چاوشئۆغڵو ئاكاری سیاسی

07/07/2018

لەتیف فاتیح فەرەج

مەولود چاوشئۆغڵو بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ لە دەرەوەی هەموو ئاكارێكا دەڵێت یەكێتی و گۆڕان بە دەستی وڵاتێك دژایەتی پارتی و بارزانی دەكەن ، ئەمە لە بواری سیاسیدا جگە لە بێئەدەبی سیاسی و رۆڵی تێكدەرانە زیاتر هیچ ناونیشانێكی تر هەڵناگرێت ،بە درێژای مێژوی توركیا لەم دەسەڵاتەی ئێستا درۆزن ترو دوو ڕووترو هیچ و پوچتر نەبووە ، رۆژێك ماستاو بۆ روسیاو ئەمەریكاو ئەوروپا دەكات و رۆژێك دژایەتیان ، رۆژێك دەبێت وارسی شەرعی داعش و رۆژێكیش دەڵێ‌ تیرۆریستن ، هەر ئاغاكەی چاوش ئۆغڵو مەبەستم سوڵتانە موزەیەفەكەیە ،ماوەیەك لەمەوبەر هەرچی نەشیا بە بارزانی و پارتی دەوت عەشرەت و خێڵ و پیاوی ئیسرائیل و شتی لەو جۆرە ، كە ئاوڕ لە مێژوو دەدەینەوە هەمیشە دەسەڵاتدارانی تورك درۆزن و تەڵەكە بازو ناپاك بوونە ، لە ناو خۆیشیاندا هێندە شەریف نەبوونە ، دەوڵەتی عوسمانی و بەڵاتی خەلیفەكان مەیدانی فسق و فجور بووە لەو بارەیەوە دەیان كتێب و فیلم و حەمایەت هەن ، تەنانەت تورك خۆیشیان ناتوانن ئەو هەموو ناشرینیە بشارنەوە سەیری درامای " حەریمی سوڵتان بكەن " .

تورك سیاسەتیان لیپە لە كوشتن و بڕین و ناشرینی ، ئەوان ئەوەندە سوكن سوكایەتی بەو تەرمانەش دەكەن كە دەكەونە دەستیان، نمونەی لوت بڕین و مەمك بڕین و ئەتك كردن و ئەو نەشیاویانە " رۆمی ئەوەندە شومن لە شەخسیش دەدەن زەرەر " 

چاوش ئۆغڵو حزبەكەی ئیش و كاریان ئەوەیە لە باشوری كوردستان ئارامی و تەناهی نەبێت ، ئەوان بۆ بچوكترین بیانوو دەگەڕێن كە پەلاماری كورد بدەن ، ئۆغڵو لە بری ئەو قسە بازاڕیانە كە نیشانەی فیتنەو بێئاكارین ، با رێز لە جیاوازیەكانی وڵاتەكەی خۆی بگرێت ، خۆیان ئەوەندە ترسنۆكن بە گۆرانی و فیلمیش زەندەقیان چووە ، لە بری چارەسەری كێشەكانی نێو خۆی دێت پەلاماری هەرێمی كوردستان دەدات .

من چاوەڕێ‌ بووم یەكێتی و گۆڕان پێكەوە یان بە جیا كە دروست ئەوەیە بە یەكەوە بەیاننامەیەكیان دەركردایەو باسی هەموو ناشرینیەكانی ئاردۆغان و چاوش ئۆغڵو ئاكەپەیان كردباو بیانگوتبا ئەو قسانە لە درۆی شاخدار زیاتر نین ، لێ‌ نەیانكرد ، چاوەڕوانی ئەوەبووم بارزانی بە بەیاننامە یان تویتێك پڕ دەم ئۆغڵو لە شەكر بكات و بڵێ‌ ئەوەی تۆ دەیڵێت ئەسڵ و ئەساسی نیە و دەستوەردانە لە كارو باری نێو خۆی هەرێم و تێكدانی پەیوەندیە لێ‌ نەپارتی و نەبارزانیش ئەوەیان نەكرد.

بێدەنگ بوون لەو قسانەی ئۆغڵو سوكایەتیە بە هەموو كورد لە پێشەوە بە پارتی و بارزانی بۆ یە ناكرێ‌ قەبوڵی بكەن .

لەتیف فاتیح فەرەج 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی