تێپه‌راندن و به‌ده‌ستهێنانی به‌ندی 10%ی ده‌نگه‌كانی 81 پارێزگاكه‌ی كۆماری توركیا بۆ هه‌ده‌په‌ییه‌كان زۆر گرنگ نیه و له‌و ڕێژه ده‌نگه‌ش زیاتر ده‌هێنن، خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه ئایا توركیا له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئاك پارتی و خودی ئه‌ردۆغان به‌ره و وڵاتێكی داخراوتر له‌ئێستا كه تادێت ئازادییه‌كان تیایدا قه‌تیس ده‌كرێن و به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كانی له ڕۆژئاوا و باشوور و باكوری كوردستان فراوانترده‌كات، یاخود به‌نیازه بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رمێزی گفتوگۆ و به‌ئاشتیانه كێشه‌ی كورد و ئازادی تاكه‌كه‌سی چاره‌سه‌رده‌كات؟.
سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی سیاسی ده‌وڵه‌تی توركیا كه له‌سه‌ره‌تاوه به فاشستی هاتوه و قبوڵی ڕه‌نگه‌كان ناكات و ده‌یه‌وێت كار له‌سه‌ر مانه‌وه و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌ك ئاڵا و یه‌ك نه‌ته‌وه‌بکات، گه‌ر له‌داهاتوش هه‌مان سیسته‌م به‌ڕێوه‌ببات ده‌بێته هۆكارێك بۆ قوڵتربونه‌وه‌ی كێشه‌كان له ناوخۆدا و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كیش ئاسانترده‌كات تا له‌دواجاردا هه‌مان چاره‌نوسی سوریا چاوه‌ڕوانیه‌تی.
ئاقڵانەترین سیاسەت کە مێژووی تورکیا بەخۆیەوە بینیبێتی قۆناغی بەهاری 2013 بۆ پایزی 2015بو کەتیایدا دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و چەکەکان بێدەنگ بون، بەڵام کاتێک ئەردۆغان بۆی دەرکەوت لە پەیڕەوکردنی ئازادی و دیموکراسیدا کە تیایدا چەکەکان بێدەنگ بن بەرژەوەندی خودی خۆی تێدانیە بە هاوپەیمانی لەگەڵ دەوڵەت بەخچەلی گەڕایەوە بۆ زیندوکردنەوەی فاشستی و هەرچی خاڵی هاوبەشی نێوان کورد تورک هەبوو تێکیدا و دەستی کردەوە بە وێرانکردنی شارەکانی باکوری کوردستان و بەرەی شەڕی لەدژی ڕۆژئاوای کوردستان بردە ئاستی داگیرکاری و پەلاماری عەفرینیدا و ئێستاش بەنیازە لەباشووری کوردستانەوە هێرش بکاتە سەرقەندیل.
لەدوای ئەم هەڵبژاردنەی کە سبەی بەیانی ئەنجام دەدرێت گەر هات و دەوڵەتی تورکیا بەردەوام بێت لەسەر وێرانکارییەکانی لە باکوری کوردستان و هاوکات داگیرکارییەکانی لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەوا ئەو وڵاتە لەنزیکترین کاتدا نمونەی ڕەوشی سوریا دەکرێ بگوازرێتەوە ناو قوڵایی وڵاتەکەی، بەربەستی سەرەکیش بۆ ڕێگەگرتن لە پارچە بونی تورکیا گەڕانەوەی ئەو دەوڵەتەیە بۆ سەرمێزی گفتوگۆ لەگەڵ هەدەپە و پەکەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیموکراسی و ئازادی تاکە کەسی یە لەو وڵاتە.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی