پرۆژەكانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا

23/06/2018

هێمن عەبدوڵڵا

لەماوەی 16 ساڵی دواییدا یەكەم جارە، ئۆپۆزسیۆنی توركیا دەستپێشخەری لە دەستی حكوومەت دەردێنێت. لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆن بە ئارەزووی خۆی رۆژەڤی سیاسی دیاری دەكات و دەگۆڕێت. ئەردۆغان ناچارە لەسەر رۆژەڤی ئۆپۆزسیۆن سیاسەت بكات.

هەروەها یەكەم جارە ئۆپۆزسیۆن چەندین ئەلتەرناتیف دەخاتە بەردەستی هاووڵاتی و دەنگدەر. ئۆپۆزسیۆن پڕۆژەی دەخاتەڕوو كە لە ماوەی 16 ساڵی رابردوو ئەمەمان نەبینیووە.

هەموو ئەمانە ئاماژەیە بە لە كوورتیدانی ئەردۆغان. سەرەڕای ئەوەی ئەردۆغان دەوڵەت و هەموو ئیمكانی دەوڵەت بۆ سەركەوتنی بەكاردێنێت، هێشتا دڵنیانیە لەسەر كەوتنی. بۆیە پەنا بۆ سەختەكاری دەبات. ئەمڕۆ بە بیانووی نەبوونی ئاسایش 12 هەزار ژن كە لەناو سەتنەرەكانی رێكخراوەكانی پاراستنی ژنان خۆیان داڵدە داوە لە دەنگدان بێبەشكراون. 

هەر ئەمڕۆ لەو كاتەی كەمتر لە 24 كاتژێر بۆ هەڵبژاردن ماوە، بە بیانووی هەبوونی پەیوەندی بە تۆڕەكانی تیرۆر ئۆپاراسیۆنێك بۆ سەر بەرپرس و لایەنگرانی هەدەپ لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، 18 كەس دەستبەسەركران. چەندان نموونەی دیكەش نیشانی دەدەن كە ئەردۆغان لەوە باوەڕە كە زۆرینەی پەرلەمانی لە دەست دادت و هەڵبژاردنی سەركۆماریش دەچێتە گەڕی دووەم.

بۆیە لە ئێستادا دەخوازێت نەخشە رێگایەك دابنێ بۆ ئەوەی لە گەڕی دووەمدا سەركەوتن بەدەست بێنێت. ئەگەر ئەردۆغان بتوانێ لە گەڕی دووەمینیش سەركەوتن بەدەست بێنێت لەبەر ئەوەی زۆرینەی پەرلەمانی لە دەستدەدات، تەمەنی ئەم حكوومەتە درێژ ناكات و مەینەتەكانی توركیا بنبڕ نابن.

هێمن عەبدوڵڵا

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی