لەکاتی زیادکراویشدا لایەنە ناڕازییەکان گۆڵی براوەیان نەکرد

27/06/2018

دەلیل جەمال

 

لەیاریدا کات بەنرخە بۆیە هەرتیپە و هەوڵی خۆی دەدات لەکاتی گونجاودا گۆڵ بکات و نەگاتە کاتی زیادکراو، چونکە هەم کاتەکە کەمە هەمیش گۆڵ کردن قورس و هەندێک جار مەحاڵیشە. کاتی زیادکراو چانسێکە ، بۆ تیپەکان و بۆیەک لاکردنەوەی یارییەکە بۆئەوەی یارییەکە بەلایەکدا بکەوێت ، جا ئافەریم بۆ تیپێک ئەکاتە دەقۆزێتەوەو گۆڵی سەرکەوتن یان گۆڵی هیوا تۆمار دەکات. لەساحەی سیاسیدا یاریکردنی لایەنەکان لەسەر کات و جوڵەی خۆیان وەستاوە ، بەجۆرێک هەم سەیری پلان و جوڵەی ڕکبەرەکانی بکات، تابتوانێت براوە بێت هێزی سیاسی وەک یاری تۆپێن نابێت هەلی گۆڵ یان بردنەوە لەدەست بدات، دوای ساختەکارییەکەی ‌‌۱۲/ئایار و دروست بوونی بەرەیەک کەدەنگەکانیان دزراو ،هەرێمی کوردستان بووبە دوو بەرە بەرەی دەنگ دزراوەکان و بەرەی دەنگ بۆدزراو، ئەم بەرەی دەنگ دزراوەکان بەڕاستی هەنگاوی باشیان ناو توانیان هێرشی باش بکەن و سەرکەوتوش بوون، چوونکە... ۱- یەک هەڵوێست و پێکەوە یەک ڕیز بوون ۲-توانیان سود لەکات و ڕوداوەکان وەرگرن، کە من بەهێرشی هەڵگەڕاوە ناوی دەبەم و تۆپ کەلای تۆ بوو دەبێت گۆڵی پێبکەی، گەر نەتکرد بەهێرشی هەڵگەڕوە هێرشت دەکرێتە سەر هەمیشەش وتراوە ( کات نەی بڕیت ئەتبڕێت) لەئێستادا ئەو بەرەیەی کە هەموان چاوەڕێ بوون لە هەنگاوی دووەمدا پێکەوە بن و هاوپەیمان بن و سود لە کات و ڕووداوو لۆژیک وەرگرن کەخواستی جمهورو خەڵکیش بوو نەتوانرا لەکاتی زیادکراویشدا بسازێن کە دەرچەی بەهێزی بردنەوەو سەرکەوتنی بەرەی چاکەخوازان بوو، فاکتەروو پاساو هەرچی بێت لەوە بەهێزتر نییە لەژێرچەتری هاوپەیمانی بەشداری گێمێکی دیکەی یارییەکە بکەن. دەبێت ئەوەبزانن ئەوهەلەی کە دێتە پێش گەرنەتوانی سودی لێوەرگریت، بەپێچەوانەوە دەبێتە سود بۆ ڕکابەرەکەت و ئەگەری گۆڵی هەیە جا کێ هۆکارەو کێ خەتای هەیە ئەوە دەردەکەوێت ،جاری واهەیە هەڵەی یاریزانێک جوڵەی یاریزانێک تیپەکە دەخاتە بەردەم چەقۆی قەدرو تەنانەت دڕاندنیش. ڕاموایە بەرەی چاکەخوازان کە لەدرووشمیاندا یەک ئامانجن بەڵام تائێستا نەیان توانی سود لە کات و واقعەکە وەرگرن و پێکەوەبن ئەوەش هۆکارە بێگومان باجی گەورەدەدات. گەر بەدیلی دیکە نەبێت و پێکەوە نەبن ، ئەوا بەرەی دەسەڵات ئەو کاتە دەقۆزێتەوەو ،بگرە وەک هێرشی هەڵگەڕاوە بەکری ناهێنێت! بەڕاستی کاتی زیادکراو بۆهاوپەیمانییەتی پێموایە لەدەست چووەو دەبێت چاوەڕێی لێدانی یەک لاکەرەوەبن ئەم هەنگاوەش ئەگەری بردنەوە دووردەخاتەوە، پێشموایە بەرەی نەڕازی و چاکەخوازن( گرێی دەستیان خستە دان) ئەوانەش کەمتەرخەم بوون باجی گەورەدەدەن و خەڵکیش دەزانێت و گوێیان بە داواو خواستی هاوڵاتی نەداوە، پێشموایە باش لە دۆخ و واقعی ئەمڕۆ نەگەشتن و ئەرکی خۆیان قورسترو ڕێگەکەیان بۆخۆیان درێژ و بۆدەسەڵات کورتکردوەتەوە ئەگەر بژاردەیەکی باشیان نەبێت بۆ قۆناغەکە و ئایندەی حوکمڕانی و بەرنامەی خزمەت بەچاکەی گشتی....

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی