1
له 23ی 3ی 2014 له ئاكامی ده‌مه قاڵه‌یه‌كه‌وه له نێوان پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و دكتۆر‌و مامۆستا‌و میدیاكار محه‌مه‌د بدێوی شه‌مه‌ری ، محه‌مه‌د بدێوی شه‌هید بوو ، روداوه‌كه له بری ئه‌وه‌ی بێلایه‌نانه بگوازرێته‌وه له ده‌می براده‌رێكی میدیاكاری شه‌مه‌ریه‌وه گوازرایه‌وه‌و زۆر له وه‌گه‌وره‌تر كرایه‌وه ، شه‌هید بونه‌كه‌ی شه‌مه‌ری ئێمه كاتی خۆی له سه‌رمان نووسی و داخدار بوین بۆی ، لێ ئه‌و كوشتنه جیاوازه له تیرۆری نمونه‌ی كاوه‌و سه‌رده‌شت و وه‌دات و سۆران ، بۆیه ده‌بوو دادگا قسه‌ی خۆی بكات ، نه‌ك میدیا‌و مالكی ، مالكی ئه‌و ده‌م سه‌رۆك وه‌زیران بوو دوو رۆژ دوای ڕوداوه‌كه له شوێنی ڕوداوه‌كه گوتی " انا ولی الدم ، الدم و بالدم " ئه‌م رستانه‌و له به‌رده‌م میدیادا زۆر ناشرین بوون ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ ئارامكردنه‌وه‌ش بن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه له نێوان كوردێك و عه‌ره‌بێكدا بوو ، كه شوناسی عێراقیان هه‌یه ، له‌سه‌ر ئه‌و ناشرینیه‌ش هاتینه ده‌نگ .
2
له ڕوداوه‌كه‌ی بدێویدا دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح به نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال چووه پرسه‌كه‌و به ناوی كورده‌وه داوی بوردنی كرد ، كوڕه‌كه‌ش گیراو به رێكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و به پاره‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌ر كرا،له رۆژانی رابردوودا له كه‌ركوك له دوو روداوی ناخۆشدا دژه تیرۆری عێراقی و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له كه‌ركوكن و زۆربه عه‌ره‌بن ، له شۆڕیجه مناڵێك و له شۆراویش ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نیان كوشت ، نه‌ده‌مه قاڵه و نه‌هیچ ،مناڵه‌كه ناوی هه‌رێم غه‌مبار محێدین بوو باوكی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌فتا بوو ، دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان خه‌ڵكی كورد له كه‌ركوك ده‌رچوون بۆ ده‌ربڕینی خۆشی چه‌كداری عێراقی ته‌قه‌یان كردوو هه‌رێم شه‌هیدو باوكیشی زامدار بوو ، له شۆراویش زۆر كه‌م به‌رله جه‌ژن شه‌وی 13له‌سه‌ر 14ی 6 دژه تیرۆری عێراقی له ناو مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی پارتیه‌وه كه كاتی خۆی كاك فه‌له‌كه‌دین بۆ ده‌زگایه‌كی رۆشنبیری دروستی كرد‌و وه‌ك ناوه‌نده‌كه‌ی مام جه‌لال دروستی كرد نه‌دران به رۆشنبیرانی شاره‌كه ،به بیانوی كه‌وتنی گوله هاوه‌نێك ، ره‌مه‌كی ته‌قه‌یان كردوو دوو ژن و پیاوێك پێوه‌بوون ، خاتوو حه‌لاو نه‌سره‌دین ته‌مه‌ن 61 ساڵ به‌و روداوه شه‌هید بوو ئه‌وانی تریش تا نوسینی ئه‌م بابه‌ته كه دوا رۆژی جه‌ژنه له نه‌خۆشخانه‌ن .
3
له كه‌ركوك یه‌كێتی مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌ڵبه‌ندو پارله مانتاری هه‌یه نه‌كه‌س له شوێنی روداوه‌كه قسه‌ی كرد ، نه‌راكان سه‌عید و وه‌زیری ناوخۆی عێراقی ناچار كران سه‌ردانی پرسه‌كان بكه‌ن و داوای بوردن بكه‌ن ، نه‌كه‌س به دژه تیرۆر‌و حه‌شدو چه‌كداره عه‌ره‌به‌كانی وت پشتی چاوتان برۆیه ،پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایه خوێنی بدێوی پیرۆز تره له خوێنی هه‌رێم یان یه‌كێتی وه‌ك زۆرینه‌ی ده‌نگی كه‌ركوك ئازایه‌تی به دواداچوونی ئه‌و پرسه‌ی نیه ، هه‌ڵبه‌ت قسه‌ی تر زۆره بۆ كردن ، ئه‌وه‌یان بابمێنێ ، حزبه‌كانی دیكه‌ش به‌ش به خۆیان ده‌بێ هه‌ڵوێستیان هه‌بێت .
تێبینیه‌كی بچوك " ده‌نگی جیا جیا هه‌ندێك هه‌ڵوێست هه‌بووه وه‌ك بزانم نمونه‌ی غازی كه‌ركوكی و رێبوار ته‌هاو كه‌سانی تر ، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵوێستی تاكه كه‌سیه‌و هه‌ڵوێستی گشتی ناگه‌یه‌نێت"
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی