جیاوازی ڕێکەوتنی ئیران و ئەمەریکا و کۆریای باکور و ئەمەریکا

16/06/2018

دانا رەشید

ئایا بۆچی ڕێکەوتنی ئیران و ئەمەریکا لە سەر بابەتی دامەزراوەی ئەتۆمی گەیشەتە کۆڵانێکی داخراو و سەرئەنجام بە ئیمزای سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ هەڵوەشێنرایەوە ؟ لە لایەکی تر بەو جۆرەی دیمان لەگەڵ کۆریای باکور بەو گەرم و گوری یەی بینرا لە نێوان خودی ترامپ و کیم ئیمزا کرا ،
لێرەدا دەکرێ بە کورتی سروشتی ئەو دوو دەوڵەتە ئیران و کۆریای باکور لە روی سیاسی ، ئابوری ، کۆمەڵایەتی و باری دیمۆگرافی بخەینە رو 
ئێران لە روی سیاسیەوە لە نێوان چەند گروپێکی دیندار و سەر بە مەزهەبێکی دیاریکراو لە چوار جیوەی یەک سیستەمی ئیسلامی شیعی لە نێوان چەند گروپێکی سەر بە یەک سیستەم پەیرەوی بە کۆمەڵ بەرێوەبردن دەکات ، بۆ ئەمەش هەر ٤ ساڵ جارێک لە نێوان کەسایەتی ناو ئەو گروپانەدا هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن ، بێ گومان کە سەرۆک کۆمار دەگۆردرێت گۆرانکاری بە چەند دەموچاوێک دەکرێت سیستەم هیچ گۆرانکاری تیا ناکرێت ، هەر بۆیە سیستەمی جمهوری ئیسلامی مەزهەبی شیعی ئیران جامد و سابتە ، لێردا دەسەڵاتێکی گەورەتر لە سەرۆک کۆمار هەیە کە قوەتی بەوەدا دەشکێ بە جۆرێک دەستکاری سیستەم بکات ئەوەش ( ئایەتوڵای عوزما ) کە جاران خومەینی و ئێستە خامەنەئی یە ، کە سەرۆک کۆمار تەنها دەتوانێ وڵات بەرێوە بەرێ و سەرپەرشتی کاروباری سیاسەتی ناوخۆو دەرەوە بکات بەڵام بۆ دروست کردنی بریاری سیاسی گەورە کە نەخشەی ستراتیجی دوور و نزیک دادەرێژیت بی گەرانەوە بۆ ئایەتوڵای عوزما کە خامەنەئی یە ناکرێ ، کەواتە هەتا ئەم رێکەوتنەی نیوان ئەمەریکاو ئیران لەسەردەمی باراک ئۆباما ئیمزا کرا کورد واتەنی قیر سپی بوو ، 
کۆریای باکور ، دەوڵەتێکی ئیستبدادی شمولی یەک گروپ و یەک حیزب و یەک سەرکردەو یەک بریار ، یەک قسەیە ، بە هەمان شێوەی عیراقی سەردەمی صدام حسین ، سەرۆک بێ گەرانەوە بۆ هیچ جیهەتێکی تر جا چ دینی و مەزهەبی بێ یا دەسەڵاتێکی تری سەرو خۆی کە نی یە لە کۆریا ، بە راوێژی چەند کەسێکی سەربازی بریار لە چارەنوسی ئیستەو داهاتوی دەوڵەت دەدات ، بۆیە بریار دان لە کۆریا بۆ ئەمەریکا جێگەی باوەرترە تا ئیران ئەگەر دیقەت بدەین رێکەوتنی ئیران لەگەڵ ئەمەریکا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئەو دوو دەوڵەتە واژۆ کرا ئەمما لە نیوان کۆریای باکورو ئەمەریکا راستەوخۆ لە نیوان هەردوو سەرۆک ترامپ و کیم واژۆ کرا ، 
لە روی ئابوریەوە ، ئێران دەوڵەتێکی نەوت فرۆشە ، خاوەنی داهاتێکی زۆری کشتوکاڵی و سەرچاوەی ئاو و کانزای ژێر زەوی و ئەگەر سیستەمی بەرێوەبردنی دەوڵەت کراوە بێ بە روی گەشتیاراندا ئەوا لە گەشتیاریشدا دەکرێت ببێ بە یەکێک لە دەوڵەتە پلە یەکەکانی جیان چونکە لە چەند لاوە دەکەوێتە سەر دەریا ، ئەم ئابوریە زەبەلاحەی خستۆتە خزمەتی بەگەڕ خستنی مەکینەیەکی گەورە بۆ هەیمەنەی سەربازی لە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست و کاریگەری ئێرانی بخاتە سەر جۆری بەرێوەبردنی وڵاتانی رۆژهەڵات ، بۆیە ئابوری ئێران کۆمەڵگەی ئیرانی خۆش بەخت نەکردوە بەڵکو تا رادەیەک توشی قەیرانی سیاسی و ئابوری کردوون بە مەلاین هاوڵاتی هەژاو بێ دەرامەتن ، ئەمەش بە سەرباز و دەزگای داپلۆسێنەر سەرکوت کراون هەر ناو بە ناو لیرەو لەوێ خۆپیشاندان دەکریت ، 
کۆریای باکور هیچ هەیمەنەیەکی لەسەر هیج دەوڵەتێک نی یە ، بە پێچەوانەوە دەوڵەت (چین) لە ململانێ لەگەڵ ئەمەرتکا هەیمەنەی لەسەر کۆریای باکور هەیە ، پێ دەچێت یەکێک لە خاڵە گرنگەکان کە ترامپ بەو گرنگی یە لەگەڵ کیم کۆ بوەوە ئەوە بێ کۆریا لە ژیر هەیمەنەی چین دەربێنیت و بیکات بە هاورێ و برای کۆریای باشورو دورگەی تایوان کە گەورەترین بەرژەوەندی ئەمەریکای تێدا مۆڵ دراوە. 
لە روی سیاسی یەوە ، ئێران دەیەوێت لوتی تورکیا بشکێنێت و لە کەنداوی عەرەبیش یا کەنداوی فارسی ببێت بە دەسەڵاتی یەکەم واتە دەسەڵاتی سعودی یە بێ هێز بکات ، بەمە پیشانی ئەمەریکای بدات کە ئەگەر هەتا ئێستە رێکەوتنی لەگەڵ تورکیاو سعودیە لەسەر ئەساسی هەیمەنەی ئەمەریکی بووبێت ئەو لەگەڵ ئیران دەبێت وەک دوو دەوڵەتی زلهێزی دنیا بێت ، پشت بە بەرژەوەندی و ستراتیج ببەستێ ، ئێران مل دەکوتێ ببێ بە قوتبێکی سیاسی لە گۆی زەوی دا ، هەرچەندە ئەمە تا ئێستە بۆ دەوڵەتی صین بەو قوەتە گەورەیە نەلواوە ، 
کۆریا لە روی سیاسیەوە نایەوێ ببێت بەو قوەتەو بەو هەیمەنەیە چونکە نە لە توانایدایەو نە سروشتی جیۆپۆلیتیکی وڵاتەکەشیان یاریدەدەرە ، نە خاوەنی ئەو سەروەتە زۆرەشن ، بۆیە بۆ مانەوەی خۆیان دەبێ ، یا شەر بکەن یا یاری بکەن بێ گومان لە هەموو حاڵەتێکدا یاریەکە بۆ مەرامی مانەوەیان بە سود ترە لە شەر ، 
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ، ئایا ئیرانیش مل دەدات بۆ ئەو یاریە راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا ، کۆتایی بە سیستەمی مەرگ بر ئەمەریکا بهێنرێت ، جۆری یاریەکە لە ئەساسەوە بگۆردرێت ، یا جۆری شەرەکە دگۆردرێت بەمەش ئێران زەرەمەندترین دەبێت ؟

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی