ئەوەی بە «چرپە» شێوێندرا، ئیبراھیم ئەلسمێدعی، بەدەنگی بەرز، بەرپەرچی دایەوە. وێڕاش ھەر بەڕاستی بەلامەوە سەیرە، ھەوڵەکانی دکتۆر بەرھەم، بۆ دۆزینەوەی ساختەکاران، وەک گەڕان بەدوای کەمکردنەوەی دەنگەکانی یەکێتی و کورسیەکانی کەرکوک سەیر بکرێت. بەڵام پێدەچێت ئێتر دوای «ساختەکاریە گەورەکە» سەردەمەکە ئەوە بێت، کە ئێتر ھیچ شتێک سەیر نیە!
لەنوێ بەدەستی بژاردنەوەی دەنگەکان، کۆتایی ھێنانە بە چیرۆکی ساختەکاری، کە دیموکراسیەت و ھەڵبژاردنی عەیبدارکردوە، نەک ھەوڵێک بێت بۆ زیادکردن و کەمکردنی کورسیەکانی ئەم حزب و ئەو حزب، کە ئەوەش لانیکەمی مافی دەنگدەرانە.
بەدەر لە حزبایەتی و کوردایەتی و تایفەگەرایی، دەنگ بۆکێ درابێت، حەق ئەوەیە، دەنگ بۆ ئەو ئەژماربکرێ، بەدەرلەوە ساختەکاریە و ئەوپەڕی ناحەقیە. جارێ گوناحە یەکێتی و کەرکوک تێکەڵ بە بابەتی گزی و دزی بکرێن، چونکە یەکێتی لەمێژوودا حزبی جەماوەر و ڕەنجدەرانی بیروبازوە و ھێزی مام جەلال و کۆمەڵێک تێکۆشەرە،لەپێناو کەرکوکیشدا دەریاچەیەک لەخوێن بەخشراوە. بۆیە پێش ھەر کەسێک دەبوایە یەکێتیەکان، چوون دکتۆر بەرھەم، خۆیان ڕێگەیان نەدابوایە، پێناسەی حزبەکەیان و ئایندەی کەرکوک بە ساختەکاریەوە بلکێندرێت.
سلێمان عەبدوڵا یونس
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی