كورسی كۆتاكان بۆمبێك بوو بەدیموكراسیدا تەقییەوە

كورسی كۆتاكان بۆمبێك بوو بەدیموكراسیدا تەقییەوە

لوقمان مستەفا ساڵح


632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

نزیكەی چوار ساڵ بەر لە ئێستا،ئەم بابەتەم بڵاو كردەوە،بەمەبەستی هەڵگرتنە وەی بۆمبەكان و پوچەڵكردنەوەی پیلانەكان،بەڵام.. مەخابن هیچ كەس لە ئەندام پەڕلەمانەكانی فراكسیۆنە جیوازەكان گوێیان لێ نەگرتین،تا دووبارەكردنەوەی هەمان هەڵەو هەمان تەڵە  قولە قاچی گرتنەوە ،جارێكیتر خاوەن تەڵە مقۆمقۆیەتی بە هەڵدانی تۆڕەكەی و گرتنی ١١ كورسی خرتی پێش وەختە،كەسیش بۆی نەبوو بڵێ لەل. ئافەرین ئەندامانی پەڕلەمانی كوردستان چۆن جارێكی كەش هەمان پیلانی پێشوتر وا بە ئاسانی وبێ دەنگی بەسەرتاندا تێپەڕی بێ ئەوەی نقەتان لێوەبێت.!

بەڵێ لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردستان-عێراقە،بەڵام بەلەبەر چاوگرتنی رەوشتی بەرزی مرۆڤ دۆستی وهەنگاونان بەرەوچەسپاندنی بنەماكانی دیموكراسی مافی سەرجەمی ئەوكەمایەتیانەی كەلەهەرێمی كوردستاندا دەژین پارێزراوە،هەر بۆیۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان و ھێزی یاسادانەری حكومەتی ھەرێمی كوردستانە.

پەرلەمانی كوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەكی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە كار كە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەكانی فیدڕاڵی كە لە ماددەی.{ ١١0}ی دەستووری كۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.[١] خولی سێیەمی پەرلەمان (٢٠٠٩-) لە ١١١ نوێنەر پێك ھاتووە. 

هەر بۆ بەرچاو روونی زیاتر..ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێك لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی كوردستاندا دەستنیشان دەكرێن. لانی كەم دەبێ ٢٥% -ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن. دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان لە سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان پێك دێت. لەھەر ساڵێكدا دوو خولی بەستنی ھەیە، یەكەم لە ئازار تا كۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا كۆتاییی كانوونی یەكەم.لە شوباتی 2009 یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان هەموار كرایەوە بەمەبەستی زیاتر لە خۆگرتنی تەواوی پێكهاتەكان. كەمترین تەمەن بۆ خۆ كاندیدكردن بۆ پەرلەمان لە 30 ساڵیەوە بۆ 25 ساڵی كەمكرایەوە. كەمترین ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی ئافرەت لە 25 بۆ 30 لەسەد بەرزكرایەوە، لە كاتێكدا ژمارەی ئەو كورسیانەی لە هەڵبژاردنەكانی پێشووتر بۆ كەمە نەتەوایەتییەكان تەرخان كرابوو، پێنج كورسی تریان بۆزیادكرا بۆ هەر یەك لە كریستیانەكان وتوركمانەكان، لەئەنجامدا كۆی ژمارەی كورسیەكانیان بوو بە ١١كورسی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان جێگیر كرا، بێ ئەوەی هیچ كوتلەیەكی پەرلەمانی دەنگی لێوەبێت.

رێژەكە بۆ لە  ٥٠% زیاتربەرزكرایەوە ئەوكورسیانەی كەلە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان تەرخانكراون بۆكەمایەتیە نەتەوەییەكان بەم شێوەیە دابەش كرابوون:
لیستی گەشەپێدانی توركمانی: 2 كورسی
لیستی هەولێری توركمانی: 1 كورسی
لیستی گۆڕان و چاكسازی توركمانی: 1 كورسی
لیستی بزووتنەوەی توركمانی: 1 كورسی
لیستی الرافدین: 2 كورسی
ئەنجوومەنی كلدان ئاشوور سریانی: 2 كورسی
لیستی ئیبن الرافدین: 1
كورسی بەروان احسان مەرگوز بەترۆس: 1 كورسی

كەواتە كۆی گشتی كورسی كەمینەكان دەكاتە  ١١ كورسی خشت هەرچەندە لە بنەڕەتدا،كورسی پەرلەمانی ئەم كەمینانە بەیاسا رێكخراوە،بەڵام  نالۆژیكیە كە ڕێژەیەكی وا زۆر بۆ ئەو كەمایەتیانە دابنرێ،لەبەرئەوەی ناگونجێت لەگەڵ رێژەی دانیشتوانەكانیاندا، چونكە لەهەڵبژاردنەكاندا دەركەوت كە هەیانە بە چەن سەد  دەنگێكی دەنگدەر بوونەتە پەرلەمانتار ، لەكاتێكدا پەرلەمانتارلە خولی هەڵبژاردنی سالی 2013 دا  بۆگەیشتن بە كورسیەكی پەرلەمانی 18 بۆ 19هەزار دەنگی پێویستبوو.بە هەر حاڵ ئەوەش ئاساییە چونكە هاوڵاتی ئەم كوردستانەن وبمانەوێ ونەمانەوێ شەریكەبەشمانن كەسیش لاری لێ نیە.
 
بەڵام..گەلۆ ئەوانەی لەئێستادا لەپەرلەمانن نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو پێكهاتانەی خۆیان نین، بەڵكو نوێنەرایەتی لایەنێكی سیاسی دیاریكراوی دەسەڵات دەكەن.ئەم بەناونوێنەرانە لەگەڵ ئەوەی ستەمیان لەنەتەوەكانی خۆیان كردوە،لەهەمان كاتیشدا ویژدانی خۆیان هەرزان فرۆش كردوە، لەپێناوهەندێك دەسكەوت و بەرژەوەندی كەسی دا.

هەروەك بینیمان بەشێكی دەرئەنجامی شكستی دانیشتنەكەی 19ی ئابی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان،دەگەرێتەوە بۆئەو كورسی كۆتایانە كەلایەنێكی سیاسی  بەپیلانێكی بۆ دارێژراوی پێش وەختە بۆبەرژەوەندی خۆی ،ژمارەی كورسیەكانیانی گەیاندە ١١ كورسی و ڕێژەی دەنگدانی بۆ بەرژەوەندی خۆی گۆڕی و بە شێوەیەكی چاوبەستەكی فەرزی كرد بەسەر ئەندامانی پەرلەماندا. 

لێرەدا نەڕێز لە شەقام‌ و دەنگی دەنگدەر دەگیرێت، نە ستراتیژیش بوونی هەیە ، لە بەرانبەریش دا، پاشە قول گرتنی هەندێ لەلایەنە سیاسییەكان بەرانبەر بە یەكدیی و سەوداكردن بە دەنگی هاوڵاتیانەوە لەلای هەندێ‌ پارتی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان، كارێكی نارەوا ونا یاسایی ونا ئاساییە و بگرە بەشێكیشە لە تێكەڵكردنی سیاسەت بە بازرگانی پێوەكردنی.

ئەگەر بروانین بە پێی یاسا، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆی 325 كورسی 6 كورسی كۆتاكان هەیە، بەڵام له ‌پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە كۆی 111 كورسی 11 كورسی بۆكۆتاكان دانراوه!!

ئالێرەدا بەروونی ئەو فێڵ وساختەكردنە دەردەكەوێت كە جیاوازیەكە بەجۆرێكە بەهیچ شێوەیەك شكو گوومان ناهێڵێتەوە.ئەمە ئەتك كردنی دیموكراسیەتە،نانەوەی بۆمب و مینی چێنراو بۆیەكدی ،لەبار بردنی پێكەوەژیانی سیاسیانەیەلەم هەرێمەدا.

دەبێت یاسای هەڵبژاردن رێكبخرێتەوە، چونكە یاسایەكی هەڵەیە 11كورسی بۆ پێكهاتەكان دانراوە دەركەوت لایەنێكی سیاسی ئەو بەناونوێنەرانەوەیە كە خەڵكی خۆی بەناوی ئەو پێكهاتانەوە دەنێرێتە پەرلەمان ونیسابی قانونی لە بەرژەوەندی خۆی دەگۆڕێت.
 
بۆیە دەبێت ئەو یاسایە هەمواربكرێتەوە، بۆ ئەوەی لایەنی كەم هیچ لایەنێك زاتی ئەوەنەكات و نەتوانێت بەكاریانبهێنێت ویاری بە موقەدەسات و چارەنووسی  كەمەنەتەوەیییەكانەوەبكات، بەشێوەیەك دابنرێت نوێنەری ڕاستەقینەی نەتەوەو پێكهاتەكانی خۆیانبن، نەك حزبەكان ڕایان بكێشن بەلای خۆیاندا و ئاراستەی ململانە سیاسیەكانی لەپێناو بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی دا پێبكات.لەهەمان كاتیشدا كەمینەكان دەبێت خۆیان قەبوڵی ئەو سوكایەتیە نەكەن ولێیان بێنە دەنگ و لەسەر مافی خۆیان پێداگری بكەن و ڕێنەدەن لایەنێكی سیاسی لە پێناو بەرژەوەندی خۆی بەكاریان بێنێت.

لوقمان مستەفا ساڵح



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved