1
دیشامپی راهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی به 17 یاریچی ئه‌فه‌ریقیه‌وه جامی جیهانی برده‌وه ، من له‌و كه‌سانه‌م كه‌م یاری هه‌یه سه‌یری نه‌كه‌م ، سه‌رده‌مێك سه‌یری یاریه‌كانی سه‌دو عه‌ین و غه‌رافه‌شم ده‌كرد ،هه‌میشه حه‌زم كردووه یاریه‌كی جوان ببینم ، دوایاری نێوان فه‌ڕه‌نساو كرواتیا ، كرواتیا جه‌نگان و فه‌ڕه‌نسا بردیانه‌وه ، به‌ڵام كێ بۆ فه‌ڕه‌نسای برده‌وه ، ئه‌وه گرنگه ، ئه‌و ئه‌فریقیانه بردیانه‌وه كه به كۆچبه‌ری چوونه‌ته فه‌ڕه‌نساو بوونه‌ته هاوڵاتی فه‌ڕه‌نسی ، ئه‌وان له دوا یاریدا بزه‌یان خسته سه‌ر لێوی فه‌ڕه‌نسیه‌كان و پاریس‌یان پڕكرد له خۆشی و ئاڵای فه‌ڕه‌نسایان به‌رز كرده‌وه ، بۆیه هه‌قه ئه‌مه وه‌ك په‌ندێك ته‌ماشا بكرێت ، كۆچبه‌ره‌كان مێژوو دروستده‌كه‌ن ، شایانی رێزن نه‌ك رق لێبوونه‌وه .
2
ئه‌و رۆژه‌ی دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له كۆچبه‌ران كرد‌و وتی دیوار له نێوان ئه‌مه‌ریكاو مه‌كسیك دروست ده‌كه‌ن ، بیرم لای ئه‌و قسه‌یه‌ی چۆمسكی بوو كه گوایه" هه‌ر چوار ساڵێك گه‌مژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن به سه‌رۆك " چۆمسكی زۆرترین ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكی هه‌یه‌و خۆیشی ئه‌مه‌ریكیه و شانازی به ئه‌مه‌ریكی بونه‌وه ده‌كات ، ئه‌مه‌ریكاكه‌ی تره‌مپ له نیوه زیاتری كۆچبه‌ره ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو ، من نه‌چوومه‌ته ئه‌مه‌ریكا لێ له كه‌نه‌دا بسته شوێنێك نیه پێی كۆچبه‌ر یان ئه‌وروپیه‌كانی به‌رنه‌كه‌وتبێت ، رقبوون له كۆچبه‌ر رقبوونه له مرۆڤ ، له‌وه‌دا تره‌مپ وه‌ك سه‌رمایه‌دارێكی ناشرین ده‌رده‌كه‌وێت ، سه‌رمایه‌دارێك كه حه‌زی لێیه هه‌مووخه‌ڵك له بن ده‌ستی ئه‌ودا بن ، له‌مه‌دا تره‌مپ زۆر له ئه‌ردۆگان ده‌چێت .
3
وه‌ك حه‌ز ، حه‌زم ده‌كرد كرواتیا بیباته‌وه ، له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆمۆدریچ و راكیدیچ و ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی تۆپی پێ ، لێ كه كۆلیندا گراباری سه‌رۆكم بینی فانیله‌یه‌كی كرواتی دایه ئه‌ردۆگان ، ئه‌و حه‌زه‌م نه‌ما ، ئاخر به بڕیاری ئه‌ردۆغان سه‌دان شه‌نگه كچی كورد تیرۆر كراون و ئه‌تك كراون و له زینداندان ، من كه ئۆزێلیشم بینی به ته‌نیشت ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌مان رقم له ئۆزێل بوه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه هانده‌ری تیپی تۆپێنی ئه‌ڵمانیام و ئۆزێلیشم خۆشده‌ویست ، چۆن سیاسه‌ت رۆڵی نیه .
4
سه‌رڕه‌شه‌كانی پاریس جامه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه ، پۆل بۆگباو كیلیان میبابی و عوسمان دیمبلی و سامۆیل ئۆمۆ تیتی و نگلو كانتی و ئه‌وانی تر فه‌ڕه‌نسایان كرده پاڵه‌وان ، ئه‌وان نه‌ك هه‌ر سه‌ریان ڕه‌شه ، ته‌نانه‌ت خۆیشیان ڕه‌ش پێستن ، بۆیه ناكرێ لێره به دواوه ، نه‌مێركڵ كه هه‌رزوو تیپه‌كه‌ی ماڵ ئاوایی كرد نه ماكرۆن ، نه‌جه‌نابی تره‌مپ رقیان له سه‌رڕه‌ش و كۆچبه‌ره‌كان بێت .
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی