رووداوەكەی ئەمڕۆی هەولێر لە نێوان گومان و واقیع دا!

23/07/2018

دڵشاد ئەنوەر


خەڵكێكی زۆر گومانی هەیە رووداوەكە سیناریۆ بێ، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە پارتی چی قازانجێ لەم سیناریۆ دەكات ؟

ئەم رووداوە گەر لێی وردبینەوە، خوێندنەوەی وردی بۆ بكەین، كەمتر ئاماژەكانی سیناریۆ بوونی تێدایە، لەبەر ئەم خاڵانە:

١_ گرتنی باڵەخانەی هەولێر لەلایەن سێ چەكداری مێرد مناڵەوە عەیبەیەكی گەورەیە، ئەمە زیان بەناوبانگی حوكمڕانی پارتی و توانستی هێزەكانی دەگەیەنێ، بۆیە لەم رووەوە گومانەكانی سیناریۆ بوونی رووداوەكە دەرەوێتەوە.

٢_ هەرسێ مێرد مناڵەكە ناسراون، كەس و كاردارن، كوردن، تەنانەت وا باس دەكرێ باوكی یەكێكیشیان پلەدارە، بۆیە قورسە خەڵكی ناسراو و كەسوكاردار بكرێتە كەرەستەی سیناریۆ و لە پێش چاوی كەس و كاری بكوژرێ.

٣ـ رێگای ئاسان تر هەیە لە بری كورد و خەڵكی ناسراو، غەیرە كورد زورن و تۆمەتباركردنیان ئاسانە، ئاسانیشە بۆ بەكارهینانیان بۆ مەرامی تایبەت ....

رووداوەكە شتی تری لێدەخوێنریتەوە، پەیامی دەوروبەر و هیزی ئیقلیمی بۆ پارتی لێدەخوێنریتەوە، بەتایبەت بەم دواییانە پارتی هەندێ جم و جۆڵ و موناوەرەی سیاسی كرد. ...

دڵشاد ئەنوەر 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی