شۆڕش و دەڤەرەکەی ئێمە

26/06/2018

ئەحمەدى مەلا

مێژووی رۆژهەڵاتی ئێمە تاکو ئێستا شۆڕشی نەبینیوە، ئەوەی هەبووە یا وەدەرنانی بیانیی داگیرکاربووە ( ئینگلیز و فەڕەنسی) یا وروژانی ئاینیی بووە کە هی یەکەمیشیان هۆکاری ئایینیی لە پشتەوە بووە. هێنانە سەر تەختی خومەینێ و لە عێراقیش ئالحەکیم و بەنی سەدر و عامری و ئەوانی دی دەهێنێتە سەر تەختی لانەچوون. کەچی فەقیریی لە عێراق و لە ئێران لە جاران زیاترە. بۆیە، فەقیریی نابێتە هۆی شۆڕش، ئەگەر هۆشیاریی لەمەڕ فەقیربوونەوە لە ئارادا نەبێ هەروەکو مارکس دەیگوت. هۆکاری فەقیربوونی ئێمەش بە دەستی ئێمە نییە، بۆیە قبووڵکردنی هەژاریی یەکێکە لە خەسەڵەتە بنەڕەتییەکانی پێکهاتەی دەروونیی ئێمەمانان. 

تەنانەت وەدەرنانی داگیراکاری مەسیحیش هۆکارێکی ئایینیی لە پشتەوە بوو، ئەگینا عوسمانییەکان بۆ چەندین سەدە لەو فەزا بێ ساحێبە تەڕاتێنیان بوو، کەس نەبوو بڵی لەل. کەس نەبوو بە تەواویی و بە یەکجارەکی دژ بە داگیرکاری عوسمانی شتێک پێکەوە نێ.
پەنابردن بۆ سواڵکردنیش یەکێکە لەو رێگایانە کە پاروو نانێکی پێ پەیدا دەبێ، هەر لەبەر هەندێیە، وەڵامی سواڵکەران بە "خوا بدا" دەدرێتەوە.
ئەگەر بە تەمای ئەوە بین بازاری تاران لە قوم هەڵگەڕێتەوە بە هەڵەدا دەچین. ئەگەر برسێتی هۆکاری شۆڕشەکان بوایە، لە دەڤەری ئێمە هەر پەنجا ساڵ جارێک شۆڕشێک بەرپا دەبوو...

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە