باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پاش كۆتایی هاتنی ویلایه‌ته‌كه‌ی له 2016ه‌وه، و له كاتی پێشكه‌ش كردنی وتارێك بۆ رێزلێنان بۆ له‌دایك بوونی سه‌ركرده‌ی كۆچكردووی ئه‌فریقیا "نیلسۆن ماندیلا"، ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ی به‌هه‌لزانی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا "دۆناڵد ترامپ" و ئه‌وانه بگرێت كه " راسته‌یه‌كان پشتگوێ ده‌خه‌ن".
له وتاره‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی "نیلسۆن ماندیلا" ئۆباما جه‌ختی له‌سه‌ر پێنج خاڵی سه‌ره‌كی كرده‌وه، له‌به‌رانبه‌ر میدیا جیهانیه‌كان و نزیكه‌ی 15 هه‌زار ئاماده‌بوو له شاری " جوهانسبورگ" له باشوری ئه‌فریقیا.
یه‌كه‌م : راستیه‌كان پیرۆزن.
ئۆباما گوتی " ده‌بێ بڕوات به راستیه‌كان هه‌بێت، هاوكاری كردنی یه‌كتری هیچ بنه‌مایه‌كی نیه به‌بێ راستیه‌كان".
" ئه‌گه‌ر من گوتم ئه‌مه سه‌كۆیه، و تۆ گوتت ئه‌مه فیله، ئه‌وا زۆر سه‌خت ده‌بێت له سایه‌ی ئه‌م جیاوازیه‌ی نێوانمان هاوكاری یه‌كتری بكه‌ین".
ئوباما زیاتر قسه‌ی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌كرێ زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هاوبه‌ش بدۆزینه‌وه له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی جیاوازی بیروبۆچونیان ده‌رباره‌ی رێككه‌وتنی پاریس هه‌یه له باره‌ی كه‌ش و هه‌وا، كه ترامپ ده‌یه‌وێ پاشه‌كشه‌ی لێبكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر بیانویه‌كیان هه‌بێت كه پشت به راستی ببه‌ستێت. به‌ڵام ناتوانرێ زه‌مینه هاوبه‌شه‌كه بدۆزرێته‌وه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بڵێن" گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا روونادات، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زاناكانی جیهان جه‌ختی لێده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی كه رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ به فێڵ و ته‌ڵه‌ی بزانی، ئه‌وا له كوێه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین".
شایانی باسه، ترامپ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا گوتبوی بڕوای به روودانی گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا نییه و روونادات.. پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك ئۆباما به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه گوتی" ئه‌وان (سیاسیه‌كان) راهاتوون له‌سه‌ر درۆ كردن و پاشان دانی پێدا ده‌نێن و ده‌ڵێن: ببوره. به‌ڵام ئێستاش ئه‌وان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر درۆكردن.
دووه‌م: كۆچكردن هێـزه
یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌ش پێستی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا " ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی یه‌كسانیه‌كه كه كۆمه‌ڵگه سوود له لێهاتوویی و چالاكیه‌كانی هه‌مووان ببینێ". گوتیشی " ته‌نها سه‌یری تیپی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا و پشتگیری و پێداهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسی بكه بۆیان" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تێكه‌ڵی ره‌گه‌زی جیاجیا له‌و تیپه‌و سه‌ركه‌وتنیان له مۆندیال، دووپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه كه زۆربه‌ی یاریزانه‌كان له‌هه‌ر ره‌گه‌زێك بن، ئێستا فه‌ره‌نسین. پاشان ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه جیاكاری ره‌گه‌زی تاكو ئێستا له ئه‌مه‌ریكا و باشوری ئه‌فریقیا بوونی هه‌یه، ئه‌مه‌ش " راستیه‌كی روونه".
سێیه‌م: گه‌وره بازرگانه‌كان "له‌خه‌ڵك دابڕاون"
له ئاماژه‌یه‌كی تردا ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه نوخبه‌یه‌ك له جیهان په‌یوه‌ندییان به ژیانی هه‌ژارانه‌وه نیه و گوتی: " مامه‌ڵه بازرگانیه‌كانیان، ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه گه‌وره‌كان له شێوه‌یه‌كی زۆر له ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دابڕاون" و " زیاتر‌و زیاتر له خه‌ڵكی ساده دابڕاون" له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا، ئۆباما بڕیاره‌كانیان به "داخستنی كارگه" ده‌زانێت ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌لامێكی عه‌قلانی بۆ داواكاری به‌شداربووان.
چواره‌م: زیندوكردنه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی كه ئه‌و سیاسیانه‌ی " سیاسه‌تی ترس و رق و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچوه‌كان" به‌كارده‌هێنن" به‌ره‌و لووتكه ده‌ڕۆن" به شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ پێشبینی بكرێت پیش ته‌نها چه‌ند ساڵێك"، هه‌روه‌ها گوتی " دیموكراتیه‌ت ئاڵۆزه، به‌ڵام " كرداری به زۆر سه‌پاندن هه‌ڵه‌یه". جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه " ئێستا پێویسته گرنگی به پایته‌خته‌كانی جیهان بده‌ین.. گرنگی به بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كان بده‌ین، لێره‌وه دیموكراتیه‌ت ده‌ست پێده‌كات". جگه له‌وه‌ی هۆشداریدا له سیاسه‌تی " پیاوی به‌هێز" و جه‌ختی له‌سه‌ر "دیموكراتیه‌تی لیبراڵی" كرده‌وه به‌وه‌ی بڕوای پێی هه‌یه كه داهاتووی مرۆڤایه‌تی پێش بخات.
پێنجه‌م:پاراستنی هیوا
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئۆباما وه‌كو هاندانێك بۆ ئاماده‌بوان و جیهان گوتی " به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر بڕوا، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر رۆیشتن، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر بنیادنان، ده‌نگتان به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌موو نه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌لی نوێی له‌به‌رده‌سته بۆ دووباره بنیاد نانه‌وه‌ی جیهان". و پاشان به ده‌نگێكی به‌رز داوای له‌و گه‌نجانه كرد كه گوێیان بۆ رادێرا بوو كه " ده‌ست پێبكه‌ن" و "ئێمه پێوستمان به یه‌ك سه‌ركرده نییه... ئه‌وه‌ی پێویستمانه رۆحی تیمی و كۆمه‌ڵییه".
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی