كه‌س له‌بیری ئه‌وه‌دا نه‌بوو ، هۆكاری ئه‌و چاو قایمی و بێمنه‌تیه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌ریم له‌به‌رامبه‌ر برسیكردنی كۆمه‌لانی خه‌ڵك و دۆرانه سیاسی و ئابوری و دبلۆماسیه‌كانیاندا ، له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه ؟! ، كه‌سیش نه‌یده‌زانی ، ئه‌م گروپه حوكمرانه پاوانكاره له حیزب و خزم ، پشت به‌كام ئامراز ده‌به‌ستن بۆ مانه‌وه له ده‌سه‌لاتدا ، كاتێ بێ منه‌تانه ، خه‌لكی خۆپیشانده‌رو مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ری خۆپیشاندانه‌كانیان ، شه‌قباران و خه‌لتانی خوێن ده‌كرد! هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی گروپی ده‌سه‌لاتی سولتانی جوتخێزاندا ، ته‌مایان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 12/5 ی به‌غدا ، هه‌ڵچنیبوو ، بیریان بۆ هیچ فاكته‌رێك نه‌ده‌چوو ، كه ئه‌م ده‌سه‌لاته جوتخێزانیه سولتانیه ، گره‌وی مانه‌وه‌ی خۆی له ده‌سه‌لاتدا له‌سه‌ر هه‌ڵچنێ! به‌لام كه هه‌لمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌وته ناو گه‌رمه‌ی چربونه‌وه‌ی خۆیه‌وه ، ته‌نها ترسَیك كه جێی دودلی ئه‌و هێزانه‌و خه‌ڵكبێ له به‌لارێدا بردنی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، ئه‌و گوشارانه‌بون كه ده‌كرایه سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كان و فه‌رمانبه‌رانی به‌دبه‌ختكراوو هه‌ژاركراوی حكومه‌ت و له به‌رگی مه‌ده‌نیدا به ترس و زۆره‌ملێ ، راپێچی هۆله حیزبیه‌كانیان ده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری ده‌نگدانیان بكه‌ن بۆ لیسته‌كانی ئه‌و ده‌سه‌لاته جوت حیزبه خێزانیه . ئه‌مه‌ش سه‌ره‌رای قه‌له‌قی و تێكدانی ژینگه‌ی هه‌ڵبژاردن له خه‌لكی ده‌نگده‌ر ، به‌لام تا ئیواره‌ی 12/5 ، مه‌ته‌لی بێمنه‌تی ، ئه‌و گروپه خۆسه‌پێنه ، بۆ خه‌لك و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ، هه‌ڵنه‌هێنرا ! له‌و رۆژه به‌دواوه هه‌موو شتێك ئاشكرابوو . چونكه ، راگه‌یاندنی ئاكامه‌كان ، خه‌لكی به چه‌شنێ تاساند ، كه هیچ عه‌قل و لۆژیكێك ، نایبرێ ، ركابه‌ران و به‌ره‌ی خه‌لك ده‌نگه‌كانیان دابه‌زێ و گروپی قه‌یران هێن و به‌هه‌ژاركردنی خه‌ڵك ، متمانه‌ی به‌رز بێته‌وه . تومه‌زم ئه‌و ئامرازه‌ی شه‌رعیه‌ته‌كان هه‌ڵده‌گێرێته‌وه و پرۆسه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵك به‌رێوه‌ده‌بات ، كه كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كانه ، به شیوه‌یه‌كی حیزبی و پۆلیسی ده‌سته‌مۆكراوه‌و ، له‌و ناسه‌قامگیریه‌ش كه له بێمتمانه‌یی خه‌لك و لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر به‌و كۆمسیۆنه دروست بوه ، ئامرازێك نیه ده‌نگه دزراوه‌كان بۆ خه‌لك بگێرێته‌وه .
ئه‌م ساخته‌كاریه پر شه‌رمه‌زاریه ، هیوای هاولاتیانی به‌چه‌شنێ ، نابوت كرد ، كه ، خه‌لكی به‌ئاشكرا بۆ ده‌نگی دزراوی خۆی ، خه‌م دایبگرێ ، ماته‌م و نا ئومێدی سه‌راپای شاره‌كانمان پركات له بیزاری و ، پێشمه‌رگه‌ش له پێش هه‌مواندا بۆ دزینی ده‌نگی خۆی بگری .
له دووه‌م رۆژی راگه‌یاندنی ئاكامه ساخته‌كاریه‌كه‌ی 12/5ی هه‌لبژاردنه‌كان ،له‌رێگه‌ی رانیه بوم ، پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه له سه‌ره واجبی ته‌واو ببوو ، ده‌ستی لێم راگرت و بوه هاوه‌لم بۆ بیست ده‌قیقه ، بێ ئه‌وه‌ی بمناسێ ، پرسیاری ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌و دۆخی پێشمه‌رگه‌م لێپرسی ، كه‌چی راسته‌و خۆ به‌قورگ و چاوی پر گریانه‌وه ، وتی ، چوارساله چاوه‌رێی ئه‌م رۆژه‌ی ده‌نگدانمان ده‌كرد ، تا به‌ده‌نگدان له‌م تاقمه خۆسه‌پێنه رزگارمان بێت ، كه‌چی ئه‌و چانسه‌شیان به ئێمه ره‌وا نه‌بینی و ده‌نگه‌كانمانیان دزی ، خوا بیانگرێ . ئه‌و ووتی ئه‌و زولم و درۆیه‌ی تاقمی ده‌سه‌لاتدار له پێشمه‌رگه كردیان ، به هه‌ره‌شه‌ی ده‌ركردن و برینی موچه‌كانمان و بردنی پێشمه‌رگه بۆ ناو هۆله داخراوه حیزبیه‌كان ، هێشتا ئێمه‌ی ساردنه‌كرده‌وه‌و ، ده‌نگمان نه‌دایه‌وه به‌و گروپه . به‌لام ئه‌وان ، ئه‌و ده‌نگه‌یان بۆخۆیان برد‌و له ئێمه‌یان ستانده‌وه .
گروپێك به هه‌راجی نه‌وت و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی ولات و سته‌می موچه ، تێر نه‌خوات ، له‌و رقه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ركرده هه‌لكه‌وتوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گروپی خزم و خوێن ، هه‌ڵیگرتوه ! چاوی له دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی خه‌لك و پێشمه‌رگه‌بێت ، ئه‌وا ده‌بێ چاوه‌روانی به‌لای خراپتر‌و كاره‌ساتی گه‌وره‌تری لێبكرێ ، كه به‌سه‌ر خه‌لك و ولاته‌كه‌مانی دا بهێنێ . به‌لام ئاخۆ ، ئه‌م ساخته‌كاریه ، پاداشتی ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ر نیه؟ ئاخۆ ، ئه‌م گروپه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رهه‌می ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان بچنێته‌وه ؟ئاخۆ ئه‌م گروپه بۆی ده‌لوێ بۆ له‌مه‌ودوا كۆمسیۆنی بالای هه‌ڵبژاردنه‌كان ، له‌عیراق و كوردستاندا ، به ئه‌سیرو ده‌سته‌مۆی خۆی بهێلێته‌وه؟! بێشك ،ئاماژه‌كانی دوای پێكه‌وه‌نانی كابینه‌ی ئیتیحادی ئه‌و ئاماژانه ده‌خه‌نه روو ، كه ئه‌م گروپه ، چون ده‌چنه‌وه ناو زه‌لیل بونه‌وه‌یه‌كی تری سیاسی و گۆرانكاریه سیاسیه‌كانی عیراق و ناچه‌كه‌ش پێناچی مژده‌ی چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌مه ساخته‌كاریه‌یان پێ ببه‌خشێ . پێشمان وایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان له مانگی 9ی ئه‌مسالدا ، قابیلی ته‌مبێكردنی ساخته‌كاران ده‌بێ ، ئه‌گه‌ر حیزب و لایه‌نه ده‌نگ دزراوه‌كان ، له‌به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتودا سه‌نگه‌ری خه‌لك به‌ڕوی ساخته‌كاریی ئه‌وانه‌دا ، تۆكمه بكه‌ن .
بەكر صدیق
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی