ستراتیجیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئیداره‌ی ئیستای
ئه‌مه‌ریكا له كانونی یه‌كه‌می 2017، وه‌ها وه‌سفی ئێران و كوریای باكور ده‌كات
كه ده‌وڵه‌تانێكی یاخود "رژێمانێكی زیانبه‌خشن" و پێویسته به‌ره‌نگارییان
بكرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهانی، ئه‌مه‌ش بنه‌مایه‌كی نوێ ی ململانێ له‌سه‌ر
گۆره‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێته كایه‌وه، له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سیسته‌مه
حوكمرانیه زیانبه‌خشه‌كان كه ده‌یانه‌وێ له جیهاندا بڵاوببنه‌وه..
له ژێر رۆشنایی میتۆدی توندیی گوتاره‌كان كه ئیداره‌ی
ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ری ده‌روات له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ست به‌كار بوه، و له ئێستاشدا
گوتاره‌كان بۆ پیاده‌كردن گۆڕاون، چه‌ند پرسیاریك دێته كایه‌وه، له‌وانه:
هۆكاره‌كانی ئه‌و بڕیاردانانه چین؟ سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كان كامانه‌ن؟
هۆكاره‌كانی بڕیاردان
تێچووه‌كانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ بڕیار نه‌دان: ترامپ وه‌ها سه‌یری رێككه‌وتننامه‌كه ده‌كات "زیانێكه" له ئه‌مه‌ریكا دراوه، ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وتی تر به ده‌ست نه‌هێنێ له سڕكردنی مه‌له‌فی ئه‌تۆمی ئێران، وا له تێچوه ئه‌لته‌رناتیڤه‌كان ده‌كات زۆر زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش وای له تره‌مپ كرد رێگه چاره‌یه‌كی تری نه‌مێنێ.
ئامانجی ئیداره‌ی تره‌مپ له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی (داری به‌هێز)، وا ده‌كات سنورێك بۆ ركابه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی دابنێت، ئه‌مه‌ش به ده‌وره‌دان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵس و كه‌وتی قورس له‌گه‌ڵیاندا، له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی دیبلۆماسیدا كه له سه‌رده‌می ئۆبامادا لاواز ببوو..
په‌ره‌پێدانی ئێران به جبه‌خانه سه‌ربازیه‌كانی " ئه‌تۆمی و كیمیاوی" له‌سه‌ر زه‌وی سوریا و به‌تایبه‌تی له "ته‌رتوس" و حماه"، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی راسته‌قینه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یه، ئه‌م جولانه‌ش مایه‌ی مه‌ترسیه‌كی راسته‌قینه‌یه بۆ هاوپه‌یمانێكی گه‌وره‌و دیاری ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه " ئیسرائیل"، و وای لێده‌كات ئه‌وپه‌ڕی توانای به‌كاربهێنێ به‌رازی كردنی ئه‌مه‌ریكا تا له رێككه‌وتنه‌كه بكشێته‌وه، له راستیشدا رێككه‌وتنه‌كه ئاماژه بۆ هیچ میكانیزمێك ناكات كه ئیران جبه‌خانه سه‌ربازیه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆی په‌ره پێبدات..
به‌رده‌وام بوونی ئێران له دروست كردنی چه‌كی بالیستی كه توانای هه‌ڵگرتنی جۆره‌ها كڵاوه‌ی جه‌نگی كیمیاوی و ئه‌تۆمی هه‌یه، به‌كارهێنانی ئه‌م چه‌كه‌ش زیاتر له جارێك له‌لایه‌ن حوسیه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه به‌كارهێنرا..
هه‌ڵگرتنی مه‌رجی ته‌كنیكی له‌سه‌ر چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران له ساڵی 2025، وه‌ستانی له دروست كردنی زیاتری كارتیاكه‌ری ئاوی قورس بۆ ماوه‌ی 15 سال به گوێره‌ی هه‌ندێ به‌ندی مادده‌كان و واته ئێران ده‌توانێ ده‌ست بكاته‌وه به پیتاندنی یۆرانیۆم پاش ماوه‌یه‌ك، به‌ڵام له رێژه‌یه‌كی سه‌دی كه‌متر كه له 5% دا تێپه‌ڕ نه‌كات، واته له‌سه‌ر دۆخه‌كاندا ئێران ده‌توانێ جبه‌خانه سه‌ربازیه‌كانی په‌ره پیبدات له ده‌ره‌وه‌ی سنوری خۆی و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له پاش 2025، بۆیه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێ له‌و مادانه‌ی وه‌ها داده‌نێت كه بنه‌ماكانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی لاواز كردوه..
ره‌هه‌ندی جوگرافی: ره‌نگه كه‌سێك بپرسێ له هۆكاری ویستی ئه‌مه‌ریكا بۆ گفتوگۆ‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كوریای باكور و وه‌ستانه‌وه دژی ئێران، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه، به‌ڵام ره‌هه‌ندی جوگرافی رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر ده‌بینێ، به‌وه‌ی زه‌وی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی موشه‌كه‌كانی یه‌كترییه‌وه، دووری نێوان دورگه‌ی (غوام) ی ئه‌مه‌ریكی و كوریای باكور (2112 میل)ه، دووری (هاوای)یش له‌هه‌مان وڵات (4700میل)ه، كوریای باكوریش له مه‌ودای كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكادایه ، هه‌رچی نێوانی ئێران و ئه‌مه‌ریكایه به مه‌ودایه‌كی درێژ له یه‌كتری دوورن.. ئه‌مه‌و جگه له‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هێشتا ئێران ئاماده نییه له به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی كێمیاوی ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به رژێمی كوریای باكور، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران عه‌قڵانی تره له رژێمی كوریای باكور به‌وه‌ی یه‌كه‌میان پێداگره له‌سه‌ر ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌ی و جێگیری ئابوریه‌كی كراوه له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تانی تر دووه‌میان بچوكترین بنه‌ماكنی عه‌قلانیه‌تی نییه‌و گوێ به‌هیچ شتێك نادات..
هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ده‌وروبه‌ری كوریای باكور، وه‌كو كوریای باشوور‌و یابان هیچ نیه‌تێكیان نیه له‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ره‌و ئالۆزبوون به‌رنو هه‌رچی (ئیسرائیل) و وڵاتانی كه‌نداوه هانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سیاسه‌تی وه‌ستاندنی ئێران په‌یڕه‌و بكات، له كۆتایشدا نه‌بوونی پاڵپشتی بلۆكێكی گه‌وره بۆ ئێران وا ده‌كات زیاتر رووی له‌و وڵاته بێت، چونكه كوریای باكور پاڵپشتی چین له‌لایه‌ك و پاڵپشتی دیبلۆماسی له‌لایه‌ن روسیاوه هه‌یه، هه‌رچی ئێرانه پالپشتی روسیای له ده‌ستداوه له رووی گوتار‌و سه‌ربازیشه‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ویستی روسیا كه ده‌یه‌وێ ئێران له سوریا رۆڵی نه‌مێنێ..
سیناریۆكانی پاش كشانه‌وه له رێككه‌وتنامه‌كه
سیناریۆی چوونه پێشه‌وه‌ی رێژه‌یی: ئه‌مه له‌سه‌ر ستراتیجیه‌تی (داری به‌هێز) وه‌ستاوه، له رێگه‌ی ناردنی هێزه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ململانێكه‌ره‌كانی نزیكن و زاڵبوون به‌سه‌ر رێگا بازرگانیه‌كانی ده‌وروبه‌ریان و كه‌م كردنه‌وه‌ی چالاكیه بازرگانی و ئابوریه‌كانیان، ئه‌م چوونه پێشه‌وه‌یه ئامانجی له لێدانی ئێران فراوانتره، و بگره سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق و لوبنان ده‌گرێته‌وه، و فراوانكردنی چوارچێوه‌ی سزاكان كه لایه‌نی ئابوری و ئاسایشی و پێدانی پاره‌و ته‌كنه‌لۆجیا ده‌گرێته‌وه نه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كانی تری وه‌ك ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ئه‌فریقا، پێده‌چێ ئه‌م سیناریۆیه بگۆڕێت بۆ واقیع، ئه‌ویش:
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌باشی ده‌زانن ستراتیجیه‌تی لێدانی خۆپارێزی پێشوه‌خت په‌یره‌و بكه‌ن، واته به ئامانجگرتنی به‌رانبه‌ر له ماڵی خۆی و ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌كه‌ی..
به ئامانج گرتنی ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌میان ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی سه‌ربازیه‌وه‌و دوه‌میان رێگای دیبلۆماسی پی باشه، له‌به‌رانبه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئیران له سوریا..
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ تێچوونی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ك داوا له وڵاتانی كه‌نداو كراوه لێپرسراوێتی جوڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی له سوریا بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌یه‌وێ له شێوه ستراتیجێك بجوڵێ كه پێی ده‌وترێ چونه پێشه‌وه‌یه‌كی رێژه‌یی، واته تێچوویه‌كی كه‌م و ئه‌نجامێكی رێژه‌یی باشی هه‌بێت..
له ده‌ستدانی وڵاته هاورێ هه‌رێمایه‌تیه‌كانی هاوسێی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، زۆر نزیكه ئه‌م وڵاته دراوسێیانه‌ی ئێران وه‌كو توركیا، ئه‌رمینیا، ئه‌زربێجان، و توركمانستان په‌یوه‌ست نه‌بن به بڕیاری سزاكانه‌وه كه پێشتر دراون دژی ئێران ..
ده‌وڵه‌تانی تری رێككه‌وتنه‌كه دژی ئه‌وه‌ن سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنن، به تایبه‌تی له‌لایه‌نی ئابوریه‌وه، ئه‌مه‌ش له رێكارێكی هاوپه‌یمانێتی رێژه‌ییه‌وه نه‌وه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تێكی ره‌ها، واته هه‌ندێ له وڵاتانی 5+1 و به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا له رووی ده‌سكه‌وته ئابوریه‌كانیه‌وه ده‌ڕوانێته رێككه‌وتنه‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی تر، به دابڕان له ئامانجێكی ره‌های ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه كه سنورداره بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێكارێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێران هێزه ئه‌تۆمیه‌كانی په‌ره پێ بدات به شێوه‌یه‌كی گشتی.
كاتێ ئه‌مه‌ریكا له ته‌مموزی 2017 رایگه‌یاند ته‌نها سزای نوێی به‌سه‌ر 18 كه‌سایه‌تی و دام و ده‌زگاكانی ئێران‌دا سه‌پاند به‌بێ فراوانكردنی چوارچێوه‌ی ئه‌م سزایانه، به‌ڵام به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی له باشوری سوریا‌و لوبنان له رێگه‌ی هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاریكاریكاری كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی لوبناندا، به‌ڵگه‌یه‌كی روونه له‌سه‌ر بنیاتنان و جێبه‌جێكردنی میتۆدێك ئه‌ویش بریتیه له: سیاسه‌تی ده‌وره‌دان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی رێژه‌یی كه ده‌بێته مایه‌ی دسه‌ت پێكدرنی دانوستان یاخود رێكاره‌كانی وه‌ستانی درێژبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و نه‌بوون به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی به پێی توانا..
سیناریۆی لێدانی خۆپارێزی:
هه‌ڵبژارده‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌یه،
ستراتیجیه‌تی لێدانی خۆپارێزی پێشوه‌خت په‌یڕه‌و بكرێت، واته لێدانی نه‌یار له
ماڵی خۆی و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌ریدا زاڵه، پێش ئه‌وه‌ی ببێته مه‌ترسیه‌كی
راسته‌قینه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیناریۆیه هه‌ندێ زه‌حمه‌ته، چونكه ئه‌وانه‌ی
پشتگیری و ئه‌وانه‌شی دژی ئه‌م ستراتیجه‌ن قه‌باره‌ی تێچوونه‌كه‌ی ده‌زانن له
رووی سیاسی و ئابوریه‌وه، به‌تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر هه‌بوونی نمونه‌ی هه‌ره‌س
هێنانیاندا له عێراق و ئه‌فغانستان، جگه له‌و عه‌قڵیه‌تی ئابوریه‌ی كه ترامپ و
یارمه‌تیده‌ره‌كانی پی ده‌ناسرێته‌وه..
دیاره تێچوونی ئه‌و لێدانه سه‌ربازیه بۆ سه‌ر ئێران
زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێ، كه هێشتا له زیانه دیبلۆماسی و ئابوری و سه‌ربازیه‌كانی
هه‌ردوو جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان ده‌رنه‌چووه، ئه‌و دوو جه‌نگه‌ی چه‌ندین
رێكخراوی تیرۆریستی به‌رهه‌م هینا ، و وای له ئه‌ندامانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا
كرد دان به‌وه‌دا بنێن، كه ئه‌مه له ئه‌نجامی بۆشایی ده‌سه‌ڵاته‌وه بوه كاتێك
رژێمه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته هه‌ره‌سیان هێنا، له‌گه‌ڵ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی
كه ئه‌وروپیه‌كان دژی ئه‌و بریاری جه‌نگانه بوون.. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌شه
هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی ئه‌و دوو وڵاته به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ عیراق و ئه‌فغانسان
جیاوازی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات تێچوونی جه‌نگه‌كه زۆر له
سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت له حاڵه‌تی سوور بوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌و كردنی ستراتیجیه‌تی
لێدانی خۆ پارێزی، له‌به‌رانبه‌ردا تره‌مپ ده‌یه‌وێ مافی ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگی
عێراقدا بگه‌رێنیته‌وه به تایبه‌تی، نه‌وه‌ك به‌ره‌یه‌كی تری جه‌نگ بكاته‌وه و
تێچونێكی زۆر بكه‌وێته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، خۆشی كه‌سێكی " بازرگان"ه،
وای ده‌بینێ سامانی عێراق و له‌سه‌رویشیانه‌وه "نه‌وت" دراوه‌ته ئێران
و پێویسته بگه‌ڕێنرێته‌وه..
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌لایه‌ن لێپرسراوێكی باڵای ئه‌مه‌ریكاوه
پشتڕاستكرایه‌وه، و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ستراتیجیه‌تی نوێی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكی
پشت نابه‌ستێت به لێدانی پێش وه‌خت، جه‌خت كردنه‌وه‌ش له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مافی
خۆیه‌تی پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكات، ئه‌مه‌ش مانای به‌هێزكردن و
رێكخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته به‌ڵام به شیوه‌ی جیاجیا، و په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی
ده‌وره‌دان، به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی رۆڵی "ده‌وڵه‌ته لاده‌ره‌كان" به
گوێره‌ی وه‌سفی ئه‌و ستراتیجیه‌ته، به‌ره‌و گۆڕانكاری نه‌خشه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی
جیهانی.
ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات درێژبونه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی بوه‌ستێنێت، به‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
ئه‌مه‌ریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه له‌وانه وڵاتانی كه‌نداوو ئیسرائیل، به‌ڵام
به‌هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه هاریكاره‌كانی سه‌ربازی و پشتگیری دیبلۆماسی و یاسایی،
كه خۆیان له روسیا و به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییش "چین" ده‌بینێته‌وه..
پیده‌چێ ئه‌مه‌ریكا نه‌توانێت رێكاری سه‌ربازی توندی راسته‌وخۆ دژی ئێران بگرێته‌به‌ر،
و ناچاره له‌گه‌ڵ روسیا هه‌ماهه‌نگی بكات له‌گه‌ڵ روسیا بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران
و راگرتنی هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رانبه‌ر مه‌له‌فی تر،
گرنگترینیان مه‌له‌فی "ئۆكرانیا" و "كوریای باكور"ه، كه ده‌كرێ
ئه‌مه‌ریكا هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانی بۆ ئۆكرانیا رابگرێت یان كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها
ده‌كرێ رۆڵێكی گه‌وره به روسیا ببه‌خشێ كه په‌یوه‌ندی به مه‌له‌فی كوریای
باكوره‌وه هه‌یه‌و به‌وه‌ی كوریا به‌رووی دونیادا بكرێته‌وه..
سیناریۆی قۆناغێكی نوێی دانوستان..
پیده‌چێ سیناریۆی چوونه پێشه‌وه‌ی رێژه‌یی زیاتر په‌سه‌ند
بێت له لێدانی سه‌ربازی، ئه‌مه‌ش بۆ بۆچونی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌رێته‌وه له رووی
تێچوون و نه‌ویستنی روبه‌روبونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تردا و به‌ئامانج گه‌یشت به‌وه‌ی
سنورێك بۆ قه‌له‌مره‌وی ئێرانی دابنێت و گره‌نتی وه‌ستانی پیتاندنی ئه‌تۆمی بكات
له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌و وڵاته، بۆیه ئه‌مه‌ریكا روه‌و ده‌وره‌دانی
ئێران هه‌نگاو ده‌نێت به "یاسای
نێوده‌وڵه‌تی" ، راگه‌یاندنی تره‌مپ به پێویستی وه‌ستاندنی پیتاندن و
چالاكی ئه‌تۆمی دوای ساڵی 2030 به شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی به‌ڵگه‌یه‌كی روونه له‌سه‌ر
ئامانجی ئه‌مه‌ریكا له بڕیاری كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه، هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌لایه‌ن ئه‌وروپیه‌كانه‌وه رۆڵێكی گرنگی هه‌یه به‌وه‌ی
ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنیته‌وه سه‌ر دانوستانی نوێ..
له كۆتاییدا، پێده‌چێ بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه
رێگا به ئێران ده‌دات به‌رده‌وام بێت له پێشخستنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی له‌ناوه‌و
ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك، و رێگه‌ی لێ نه‌گیراوه بچێته ده‌ره‌وه‌ی
سنوره نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ی خۆی، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بوون وایان له تره‌مپ كرد
بڕیار له‌سه‌ر كشانه‌وه بدات، هه‌روه‌ها پێده‌چێت هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر
رێككه‌وتنه‌كه به‌ڵام به داڕشتنێكی نوێ..
سه‌رچاوه: www.noonpost.org
ئا. د.حلمی ره‌سول ره‌زا
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی