سه‌رکه‌وتنێکی حقوقی و سیاسی گه‌وره‌ی کورد
دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌ردۆغانی به تاوانی جه‌نگ تاوانبار کرد
ئه‌مڕۆ دادگای (تریبونالی نێونه‌ته‌وه‌یی) ده‌وڵه‌تی تورکیای به‌تاوانی جه‌نگ و تاوانی ده‌وڵه‌تی مه‌حکوم کرد.
ئه‌م بڕیاره دوای دوو ڕۆژ له دانیشتنی دادگایی هه‌میشه‌یی خه‌ڵک له 15 و 16ی مانگی مارتی ڕابردوو له پاریس دێت، له‌دانیشتنه‌که‌دا دۆسیه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی (جزیره، نوسێبین، شڕنا‌خ و سور)ی ئامه‌د تاوتوێ کرا و گوێ له شاهیدحاڵه‌کان گیرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاوانه‌کانی "بکه‌ری نادیاری" ساڵانی نه‌وه‌ته‌کان و بۆردومانی عه‌شوائی سوپای تورک له کوردستان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌کان به وه‌رگرتنی ئیفاده‌ی شاهید حاڵه‌کان تاوتوێ کران، دادگاکه له‌لایه‌ن حه‌وت دادوه‌ره‌وه به‌سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر "فیلیپ ته‌کسیه‌ر" به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ڕه‌نسی به‌ڕێوه‌چوو.
دادگا به‌تایبه‌تی ئه‌ردۆغانی به شه‌ڕی دژ به‌کوردان، به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی نه‌ژاردپه‌رستی تورکی دژ به کوردان، به‌تیرۆریستکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد، وه‌ک تاوانبار ناساند، دادگا داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تیشی به‌به‌کارهێنانی توندوتیژی دژ به گه‌لی کورد تاوانبار کرد.
هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵی سه‌ربازی تورک ئاده‌م حدودی وه‌ک تاوانباری جه‌نگ ناساند، که‌له باکووری کوردستان و سنوره‌کانی عێراق (دیاره مه‌به‌ست باشووری کوردستانه) و سوریا ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه و که‌سانی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵکوژ کردووه.
له‌بڕیاره‌که‌دا هاتووه که ڕه‌دکردنه‌وه‌ی دیاری کردنی مافی چاره‌نوسی گه‌لی کورد هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م تاوانانه بووه که چاند و ناسنامه‌ی کوردی قه‌ده‌غه‌کراوه، هێرش کراوه‌ته سه‌ر حزبی سیاسی، ڕۆژنامه‌نوس و مه‌دیا و چالاکوانانی کورد، ئه‌و نکۆڵی کردنه‌ی که تورکیا به‌رامبه‌ر ناسنامه‌ی کوردان کردویه‌تی، هۆکار بووه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی چه‌کداری له نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا.
له‌وباره‌یه‌وه دادگا ده‌ڵێت ( سیاسه‌تی زۆرداری ده‌وڵه‌تی تورک له‌به‌رامبه‌ر کوردان، گه‌لی کوردی ناچارکرد له‌ناو په‌که‌که‌دا که تێکۆشانی چه‌کداری ده‌کات خۆیان ڕێکبخه‌ن، جگه له‌وه هیچ به‌دیلێکی دیکه بۆ کوردا نه‌مابوو، ده‌بێت شه‌ڕی چه‌کداری په‌که‌که وه‌ک شه‌ڕێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا نه‌کرێت، به‌پێی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌و ڕێکخستنه، چالاکی چه‌کداری په‌که‌که له چوارچێوه‌ی حقوقی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ شه‌ڕی چه‌کداری نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ش گرنگه که پێناسه‌یه‌کی حقوقی بۆ شه‌ڕی چه‌کداری نێوان تورکیا و په‌که‌که بکرێت، چونکه له‌کاری سه‌ربازی ئه‌و ڕێکخستنه‌دا حقوق ڕه‌چاو کراوه).
به‌پێی به‌ڵگه و قسه‌ی شاهیدحاڵان ده‌سته‌ی دادگا ئه‌م بڕیارانه‌ی داوه:
1- ده‌وڵه‌تی تورک نکۆڵی له ناسنامه و هه‌بووی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه، ناسنامه‌ی تورکی به‌سه‌ردا فه‌رز کردوون و کوردی وه‌ک هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تی تورک بینیووه، له ده‌ره‌وه‌ی ژیانی سیاسی، ئابووری و کلتووری هێڵدراونه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ت به‌رپرسیاره له نکۆڵی کردن له‌سه‌ر مافی چاره‌نوسی گه‌لی کورد.
2- ده‌وڵه‌تی تورک له‌نێوان 1ی گوڵانی 2015 تا مانگی یه‌کی 2017 تاوانی به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌نجامداوه:
- له زۆربه‌ی شاره‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ (باکوری کوردستان) له‌کاتی شه‌ڕدا کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نجامداوه، کوردانی کۆچبه‌رکردووه، ئه‌وه‌ش نیشانی ده‌دات که به‌نیاز بوون گه‌لی کورد له ڕووی فیزیکیه‌وه له‌ناو ببه‌ن.
- له تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌ت له‌فه‌ڕه‌نسا ده‌وڵه‌تی تورک له‌ڕێی هێزی ئه‌منی و تۆڕی شاراوه، تاوان، کوشتن و بکه‌ری نادیاری ئه‌نجامداوه و چه‌ندین که‌سی بێسه‌روشوێن کردووه، ئه‌وه‌ش تاوانه‌کانی ده‌وڵه‌تن.
3- سه‌رۆک کۆماری ده‌وڵه‌تی تورک ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌رپرسی سه‌ره‌کی ئه‌و شه‌ڕ و کۆمه‌ڵکوژیانه‌یه که له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵ ئه‌نجامدراوه، لێدوان و هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌ردۆغان دژ به گه‌لی کورد و به‌تیرۆریست ناساندیان هانده‌ری هێزه‌کانی پۆلیسی و سه‌رباز بووه که بێ‌سنوور دژ به شه‌رڤانان و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی توندوتیژی به‌کاربهێنن، فه‌رمانداری دووهه‌مینی سوپای تورک جه‌نه‌راڵ ئاده‌م هدوتی به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆیه له‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامدراون.
دادگای ئه‌م پێشنیارانه‌ی بۆ تورکیا کردووه:
1- ده‌بێت تورکیا هه‌موو ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی له سوریا ڕابگرێت و هێزه‌کانی له‌و وڵاته بکشێنێته‌وه.
2- تورکیا ناچاره ئه‌و که‌سانه‌ی له دادگای هه‌میشه‌یی گه‌ل تاوانبارکراون سزا بدات.
3- ده‌بێت تورکیا میکانیزمی ده‌وڵه‌تی حقوق ئاوا بکات و دادوه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسه گیراوه‌کان ئازاد بکات و هه‌موو ئه‌و مامۆستا و دادوه‌رانه‌ی له مانگی ته‌موزی 2016 وه له کار ده‌رکراون بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان، ڕێگه له‌به‌ر ئازادی چاپه‌مه‌نی بکاته‌وه، کۆتایی به‌بارودۆخی نائاسایی بهێنرێت و به‌پێی په‌یماننامه‌کانی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا هه‌ڵسوکه‌وت بکات.
به‌دیاریکردنی مافی چاره‌نوسی گه‌لی کورد ده‌توانرێت کۆتایی به‌و ئێش و ئازاره بهێنرێت که‌له ئه‌نجامی شه‌ڕی درێژخایه‌نی نێوان هه‌ردوولا دروست بووه، کۆتاییهێنانی شه‌ڕ تاکه ڕێگه‌ی ئارامییه.
4- ده‌بێت تورکیا ده‌سبه‌رداری چاره‌سه‌ری سه‌ربازی ببێت و به‌نیازێکی پاک ده‌ست به قۆناغی دانوسانی ئاشتی بکات و له‌کاتێکی گونجاو‌دا به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت.
5- له‌گه‌ڵ واژۆکردنی په‌یمانی ئاشتی ده‌توانرێت لێبوردنی گشتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه ڕابگه‌یه‌ندرێت که‌له‌کاتی شه‌ڕدا له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه ئه‌نجامدراوه و هه‌موو گیراوانی سیاسی ئازاد بکرێن.
شایانی باسه دادگای هه‌میشه‌یی گه‌ل (دادگای تریبونالی نێونه‌ته‌وه‌یی) له زیاتر له 150 حاکم و پارێزه‌ری خۆبه‌خش له سه‌رتاسه‌ری جیهان پێکهاتووه و ناوه‌نده‌که‌ی له‌پاریسه.
ئه‌م دادگایه دۆسیه‌ی تاوانه‌کانی سلۆبۆدان میلۆسۆڤیچی سه‌رۆکی پێشووی یوغوسلافیای کردووه و پاش تاوانبارکردنی درا به دادگا لاهایی.
سه‌لاح خدر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی