قەندیل لەفەرهەنگی ئاك پارتیدا

24/06/2018

دەلیل جمال

قەندیل ئێستا لە ناوو شوێنێكی دیاریكراوەوە بووەتە مەكان و ناوێكی سیاسی و بوعدێكی سەربازی ،بەڕادەیەك شوناسێكی نەتەوەیی وەرگرتوە. بەجۆرێك بووەتە وێستگەی مقاومەت و بەرخودان، بەئاستی تەحەدای هێزو پەلامارە كانی توركیای ئۆردۆگان،

ئەگەر سەیربكەین ئێستا قەندیل چەقی مۆتەكەی ئاك پارتییە،هەمیشە قەندیل وەك ڕۆحی بەردەوامی خەباتی مەدەنی سیاسی دەبینێت لە ناوخۆی توركیاش، چونكە قەندیل خاڵی پشتیوانی گەورەی دۆزی كوردە بەتایبەت لە ناوخۆی توركیا ،لای ئاك پارتی قەندیل سەرچاوەی ئاراستەكردنی سیاسەت و سەربازییە بۆكورد چ لەتوركیا چ لەسوریا.

لای ئۆردوگان و پارتەكەی ئیستا قەندیل بە خەتەری گەورە بۆسەر هەژموونی سیاسی و دەسەلات و پلانەكانی دەبینێت،هەرئەمەشە بەردەوام ئۆردۆگان لە بەرنامەو حەملەكانیدا قەندیل بووەتە وێردی.

ئایا ئۆرۆگان هێرش دەكاتە سەرقەندیل؟
ڕاموایە دەسەلاتی ئاك پارتی لەوەگەشتووە قەندیل بووەتە شوناسێكی گەورەی نەتەوەیی و ناوێكی بوێری ناو هاوكێشە ناوخۆیی و نێوەندە كانی دەرەوە، لەوەش گەشتوە كە ناتوانێت هیرش بكات و دڵنیاشە پەلاماری قەندیل ،جوڵەیەكی خۆكوژییە لە ناوخۆی توركیا، هەرەسی گەورەی ئابوری و پەیوەندییەكانییەتی .بەلام بۆ بەردەوام باس لە هێرش بۆسەر قەندیل دەكات؟

چونكە ئۆرۆگان  دەزانێت قەندیل لای كورد بەشێوەیەكی گشتی پیرۆزەو تەنانەت لە بازنەی پەكەكەش چوەتە دەرەوە و بوەتە ناسنامەی بەرخودانی نەتەوەیی،

ئۆردۆگان بەردەوام وەك پاساوێك قەندیل بەكاردەهێنێت بۆ مانەوەی لەخاكی كوردوستان جارجار ئەو ئۆپەراسیۆنانەی  كە دەیكات ،

ئەگەر سەیربكەین ئاك پارتی لەكاتی بانگەشەكانیدا قەندیل دەهینێتەوە ناو ناوان، ئەویش بۆ ڕاكێشانی رای نەتەوەپەرستو شۆفێنییەكانە، كەمن پێموایە ئەم پلانەی باتلەو ،جوڵەیەكی بێ ناوەڕۆكەو دروشمێكی كۆن و زیان بەخشە.

بۆیە ئاك پارتی تەنها قەندیل وەك بانگەشەو پاساوێكی بێ بنەما بەكاردەهێنێت، هەربۆیە لەناو زاوییەی فەرهەنگی ئۆردۆگان قەندیل ویستگەی خاڵی بوونەوەی ئاك پارتییە،لەئایندەدا.

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی