درێژكردنەوە ماوەی خوڵی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

22/06/2018

ئومید جاف

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (٢٠١٨/٧/١) ماوەی یاسایی خولی سێیەم تەواو دەبێت. لە ئەنجامی ساختەكای لە هەڵبژاردن كۆمیسۆن ناتوانێت لە پێش ئەو وادەیە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەنێت، بەهۆی هەموواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردن (٤٥ ساڵی ٢٠١٣) ئیلزامكردنی كۆمیسۆن بە دووبارە ئەژمارو جیاكردنەوەی دەنگەكان.

رۆژی (٢٠١٨/٦/٢١) دادگای فیدراڵی هەموواری سێیەمی یاسایی هەڵبژاردنی بە یاسایی لە قەڵەمدا بە ئەژماركردنەوەی سەرجەم دەنگەكان لە دەنگدانی گشتی و تایبەتی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی وڵات.

لە ئەنجامی پێویستی زۆی كۆمیسۆن بە كات بۆ ئەنجامدانی پرۆسەكە لە ئەژماركردنەوەو جیاكردنەوەی دەنگەكان. خولی سێهەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە.

درێژكردنەوەی ماوەی خولی سێهەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت بە زەرورەت:

دەستوری عێراقی رێگەی گرتووە لە یاریكردن بە كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە ویستی دەسەڵاتداران، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا دادگای فیدراڵی ئیلزامی كۆمیسۆنی كرد لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.

بە گەرانەوە بۆ برگەو مادەكانی دەستوری عێراق دەبینین لە دوو شوێندا ئاماژەی بە دریژكردنەوەی (ماوە) كردوە بۆ وەرزەكانی یاسا دانان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. 

یەكەم/ لە ماددە (٥٧/ لمجلس النواب دورە انعقاد سنویە بفصلین تشریعیین أمدهما پمانیە أشهر، یحدد النڤام الداخلی كیفیە انعقادهما، ولا ینتهی فصل الانعقاد الژی تعرچ فیه الموازنە العامە إلا بعد الموافقە علیها. ( ئەم مادەیە تایبەتە بە پرسی بودجەی گشتی وڵات لە بەرژەوەندنی گشتی.

دووەم/ لە ماددە (٥٨/پانیاً:- یتم تمدید الفصل التشریعی لدورە انعقاد مجلس النواب بما لا یزید علی پلاپین یوماً، لانجاز المهمات التی تستدعی ژلك، بنا‌وً علی گلبٍ من رئیس الجمهوریە، أو رئیس مجلس الوزرا‌و، أو رئیس مجلس النواب، أو خمسین عچواً من أعچا‌و المجلس/

دووەم: وەرزی یاسادانانی خولێكی بەستنی ئەنجومەنی نوێنەران درێژدەكرێـتەوە بە مەرجێك لە سی (30) ڕۆژ زیاتر نەبێت، بۆ تەواوكردنی ئەركە پێویستەكان، لەسەر داوای سەرۆك كۆمار یان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یان پەنجا ئەندام لە ئەندامانی ئەنجومەن. (

واتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەتوانێت تەنها بۆ ماوەی (٣٠) رۆژ لە (٢٠١٨/٧/١ بۆ ٢٠١٨/٨/١) تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوە لە سەر داوای سەرۆك كۆمار یان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەگەر لەم ماوەیەدا كۆمیسۆن نەیتوانی كارەكانی تەواو بكات و ئەنجامی هەڵبژاردن راگەیەنێت، بە پێچەوانەوە حكومەتی نا ئاسایی(گواری‌و) رادەگەیەنرێت لە عێراق..

بە تێرامان لە دەستوری عێراقی كە دەستوری هاوڵاتیانی هارێمی كوردستانە و لە نەبوونی دەستوری هەرێمی كوردستان پێویستە هەرێمی كوردستان وەك دەق ئەو دەستورە جێبەجێبكات. دەبینین دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بە ئارەزوی خۆی ماوەی پەرلەمان درێژ دەكاتەوە، ئەندامانی پەرلەمان بۆ نزیكەی (٢) ساڵ مۆڵەت دەدات بە مووچەی تەواو.

ئومید جاف

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی