لە سیاسەتدا یان رەش یان سپی نیە

لە سیاسەتدا یان رەش یان سپی نیە

رەعد رەفعەت


312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

دوای ئەوەی لە 17/5/2018 موقتەدا سەدر رایگەیاند، نەك هاوپەیمانی لەگەڵ هادی عامری ناكەن، بەڵكو ناچنە ناو ئەو هاوپەیمانییەشی، كە لیستی فەتحی تێدا دەبێت. كەچی ئەمڕۆ 12/6/2018 لە پرێس كۆنفراسێكدا موقتەدا سەدر وهادی عامری هاوپەیمانیەتیەكەیان راگەیاند ودەرگاشیان ئاوەڵاكردوە بۆ هەر هێز ولایەنێكی سیاسی تر بۆ چوونە ناو ئەو هاوپەیمانیەو سەدریش داكۆكی كردەوە لە هاوپەیمانیەتە پێشووەكەی لەگەڵ حیكمەی عەمار حەكیم و وەتەنیەی ئەیاد عەلاوی. لە توركیاش، سەلاحەددین دەمیرتاش لە زیندانیەكەیدا خۆی دەپاوڵێرێ بۆ سەرۆكایەتی دەوڵەتی توركیا بێ ئەوەی بە رقوقینە كاردانەوەی سەلبی هەبێ بەرامبەر پرۆسەی سیاسی لەو ووڵاتە. لەلایەكی تریش، کوردانی باشور لە زۆربەی پێشھات وفشار وھەڵمەتە سیاسی وراگەیاندن وسەربازی ورەشبگیری وراوەدونان وکردە سەربازیەکانی دوژمنان دژی باکور ورۆژئاوا، ھەردەم پشتگیری تەواویان بوونە بە پاڵپشتی سەربازی ومیدیایی وفشاری نێودەوڵەتی وخۆپیشاندان وبەیاننامە. کەچی ئەو برا کوردانەی رۆژئاواو باکور بێ دەنگیان ھەڵبژاردوە بەرامبەر ئەو ھەموو ستەمەی دەسەڵاتدارانی ھەرێم بەرامبەر گەلەکەیان ئەنجامی دەدەن، نەفشار دەکەن لەسەر ووڵاتەکانیان، نەخۆپیشاندان، نەگربونەوە، بەڵکو تەنانەت بەیاننامەیەکی نارەزاییش دەرناکەن دژی رژێمەکەی ھەرێم. بەپێچەوانەوە، لەکاتی درێژکردنەوەی نایاسایی ماوەی سەرۆکی ھەرێم ونیگەرانی ھاونیشتمانانی کوردستان، حزبە کوردیەکانی باکور مامەڵەی سەرۆکی ھەرێمیان لەگەڵ مسعود بارزانی دەکرد وتەنانەت رەچاوی سایکەلۆژیەت وھەستی کوردانی ھەرێمیان نەدەکرد لەو بوارەدا. لەسەر ئاستی جیهانیش، هەر ئەمڕۆ ترامپ وكیم لە دورگەیەكی سەنگافورە كۆبونەوەیەكی ئاشتبونەوەی سەركەوتوویان ئەنجامدا دوای ئەوەی پێش چەند هەفتەیەك گرژی نێوانیان گەیشتە ئاستی مەترسی بەكارهێنانی بۆمبی ئەتۆمی. ئەوەی جێی سەرنجە، تەنها لە كوردستانی خۆمان سیاسەت بە رق وقینەو كارو كاردانەوەی نەفسی نالۆژیكی بەڕێوەدەچێت بە رێسای: "یان رەش یان سپی"، یان "یان هەمووی یان هیچ".



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved