له‌لای تاكی كورد جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نیه، چونكه هه‌مویان له‌ناو یه‌ك سه‌به‌ته‌دا دانراون‌و وته‌كان تاكی كورد له خشته نابات، بۆیه به بۆچۆنی خۆیان باشترین رێگه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له هه‌ر دوولایان، ده‌نگنه‌دانه به هیچ لایه‌كیان‌و بایكۆتكردنی پرۆسه‌كه‌یه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه پێیان بڵێن؛ شه‌و‌و رۆژ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆتانه‌وه هاوار بكه‌ن‌و بقیڕێنن، ئه‌وا به‌لای ئێمه هه‌موتان یه‌ك رووخسار‌و یه‌ك ماهییه‌تان هه‌یه‌و شكست‌و سه‌ركه‌وتنی هه‌موتان هیچ مانایه‌كی سیاسی‌و ئه‌خلاقی به ئێمه نابه‌خشێت، بۆیه ده‌نگنه‌دانی زۆرینه‌ی تاكی كورد‌و بێتمانه‌یی به‌حیزب‌و پاڵێوراوه‌كانیان باشترین تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌و شه‌پازله‌یه‌كی به‌قوه‌تیشه بۆ هه‌مو لایه‌كیان.
له‌لایه‌كی دی، حیزبه‌كانی كورد له رێگه‌ی بانگه‌شه‌كانیانه‌وه تا وزه‌یان تیا بو سوكایه‌تیان به خۆیان‌و تاكی كورد كرد. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به لۆجێكی‌و به به‌ڵگه‌و دوور له هاتوهاوارو كه‌مێك ده‌ستگرتن به به‌ها‌و ئاكاره ئه‌خلاقییه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بو بكرێ كردیان‌و ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بو بوترێ وتیان. هه‌ر كه‌سێك به‌كه‌مێك ئاگاییه‌وه له ناوه‌رۆكی بانگه‌شه‌كان وردبێته‌وه، تێده‌گات ئێمه هه‌ڵبژاردنمان بۆ ئه‌نجومه‌نی عێراق نه‌كرد، به‌ڵكو بۆ سوكایه‌تی‌و بێرێزی به تاكی كورد هه‌ڵبژاردنمان كرد، له هه‌مو ئه‌وانه‌ش سه‌یرتر، به‌غدا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، نه‌ك ره‌خنه‌یان لێنه‌گیرا‌و بێریزیان پێنه‌كرا، به‌ڵكو وه‌ك فریشته ده‌رده‌كه‌وتن، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی زۆر به هێمانانه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیان‌و نوێنه‌ره كورده‌كانیشیان بكه‌ن.
له دوای هه‌ڵبژاردن‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موان توشی شۆك بكات، كه‌چی زۆر درندانه‌تر كه‌وتنه وێزه‌ی یه‌كتری، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵویستی نه‌یارێكی شۆڤێنی‌و ره‌گه‌زپه‌رست، نه‌ك هه‌ر جیاواز نه‌بێت، به‌ڵكو له‌وان زیاتر پێداگری له بۆچونه‌كانیان بكه‌ن‌و سوكایه‌تی به ئێمه‌و به‌خۆشیان بكه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌لماندنی وته‌و دیدو بۆچونه‌كانی خۆیان، هه‌ڵوێست‌و وته‌كانیان به نمونه ده‌هێنینه‌وه.
ئایا له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌وجۆره‌دا، ده‌توانین چی بكه‌ین‌و چۆن كار بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر‌و پڕهیوا بكه‌ین‌و چۆن خۆمان بناسین‌و چۆن به خۆماندا بچینه‌وه‌و ....؟
حه‌مه‌ڕه‌شید
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی