توركیای ئەردۆغان بەژمارە

24/06/2018

هونه‌ر تۆفیق

٤٠ هەزار كەس زیندانە بە تۆمەتی بەشداری لە كودەتا فاشیلەكەی تەموزی ٢٠١٦.

١٠٠ هەزار فەرمانبەری مەدەنی و سەربازی لە ئیشەكانیان دەركراون 

١٢ هەزار رۆژنامەنوس و میدیاكار زیندان كراون 

٤٧ ژەنراڵی باڵای سوپا زیندانین

١٢ پارلەمانتار كە ١٠ یان كوردن لە پارتی هەدەپە زیندان كراون 

١٥ هەزار كورد زیندانن بە تۆمەتی ئەندام بوون یان هاوكاری پەكەكە 

١١٧ قازی لە ئیشەكانیان لە دادگا دەركراون بە تۆمەتی سەر بە فەتحوڵا گویلەینن

١١٧٧ دیبلۆماتكار بە خۆیان و خێزانیانەوە لە دەرەوەی توركیا بونەتە پەناهەندە

٣٠٠ دیبلۆماتكار تەنیا لە ئەڵمانیا داوای پەناهەندەییان كردووە 

١١ هەزار مامۆستا لە پیشەكانیان دەركراون بە تۆمەتی ئۆپۆزسیۆن بوون

٢ شاری گەورەی زیاتر لە سەد هەزار كەسی وێران كردووە ( شەرناخ ، جزیرەی مەلاعومەر ) لە دوو ساڵی ڕابردوودا 

٢٠٠ هەزار كەس ئاوارەبوون بەهۆی هێرشەكانی سوپا بۆ سەر جزیرە و شرناخ

٣٧٠ بار نرخی لیرەی توركی لە بەهای خۆی دابەزیوە

٣ ملیۆن ئینسانی بێ تاوانی سوری بەهۆی شەڕەكانی ئەردۆغانەوە كوژراون

٧ ملیۆن ئینسانی سوری ئاوارەی توركیا ، لوبنان ، ئوردن ، عێراق ، ئەوروپابوون

٣ شاری زیاتر لە ملیۆن ( موسڵ و حەلەب ، حمس ) خاپوربووە .

٢ ڕێكخراوی توندڕەوی تاوانبار بە ئەنجامدانی جینۆساید ( جەبهەی نوسرە و داعشی ) كۆمەك و هانداوە لەسەرتاسەری جیهاندا 

٢٠ ملیارد دۆلار زیاتری لە ماوەی دەساڵی ڕابردووی داهاتی هەرێمی كوردستانی بۆ خۆی و بنەماڵەكەی قۆرخكردووە

هونەر تۆفیق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی