كورد له‌ عێراق ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى ئێستاى په‌رله‌مانى عێراق پرسیارێكى گرنگى به‌ دواى خۆیدا هێناوه‌؟

كورد له‌ عێراق ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى ئێستاى په‌رله‌مانى عێراق پرسیارێكى گرنگى به‌ دواى خۆیدا هێناوه‌؟

کامەران وریا قانع


325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ئایا له‌ دروست بوونى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه‌ ، كورد كێشه‌ بوه‌ بۆ عێراق یاخود عێراق كێشه‌ بوه‌ بۆ كورد؟ پرسیارێك ئه‌گه‌ر به‌ ویژدان ته‌ماشا بكرێت ره‌نگه‌ وه‌ڵامێكى دڵشكێنێت بۆ ده‌ر بكه‌وێت، وه‌ڵامێك ره‌نگه‌ مێژووى سیاسى سه‌د ساڵه‌ى رابردوو بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌. تۆ ته‌ماشا بكه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنى ئێستاى په‌رله‌مان عێراق، شاره‌ كوردییه‌كان چ كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دروست كرد،شه‌ش پارێزگا كێشه‌ى گه‌وره‌ى ته‌زویرى تیایه‌ كه‌ چواریان كورد ده‌سه‌ڵاتى یه‌كه‌من ( سلێمانى ،هه‌ولێر،كه‌ركوك،دهۆك)، له‌ ناو هه‌موو هێزى چه‌كدارى عێراق ته‌نها ده‌نگى هێزى چه‌كدارى كورد هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئابرومه‌ندایه‌.كورد لاوازى عێراقى به‌ فرسه‌ت زانى كه‌وته‌ تاڵان كردنى نه‌وتى كه‌ركوك و كوردستان به‌ بێ هیچ پرۆسه‌یه‌كى شه‌فاف. زۆر مێژوو نوسیش ده‌ڵێن شۆرشى چه‌كدارى ساڵى 1961 كه‌ به‌ شۆرشى ئه‌یلول ناسراوه‌، سه‌ره‌تاكان ئاغاكان دژى یاسایه‌ك بوو كه‌ ناوى چاكسازى كشتوكاڵى بوو( اصلاح زراعی) كه‌ هیچ په‌یوه‌ندى به‌ مافه‌كانى كورده‌ نه‌بوه‌(.دواتر سیاسه‌كانى كورد به‌ ناوى كورده‌ كردیانه‌ شۆرشى چه‌كدارى!). دروست بوونه‌وه‌ى شۆرشى نوێش هیچ زه‌روره‌تێك هه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنى؟یه‌كه‌م شه‌ڕى ئه‌م شۆرشه‌ كورد له‌گه‌ڵ خۆى بوو نه‌ك سوپاى ده‌وڵه‌ت!،هه‌روه‌ها له‌ ساڵى 1976 عێراق وه‌كو كۆمه‌ڵگا و وه‌كو خزمه‌ت گوزارى وه‌كو سیسته‌مى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌ به‌ قۆناغه‌ هه‌ره‌ زێرینه‌كانى تێپه‌ر ئه‌بوو، نزیك بوو له‌وه‌ى ئاسىتى وڵاتانى جیهانى سێ به‌جێبهێلێت، شۆرش نه‌بوایه‌ راگواستنى گونده‌كانیش نه‌ده‌بوون ، ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵگا زۆره‌ملیه‌ش نه‌ده‌بوو، شیرازى كۆمه‌ڵگا ئاوا به‌ یه‌كجارى تێك نه‌ده‌چوو. له‌ سه‌رده‌مى شێخ محمودیش كه‌م نه‌بوون له‌و رۆشنبیرانه‌ى كه‌ هیوایان به‌ به‌غدایه‌ك هه‌بوو كه‌ ئینگلیز حكومرانى ده‌كرد،ئینگلیزێك هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ به‌ هه‌ڵه‌ و خراپ ته‌ماشا ده‌كه‌ین ،به‌ڵام ده‌كرا به‌ شێوه‌یه‌كى تر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت،ئه‌و هات و چونه‌ى شیخ محمود له‌ نێوان ئینگلیز و تورك و فارس زه‌ره‌رى گه‌وره‌ى له‌ متمانه‌ى هه‌موو لایه‌ك دا.له‌ كۆتایدا ره‌نگه‌ پارتى و یه‌كیه‌تى كۆى پێكهاته‌ و نموونه‌ى ئه‌و هێزه‌ كوردیانه‌ به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن كه‌ به‌ درێژاى سه‌د ساڵه‌ى رابردوو خه‌ریكى سیاسه‌ت بوون به‌ ناوى مافه‌كانى كورده‌وه‌ له‌ ژێریشه‌وه‌ ئه‌وه‌ى به‌ خه‌یاڵیان نه‌هاتبێت و نه‌یه‌ت مافى كورده‌. دووباره‌ پرسیاره‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كورد چى ده‌وێت له‌ عێراق؟

کامەران وریا قانع



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved