چی بكرێت بۆ بەرگرتنی ئەم ساختەكارییە

20/05/2018

كه‌مال ره‌ئوف

رۆژی 12/5 وەرچەرخانێكی مەترسیدار بوو بەرووی نابوت كردنی ئومێد بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دارمانی دیدی خەڵك بۆ گۆرینی دەسەڵات لەرێگەی دەنگدانەوە، وەرگرتنەوەی ئاكامی هەڵبژاردنە پرساختەكاریەكە بۆ پەرلەمانی عێراق، وەڵام نەدانەوەی داواكاری و گۆیی نەگرتن لەشكاتنامەی لایەنەكان، بێ‌ هەمێتكردنی دەنگی خەڵك و بێ‌ باكی بەرامبەر ئیرادەی دەنگدەر، خەتێكی جیاكەرەوەی كێشا لەنێوان ئەو بەروارەو دوایی ئەو بەروارەی هەڵبژاردنەكەی تیاكرا.

هەرچەندە ئەم كێشەیە زیاتر عێراقییە و شوێن دەستی دەرەكی زۆر پێوە دیارە، بەڵام چروپری ساختەكارییەكە لە كوردستان وایكردوە لۆژیكی پەنجا بەپەنجای لەنێوان پارتی و یەكێتی تۆختر بكاتەوە و بێ ئومێدی زیاتری لەناو خەڵكدا لێبكەوێتەوە. یەكێك لەئاكامە مەترسیدارەكانی دەركەوتنەوەی جیاكاری و نەخشەی سەردەمی شەری ناوخۆیە، زاڵبونی لۆژیكی هێزی چەكدارو چەسپاندنی حاكمیەتی خاوەن هێزە چەكدارە نەگ براوەی هەڵبژاردن. 

ئەوەی لەبەرامبەر ئەو مەترسیانە گرنگە پەلەی لێبكرێت و زوو بگیرێتە بەر، پێویستە ئاسۆكەی نەك بۆ لایەنەكان و خەڵكیش دیار بێت كە ئەویش دەرچوون و دورخستنەوەی كاری ساختەكارییە لە هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان و رەتكردنەوەی شەرعیەتی ئاكامەكانی ئەم هەڵبژاردنەیە، لەرووی عەمەلیشەوە پێویستە پەلەبكرێت لە دروستكردنی بلۆكی لایەنە مەدەنیە نارازییەكان و كاركردن بە دوو ئاراستەی دیاریكراو ئەوەش، یەكەم/ دەستپێكردنی جوڵە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەئاراستەی گێرانەوەی دەنگە براوەكان بریاردان بۆ مانەوەیان بەیەكەوە بۆ هەر بریارو ئەگەرێك كە پێویست بكات. دووەم/ كاركردن بۆ پێكەوە بوونی خۆسازدان بەرێككەوتنێكی رۆشن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دروست كردنی هەماهەنگی تا ئاستی تێكەڵكردن لەسەر سێ‌ ئاست، كە ئەویش رێكخستنی تواناكانیانە، لە دائیرەی هەڵبژاردن، راگەیاندن و پەیوەندی.

كەمال رەئوف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە