به‌رێزان ، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كان ی 12/5 ، خۆتان و ئه‌ندامانی حیزبه‌كانتان ، به‌لگه‌ی ئه‌وه‌تان لایه ، كه ئه‌م ئاكامانه ، به‌رهه‌می ساخته‌كاریه‌كی ، به‌رنامه بۆدارێژراوی پێشوه‌خته‌ن. بێزاری و نائومیدی له شار‌و شارۆچكه‌و دیهات و گونده‌كانی ولاته‌كه‌شماندا ، گه‌یوه‌ته لوتكه‌ی ماته‌م و خه‌مه‌وه . ئه‌وه‌ش ده‌زانن ، كه ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ، پارێزبه‌ندی بۆ ساخته‌كاریه‌كانی ، له لوله‌ی تفه‌نگ و توقاندنه‌وه، مسۆگه‌ركردوه . ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌و ئاكامه پر ساخته‌كاریه‌كانیشی ، ده‌ریخست ، كه ئه‌م گروپه ، هه‌موو كارته‌كانی بن ده‌ستی ئێوه‌یان ، له ناو له‌پی ده‌ستی خۆیاندا ، هه‌ڵگرتوه . چونكه له ناو خۆدا ، جوڵه‌ی شه‌قامی له ئێوه یاساغكردوه ، هه‌رجوڵه‌و ئیعترازێك بخه‌نه ناوشه‌قامه‌وه ، به چه‌ندان ئامرازی یاسایی و سه‌ربازی و ئه‌منی ، ده‌تانخاته ناو قه‌فه‌سی ئیتیهام و بێده‌نگتان ده‌كات . ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستتانه ، ته‌نها هه‌لمَه‌تی میدیایی و تێگه‌یاندن و ووروژاندنی رای گشتیه . ئه‌وه‌ش هیچ دادی ئێوه نادا ، چونكه رای گشتی له دنیای ئێمه‌دا ، نه‌دادگاكان بۆیان ده‌لوێ پاڵپشتی بكه‌ن ، تاكاریگه‌ریی هه‌بێ ، نه ئه‌م ده‌سه‌لاته پاوانكاره‌ش ، گوێ به‌رای گشتی ده‌دات . تاكه ئومێدێكیش ، كه له‌سه‌ر رای گشتی هه‌ڵچنرابێ ، ویستگه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانبوو ، كه خه‌لكی ته‌مای بوو ، بریاری تێدا بدات ، به ئافه‌روز كردنی ئه‌م گروپه سوڵتانیه . ئه‌گه‌رچی نیوه‌ی خه‌ڵك رووی له سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌رگێڕا ، به‌لام نیوه‌ی هاتووش بۆ ده‌نگدان ، كه‌وته به‌ر شالاوی تاوانی دزینی ده‌نگه‌كانیانه‌وه .
له ئێستاشدا خه‌ڵكی چاوی له ئێوه‌یه ، ئه‌ومافه زه‌وتكراوو دزراوه‌ی بۆ بگێرنه‌وه . من ده‌زانم ئێوه ، له نه‌بونی ئامرازی ناچاركردنی ئه‌و ده‌سه‌لاته ساخته‌كاره‌دا ، گیرتان خواردوه .چونكه ، هه‌ركامێكتان ، خوتان و حیزبه‌كانتان ، نه باوه‌ڕتان به هێزی چه‌كدار هه‌یه ، نه ده‌شتوانن خاوه‌نی هێزی چه‌كداربن ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌كوشی ئاماده ، له‌به‌رامبه‌ر هێزه چه‌كداره حیزبیه‌كانی ئه‌واندا ، سیاسه‌تی تۆقاندن و داپلۆسێنه‌رانه‌ی ئه‌و گروپه پاوانكاره‌ی ، پێ ڕاگرن. بۆشتان نالوێ ، بریار بده‌ن خۆتان و لایه‌نگرانتان ، بێنه سه‌رشه‌قامه‌وه ، چونكه نه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ، كه‌ستان خۆتان كرده خاوه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی بۆ مووچه رسكابوو ، تا دلنیابن خه‌ڵك متمانه‌تان پێبكات ، نه‌توانای ئه‌وه‌شتان هه‌یه ، له‌جوڵانی شه‌قامدا ، رێبگرن له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ، توند‌و تیژی بكات و خوێن برێژێ ، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه هه‌مووتان ، بۆ ئه‌م جه‌به‌روته ، ئه‌منی و سه‌ربازیه‌ی ئه‌م گروپه پاوانكاره ، پارووی ئاسانن ، كه خوتان راپێچی قه‌فه‌سی ئیتیهام بكات و ئۆفیس و باره‌گاكانیشتان بسوتێنێ .
من ده‌زانم ، ئێوه ،مه‌به‌ستتانه ، ده‌نگه‌دزراوه‌كان بگێرنه‌وه ، به‌لام دڵنیانیم له‌وه‌ی كه ، ئایا ، ئێوه ، ئاماده‌ن قوربانی بده‌ن بۆ ئه‌و ئامانجه پیرۆزه یان نا؟ خۆ ئه‌گه‌ر بشتانه‌وێ قوربانی بده‌ن بۆ ئه‌و كاره ، ،هه‌ر دڵنیانیم له‌وه‌ی ، ئه‌و نه‌خشه‌ریگایه شك به‌رن ، كه لانی كه‌م یه‌ك له‌دوو ئامانج مسۆگه‌رده‌كات ، ئه‌وانیش یان ئه‌وه‌تا ، ده‌نگه دزراوه‌كانتان ، ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه ، یان ئه‌وه‌تا ، له هه‌ڵبژاردنی 30/9ی ئه‌مساڵی هه‌رێمدا ، زامنی رێگری له ساخته‌كاری ده‌كه‌ن.
به‌رێزان ؛ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ، له سێبه‌ری ئه‌م جۆره له كۆمسیۆن و ئه‌و زه‌ماناته یاسییانه‌ی كه له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ، بریاری لێدراوه ، چانسی ئه‌وه‌تان ناداتێ ، كه ئه‌و بژارده یاساییه ، سودی بۆتان هه‌بێ ، به‌تایبه‌ت ، كه به‌رێزتان له‌و سه‌ردانانه‌ی ئه‌مریكیه‌كان و وولاتانی تر كه بۆلاتان هاتون ، ئه‌وه‌تان هه‌ڵێنجاوه ، كه شه‌مه‌نده‌فه‌ری پێكهێنانی كابینه‌ی ئیتیحادی له به‌غدا ، له سه‌ر ئێوه و كوتله‌كانی یه‌كێتی و پارتیش راناوه‌ستێ ! له‌جه‌نابیشتان عه‌یانه ، كه ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌رو ، ئه‌م ساخته‌كاریانه‌ش سه‌لماندیان ، كه یه‌كێتی و پارتی ، له‌چ هه‌ڵپه‌یه‌كی رازیكردنی به‌غدا دان و چه‌ند زه‌لیلن بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا رێگه‌یان بدا ، ئه‌و نه‌خته نه‌وته بفرۆشن كه به‌شی گیرفانی خۆیان و حیزبه‌كه‌یان و ئه‌و قه‌رزانه‌ش بكات كه سیاسه‌تی نه‌وتی گرێبه‌ستی چل ساله و داناغاز ، توشی كردوون !
به‌رێزانم خۆتان ده‌زانن ، چاره‌نوسی هه‌رێمه‌كه‌مان ، كه‌وتۆته باوه‌شی ئه‌و ولاتانه‌ی كه به ساخته‌كردنیش بێت ، مه‌به‌ستیانه ئه‌م دوو حیزبه ، كوێخای دنیای ئێمه بن و خه‌ڵك و ئێوه‌ش ، ده‌سته‌وستان بن له‌و ساته وه‌خته‌ی كه هه‌ندێك وولات ، ده‌یانه‌وێ له سه‌پۆرتكردنی ئه‌و دوو حیزبه‌دا ، كه ئه‌ركه‌كانیان ته‌واو بوو ، قه‌واره ده‌ستوریه‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان یه‌كسان بكه‌نه‌وه به ئۆتۆنۆمیه كارتۆنه‌كه‌ی سه‌رده‌می به‌عس و خه‌ونه‌كانمان له ئیستیحقاقاته ده‌ستوریه‌كانمان و بونیاتنانی ده‌سه‌لاتێكی دادپه‌روه‌ر له كوردستاندا ، زینده به‌چاڵبكه‌ن .
به‌رێزان له به‌ر رۆشنایی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه ، تاكه ئامرازێك كه پرده‌بازی ده‌رچونه له نابوتكردنی رۆلی ئێوه‌و گێرانه‌وه‌ی ئومێد بۆ خه‌لكی هه‌ژاری ئێمه و ، ده‌ربازبونمان له پاوان و ساخته‌كاریی ئه‌و ده‌سه‌لاته ، كه هۆكاری داته‌پینی ژیانی گه‌له‌كه‌مانه ، بریتیه له چه‌ند بریارێكی چاره‌نوسساز كه خۆلادان له‌و بریارانه ، به‌رای ئێمه كۆتایی رۆلی ئێوه ده‌بێ له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی دۆخی گه‌ل و ولاته‌كه‌مان . بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی كوتله‌ی زۆرینه بۆ پێكهێنانی كابینه له به‌غدا رابسپێردرێ ، ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه بده‌ن :
1-حه‌ساسیه‌تی حیزبی بخه‌نه ، خواری خوار مینیمه‌م و هه‌مووتان له یه‌ك حیزب‌دا یان له به‌ره‌یه‌كی فراواندا خۆتان ئیعلان بكه‌ن .
2-سه‌ركردایه‌تیه‌كی هاوبه‌ش پێكبهێنن كه پێكبێ له كه‌سی یه‌كه‌م و دوه‌می هه‌رحیزبیكتان .
3-ئه‌و یانزه كورسیه‌ی به‌ده‌ستان هێناوه ، بیكه‌نه یه‌ك كوتله‌ی په‌رله‌مانی و ، ئه‌و یانزه په‌رله‌مانتاره سوێند بخۆن كه له رێباز‌و ئامانجی ئه‌و به‌ره یان قه‌واره یه‌كگرتوه‌ی پێكی ده‌هێنن لانه‌ده‌ن .
4-بریاربده‌ن ، له‌گه‌ل كوتله‌ی زۆرینه ی به‌غدا ، هاوپه‌یمانی ببه‌ستن و به‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و پشكه به‌شه‌كانی ئه‌و جوت حیزبه بوه‌ستنه‌وه و به‌غدا بكه‌نه گۆره‌پانی ووشككردنی ئه‌و سه‌رچاوه سیاسی و دبلۆماسی و مالیانه‌ی ، كه ئامرازی درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی پاوانكاری و سولتانیانه و میلیشیاییانه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته خۆسه‌پێنه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مانه .
5-با هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌تان له به‌غدا ، بۆ دوو ئامانجی سه‌ره‌كی بێت كه ، له‌لایه‌ك زامنی چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نیوان ئێمه‌و به‌غدا بكات ، له رووی مالی و شه‌راكه‌تی سیاسی و ئه‌رزی كه ماده‌ی( 140 ) ه . له لایه‌كی تریشه‌وه ، رێبگرن له وه‌ی ، ئه‌م دوو حیزبه ، ببنه میراتگری هه‌رێم بۆ وه‌رگرتنی پۆسته سیادیه‌كان له به‌غدا ، تا وه‌ك رابوردوو ، ئه‌و پۆستانه ، له‌خزمه‌تی جوت حیزبه پاوانكاره‌كاندا نه‌بن و نه‌كرێنه ئامرازی به‌خێوكردنی حیزب و خزم .
6-له ئیستاوه ژووری دبلۆماسی پێك بهێنن و سه‌ردانی ولاتانی ده‌ورو به‌ر بكه‌ن بۆ بێلایه‌نكردنی ئه‌و ولاتانه .
7-سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شتان ، له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم و ناوچه جێناكۆكه‌كان ، كۆر‌و كۆبونه‌وه و ته‌عبئه بۆ بریارو هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانتان بكات . چونكه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت له به‌خشینه‌وه‌ی هیوا به خه‌ڵك له رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ساخته‌كاریه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا .
به‌رێزان ؛جگه له‌و بریارانه‌ی سه‌ره‌وه ، به‌بروای ئێمه، ئێوه هیچ بژارده‌یه‌كی ترتان له به‌ر ده‌ستانیه و ، تاكه ئامرازیشه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نائومێدیه‌ی خه‌ڵك بره‌وێننه‌وه . ژیانی سیاسی و ئابوری ولاته‌كه‌شمان ببوژێته‌وه . به‌م هه‌نگاوانه‌ش ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ن ، كه خه‌لكی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی هه‌رێم ، به‌گه‌رم و گوڕیه‌وه ، بچێته ده‌نگدان و ئامرازێكی هه‌ره گونجاویشه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غداوه گۆرانكاری له سیستمی سیاسی پاوانكاری هه‌رێمدا ئه‌نجام بدرێت ، نه‌ك له ئه‌نقه‌ره‌و تارانه‌وه .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی