بژاردەی سێهەم لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بووندا

18/07/2018

دەلیل جەمال

 

حەڵکی کوردستان بەجۆرێک بێزارو بێ هیواکراوە قورسە لەبارودۆخێکی خراپی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، ڕووبەڕووی هەڵبژاردنێکی بکەیتەوە ، کە بەدیوێکدا لەو ڕێگەو میکانزمەش بێ هیوابووە،  ساختەکاری و گزی و فزی و دزینی ئیرادەو ویستی لەپرۆسەیەک کە بەتاکە دەرچەی دەزانی بۆئەوەی بژاردەی ڕاست و درووستی خۆی هەڵبژێرێت، لەوەش بێ هیواکرا.

لەگەڵ ئەم بێ هیوایەدا ئەوەی ئێستا زۆرتر لای خەڵک ئامانجە نان و ژیان و موچەو خزمەتوزارییەکانە کارەباو ئاو، ئەمانە ئێستا ئەولەوییەتی خەڵکە، بەداخەوە دەسەڵات و ململانێ سیاسییەکان ،بەجۆرێک بوون ئەوەی بووە قوربانی ژیانی ئاسایی خەڵک بوو.

دوای هەڵبژاردنی ۱۲/ئایار ،ڕووی ڕاستی ساختەکاری هەڵماڵی و بۆخەڵک ڕوونە دەسەڵات چۆن ئەو ڕێگەیەی باوەڕیان پێیەتی بۆگۆڕینی دەسەڵات بۆخۆی دەسەڵات بێبایەخی دەکات.

پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە ئایا تەنها دووڕێگە هەیە لەبەردەم هێزەناڕازییەکان یان دەسەڵات یان ئۆپۆسیۆن بوون؟.

بە خوێندنەوەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێژەیەکی کەم ،ئەوڕاستیە دەردەخات خەڵک هەردوو بژاردەی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتی تاقیکردەوە، بۆیە بژاردەی سێهەم ئەوەبوو بەشێکی زۆربایکۆتی هەڵبژاردنی کرد.

ئەوەی لەبەردەم هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتە بەم بێمتمانەیی و بێ هیوایەی خەڵک و لەدۆخێکی وادا خەڵک بێ مووچەو بێ کارەباو ئاوو هتد...
لەکاتێکدا دڵنییایی نەبێت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دڵنیێایی نەبێت لە دەستاودەستیدەسەڵات لەڕێگەی سندووقیدەنگدانەوە، پێموایە بژردەی سێهەم هەیەو دەکرێت هێزەناڕازیێەکان و زۆرینەی خەڵک بایکۆت هەڵبژێرن ، لەبری ململانێی سیاسی و داوا لەخەڵک بکرێت بۆدەنگدان، فشارو شەڕی قوت و موچەو خزمەتگوزاری بکەن.

هێزەناڕازییەکان دەتوانن، ئەم پرۆسەیە هەڵپەسێرن بەرەی نا بۆ هەڵبژاردنی ساختەکاری و تەزویر، دروستکردنی لۆبی بۆ گەڕانەوەی متمانەی خەڵک بەهەڵبژەردن کە بەشێوەیەکی گشتی ئێستا نەماوە

ناکرێت بەشداری پرۆسەیەک بن دەزانن ساختەکاری دەکرێت، تەواوی داهات و دەسەڵات و داموودەزگاکان لەلایەن هێزەکانی ناو حوکمەت بەکردێت،
هێزەناڕازییەکان بۆخۆیان باش دەزانن  بەم شێوەو لەم بروودۆخەدا ناتوانن بەشێکی کاراو کاریگەربن لەدەسەڵات.ئەوەی هەیە ئۆپۆزسیۆن بوونە پێموایە ڕێگەی پەرلەمانیش بەرانبەر بەم دەسەڵاتە تاقیکراوەتەوە، بۆیە بژاردەی بایکۆت ئەگەرو ڕێگەیەکی کراوەیە و دەتوانرێت کۆدەنگی لەسەر درووست بێت . تائەوکاتەی خەڵک باوەڕی بەهەڵبژاردن لادرووست دەبێتەوەو هێزەکانیش بەهاوسەنگی مومارەسەی پرۆسەکە دەکەن و چاککردنی دۆخی خەڵک ئەولەوییەتی کاربێت، 
لەم دۆخەدا کە تەواوی بنەماکانی حوکمڕانی هەڵوەشاون بەشداری تێیدا لەگەڵ هێزاکانی ئێستای دەسەڵاتدار، جگە ئینتحاری سیاسی هیچی دی لێ سەوزنابێت و هێندەی تر خەڵک بێ هیوادەبێت، 

دەسەڵات بۆخۆی دەکرێت ئەم دۆخەی لەپێناوی بێبایەخکردنی هەڵبژردن خولقاندبێت، بۆئەوەی خەڵک لەم ڕێگەوەسارد بکەنەوە دەشکرێت بەجۆرێک نیشانەکەیان پێکابێت، ئەوەی پلان و سیناریۆی دەسەڵات لاوازو بێبایەخ دەکات بایکۆتە لەپرۆسەی هەڵبژاردن  بەم حاڵ و دۆخەیکەهەیەو تائێستا بەردەوامە ، بەگۆڕینی هاوکێشەکە لەئایندەدا قسەیەکی دی هەڵدەگرێت، یان دەبێت ئەو پلان و موژدەیە چی بێت بۆخەڵک لەلایەن هێزەکانی دەری دەسەڵات پێشکەشی بکەن بۆبەشداری زۆرینە ، لەهەڵبژاردندا؟ ئەمەش وردەو قسەی خۆی هەیە....

 

دەلیل جەمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی