ئاگرەكە داهاتووی عێراق دیاری دەكات

ئاگرەكە داهاتووی عێراق دیاری دەكات

هونه‌ر تۆفیق


510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە كۆتایی شوباتی١٩٣٣ دا ، ڕایخستاگ ( بینای پەرلەمانی ئەڵمانی ) ئاگری تێبەردرا . لەو ئاگرەوە نازیەكان شیوعیەكانیان تۆمەتباركرد بە هۆكارەكەی . لە حكومەت و پەرلەمان دوریان خستنەوە . هیتلەر حكومەتی نازی بە دەستەڵاتی ڕەهای خۆیەوە پێكهێنا .

ئاگر كەوتنەوە لە بەشێك لە گەنجینەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ، كەمترنی یە لە تەقینەوەكەی مەرقەدی ئیمامەینی عەسكەری لە سامەڕا ، لە ٢٠٠٦ دا . كە شەڕی ناوخۆی نێوان شیعە و سونەی تیادا ڕاگەیەندرا.

هاوكات هەمان دیمەنی سوتاندنی ڕایخستاگی بەرلینمان بیردەخاتەوە كە حكومەتی داهاتووی عێراق دیاری دەكات بە زەبری سوتاندن بێت یان حكومەتی تەواری .

ئەم ڕووداوانە چاوەڕوانكراوبوون بەپێ ی بەریەككەوتنەكانی ناوچەكە و جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراقدا . پێكهێنانی حكومەتی ئاییندەی عێراق ، زۆر سەخترە لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریكا - ئێران و كۆریای باكور . 

پێشتر باس لە هەڵكردنی ڕەشەبای پاش هەڵبژاردنەكانمان كردووە . مەترسیەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجامەكانیمان دیاری كرد كە لەسندوقەكانەوە لەبری دەنگی سیاسی هاوڵاتی عێراقی ، ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت جەولەیەكی تری جەنگی نێوخۆی عێراقی لێ بكەوەێتەوە . 

پاڵەوانە ڕاستەقینەكانی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ، كارەكتەرەكانی نێو پارلەمان نین ، بەڵكە كارەكتەرە سەرەكیەكان لە تاران و واشینتۆن و ریاز و ئەنكەرەوە ڕەسمی ئایندەی عێراق دەكێشن . یەكەم پەیامی توندی ئێرانیش لە بەرانبەر هێزی پشت ژماردنەوەی دەنگەكان بە ئەنكەرە و واشینتۆن ئەمڕۆ بەئاگرەوە گەیشت .

هونەر تۆفیق 



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved