خیانەتی 3ی ئاب‌و جینۆسایدی شەنگال

27/07/2018

تێكۆشەر حوسێن

لە ڕۆژی 3ـی ئابی  2014 دا كە چەتەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بە سەقفەیەكی و ڕێككەوتنێكی ژێر بە ژێری لەگەڵا لایەنێكی سیاسی دیاریكراوی هەرێم و توركیا و دەوڵەتانی ئیقلیمی ناوچەكە هێرشیان كردە سەر شەنگال و لەگەڵا ئەوەشا كە هێزێكی زۆری پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شەنگال هەبوو لە ماوەی چەند كاتژمیرێكی كەمدا شەنگالیان ڕادەستی داعش كرد، بەڵام لەلایەن گریلاكانی هەپەگەوە بەرگری كرا ، بە جۆرێك بە تاكتیكێكی سەربازی پارتیزانی سەركەوتوو توانرا بەشێكی خەڵكی شەنگال لە خوشك و برا ئێزیدیەكان ڕزگار بكەن ، دواتر دواتر شەنگال بە تەواوی ڕادەستی داعش كرا ، بەڵام بە هەزاران ئێزیدی بۆ ڕزگاربوون لێیان و نەكەونە ژێردەستی

داعش پەنایان بردە بەر چیای شەنگال كە نزیكەی 140 هەزاریان بۆ ماوەی زیاتر لە  10 ڕۆژ  بێنان و بێئاو ، لە چیای شەنگال گیریان خوارد . ئێزیدیەكان لە چیای شەنگال لەلایەن داعشەوە گەمارۆ درابوون ، بەڵام دواتر لەلایەن گروپێكی پارتیزانی گەریلاوە توانرا ڕێگری لە پێشڕەویەكانی داش بكرێ بۆ سەر ئێزیدیەكان لە چیای شەنگال ، پاشان هێزێكی تری گەریلا هاتنە پشتیوانی و توانیان ڕیگەیەك بكەنەوە هاوڵاتیانی ئێزیدی تیایدا دەربازی ڕۆژئاوای كوردستان بكەن ، لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی شەنگالیشدا گەریلاكان دەورێكی سەرەكیان هەبوو.

چەقی ئاینی ئێزیدییەكان لە عێراق لە ڕووی ئاینیەوە پەیوەستن بە خاكی "لالش" ، كە وای ئەژماردەكەن پێش هەموو كەسێك بۆ ئەوان و تەواوی ئێزیدیەكانی جیهانە ، سەرژمێریەكانی ئێزیدی لە عێراق "500 بۆ 700" هەزار كەسەو لە سەرەتای كەوتنی شەنگال (6417) كەس كەوتنە دەستی داعش ، لە ماوەی سێ‌ ساڵی ڕابردوودا (3092) ئێزیدی لە دەستی داعش ڕزگاریان بووەو تا ئێستا (3325) كەسیان لە دەستی چەكدارانی داعش  ماونەتەوە . 

ئاماری هاوڵاتیانی ئێزیدی لە عێراق ژمارەیان (550) هەزار كەس بووە ، بەڵام ئێستاو دوای هێرشەكانی داعش زیاتر لە (360) هەزار كەس ئاوارە بوون و (1293) كەس كوژراون و (1759) منداڵا بێ‌ باوك بوون و (407) منداڵا بێ‌ دایك ماونەتەوە . (359) منداڵا بێ‌ دایك و باوك بوون لە هەمان كاتدا ، لەگەڵا ئەوەی (220) منداڵی ئێزیدی لە ژێر دەستی داعشدا ماون و تا ئێستا ڕزگار نەكراون ، كە بەشێكیان لەلایەن ئەو گروپەوە مەشق و ڕاهێنانیان پێدەكرێت بۆ شەڕ و خۆتەقاندنەوە .

ئەو هاوڵاتیە ئێزیدییانەی بەهۆی داعش و بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستانەوە ئاوارە بوون ژمارەیان گەیشتوەتە (90) هەزار كەس كە وڵاتیان جێهێشتوەو چونەتە دەرەوەی وڵات .

لە سەنتەری كۆكردنەوەی بەڵگەكان لە دهۆك زیاتر لە (2000) بەڵگە كۆكراوەتەوەو بە ڕوونی دیاریدەكات كە ئەو تاوانانەی كراوە جینۆسایدە ، 

ئامارێكی ئەو تاوانانەی خستەڕوو كە دژی كوردانی ئێزیدی كراوە:-
-793 حاڵەتی دەستدرێژی جنسی.
-447 تجنیدكردنی منداڵان.
-508 گۆڕینی دینی ئاین كراوە.
-67 تێكدانی مەزاری ئێزیدیەكان.
-6000 ڕفێندراو لەوانە تاكو ئێستا 3050 كەسیان لێ ڕزگار كراون. 
- لەگەڵا 1300 شەهید.

نزیكەی لە 25% دانیشتوانی شەنگال توانیان لە شەنگال دەربچن ، لە كاتێكدا كە نزیكەی 75% ی كە دەكاتە نزیكەی 200 هەزار كەس لەناو قەزای شەنگال مابوون ، ڕوویان لە چیای شەنگال كرد ، بۆ ئەوەی لە چەتەكانی داعش ڕزگاربن ، كە زۆرینەیان لە دانیشتووانی قەزای شەنگال و سەنون و چەند گوندێكی سەربە قەزای شەنگال بوون ، ئەوانەی لەسەر چیای شەنگال بوون لە 95% ی لە ئاینی ئێزیدی بوون و 5% ی شیعە و كریستیان و لە 40%ی
مناڵا و لە 2%  ی لەتەمەنی سەرووی "60" ساڵەوە بوون .
قۆناغەكانی جینۆسایدەكە
یەكەم: بێسەروشوێن كۆی گشتی ئەو كەسانەی كە بێ‌ سەرو شوێنن دەگاتە نزیكەی "5000"
پێنج هەزار كەس لە " مناڵا ، پیاو ، ئافرەت ، لە هەموو تەمەنەكان " ، تاوەكو ئێستا نزیكەی " 600" كەس لەوانە ڕزگار كراون ، كە نزیكەی "350" یان ئافرەتن و تەمەنیان لە چەندمانگییەوە تا 1922 ی تێدایە و زۆرینەیان لەدایك بووی 1980 و 1990 و 2000 هەزارەكانن ، پیاوەكانیش لە دایكبووی 1953 ی تێدایە تا دەگاتە تەمەن خوار یەك ساڵا و بگرە چەند مانگێك .
ئاوارە بوونی زیاتر لە 430 چوار سەد و سی هەزار كوردی ئێزیدی ، نزیكەی 290 دوو سەد و نەوەد هەزاریان ئاوارەی هەرێمی كوردستان و توركیاو سوریا بوون .
دووەم: كوشتن  لە سەرەتای پرۆسەی "پەلامارو شاڵاوی داگیركاریەكەدا" ، زیاتر لە "1800" 
هەزارو هەشت سەد كەس ، دووچاری كوشتنی بە كۆمەڵا بوونەوە ، كە تەنها لە گوندی كۆجۆ "400" پیاوی ئەم گوندە لە گۆڕێكی بە كۆمەڵا نێژراون.
سێیەم: رفاندن رفاندنی زیاتر لە "3000" كچ و ژن و مناڵا ، كە ناوی 1661 كەسیان پشتڕاست كراوەتەوە . جیاكردنەوەی ڕەگەزی مێیینە لە پیاوان و بە زۆر دەستدرێژی سێكسی  كردنە سەریان و بە زۆر ناردنیان بۆ شوێنانی تری ژێر دەسەڵاتیان . بە زۆر پێ گۆڕینی ئاین و سەپاندنی ئاینی ئیسلام بە سەریاندا.
چوارەم:ونبوون  ونبوونی زیاتر لە "500" پێنج سەد كەس ، كە ناوو ناونیشانی "254" كەسیان لە لایەن كەس و كارەكانیان پشترٍاست كراوەتەوە كە هەتا ئێستا بێسەرو شوێنن.
پێنجەم: مردوان لە ئەنجامی برسێتی و تینوێتی و ماندووبوون لە ڕێگا زیاتر لە "600" كەس لە پیرو مناڵا و ژن گیانیان لەدەست داوە.
شەشەم: ڕووخاندنی پەرستگاكان  ڕووخاندنی زیاتر لە "14" چواردە پەرستگاو شوێنی ئایینی كوردانی ئێزیدی كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەها ساڵا پێش ئێستا.

جینۆسایدی شەنگال لە ماڵەی بازرگانی كردن بە مرۆڤەوە :
یەكەم: ژنێكی پێگەیشتوو تەمەنی لەنێوان "30 بۆ 40" ساڵا بێت "ئێزیدی و مەسیحی"  نرخەكەی "75" هەزار دینارە.
دووەم: ژنێكی پێگەیشتوو تەمەنی لەنێوان "20 بۆ 30" ساڵا "ئێزیدی و مەسیحی" نرخەكەی "200" هەزار دینارە.
سێیەم: بۆ مێیینەیەكی پێگەیشتوو تەمەنی لەنێوان "10 بۆ 20 " ساڵا بێت "ئێزیدی و مەسیحی" نرخەكەی "150" هەزار دینارە.
چوارەم: ژنێكی پێگەیشتووی تەمەن "40 بۆ 50 " ساڵا "ئێزیدی و مەسیحی" نرخەكەی "50" هەزار دینارە .
پێنجەم: مناڵكی تەمەن یەك ساڵا بۆ نۆ ساڵا "ئێزیدی و مەسیحی" نرخەكەی "200" هەزار دینارە .
لە ئێستاشدا ناوچەی بادینان و شەنگال چونكە پردی بەیەكبەستنەوەی دوو پارچەی باشووری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانە بووە بە چەقی ململانێیەكی گەورەی دوژمنانی كورد، شەنگال شوێنێكی ستراتیژی و گەلێكی مەزڵومی لێ ئەژین بە درێژایی مێژوو بوونە قوربانی زیاد لە حەفتا جارە هەوڵی سڕینەوەیان دەدرێت ، بادینان بە گشتی وەك عفرین و كۆبانێ و قەندیل گرنگی تایبەتی خۆی هەیە ، وەك ماوەی ساڵانێكی زۆرە توركیا چەندین بنكەو بارەگای سەربازی و میتی لە تەواوی بادینان جێگیر كردووە
لە كاتێكا سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەشتی تەمموزدا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆك كۆماری توركیاو دواتر سەردانی كردنی ئەو وڵاتە بە مەبەستی ئامادەبوونی سوێند خواردنەكە ، ڕایشیگەیاند: بە حەقیقەت هێرشەكانی توركیا ڕەوایە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، چونكە پەكەكە بەشێكی زۆری خاكی باشووری كوردستانی داگیركردووە ، تەنانەت تیكراری دەكردەوە كە پەكەكە داگیركەرە ، بەڵام تا ئێستا بەهیچ شێوەیەك باسی بوونی پەلكێشی بنكەو بارەگا سەربازیەكانی میتی دەوڵەتی تورك ناكات ، ئەسڵەن زۆر بێباكانە خۆی لێدەدزنەوە .
بنكەو بارەگا سەربازیەكان و  بارەگای میت لە بادینان
1- بنكەی سەربازی باتوفە .
2- بنكەی سەربازی كانی ماسی (گرێ‌ باروخێ‌).
3- بنكەی سەربازی و لۆجستی بامەڕنی كە لە هەمان كاتدا فڕۆكەخانەشە .
4- بنكەی سەربازی سینكی .
5- بنكەی سەربازی كۆمەڵگەی بێگوڤا (گرێ‌ بیێ‌) .
6- بنكەی سەربازی گەلی زاخۆ .
7- بنكەی سەربازی سیریی (شیلادزێ‌) .
8- بنكەی سەربازی سیریی (شیرتی) .
9- بنكەی سەربازی (كوپكێ‌) .
10- بنكەی سەربازی (قمریێ‌) بەرواری .
11- بنكەی سەربازی (كوخێ‌ سپی) .
12- بنكەی سەربازی (دەریی دواتیا) .
13- بنكەی سەربازی چیای سەرزێڕی .
14- بنكەی سەربازی  ناحیەی (زێلكان) لە بناری چیای مەقلوب .
15- بارەگای دەزگای (میت - هەواڵگری) لە ناوەندی قەزای ئامێدی .
16- بارەگای دەزگای (میت) لە ناوەندی ناحیەی باتوفە .
17- بارەگای دەزگای (میت) لە قەزای زاخۆ لە گەڕەكی بێداری .
18- بارەگای دەزگای (میت) لە ناوەندی شاری دهۆك لە گەڕەكی گرێ‌ باسیە .
دوای ساڵێكیش لە ئازادكردنی شەنگال لە بەرواری 13 - 11 - 2015 مسعود بارزانی لە وتارێكدا بە بۆنەی ئازادكردنی شەنگالەوە پێشكەشی كرد و پیرۆزبایی ئازادكردنی  شەنگالی ڕاگەیاند لە لایەن هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانانەوە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی پەكەكە بێنێت ، تەنانەت ئەویش دووبارەی كردەوە كە هیچ هێزێك بەشداری شەڕی ئازادكردنی نەكردووە جگە لە پێشمەرگە ، لەولاشەوە میدیا جیهانیەكان بە بایەخەوە باسیان لە ڕۆڵی بەشداری هێزەكانی گەریلا دەكرد .
گرنگترینی لاپەڕەی میدیا بەناوبانگەكانی جیهان لە باسكرنی ڕۆڵی گەریلا لە پرۆسەی ئازادكرنەوەی شەنگال:-
یەكەم: ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە مەیدانی شەڕەكەوە لێدوانی لە گەریلایەك بەناوی "شیار شیخۆ" وەرگرتووەو نوسیویەتی: شیخۆ ماوەی چوار مانگە لە چیای شەنگال لەگەڵا گەریلاكانی هەپەگە و شەڕڤانانی یەپەگە دەژی و چوار هەڤاڵی لە شەڕی شەنگالدا برینداربوون و دەڵێت : "بە بڕیاری و ئیدارەمانەوە هەتا ئازادی تەواوی كوردستان لەگەڵا داعش شەڕ دەكەین" .
دووەم: ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی بی بی سی نوسیویەتی : " 7500 پێشمەرگەی كوردستانی عێراق بە هاوكاری هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پێكەوە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی شەنگالیان ئەنجامدا " . 
سێیەم: ڕۆژنامە ئیندیپێندتی بەریتانیش لەسەر شەنگال نوسیویەتی : "ساڵێك لەمەوبەر هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان هەڵهاتن و داعش شەنگالی داگیركرد . ئەوكات جەنگاوەرانی (پەكەكە) ڕێڕەوێكی ئەمنیان بۆ پاراستنی یەزیدیەكان لە چیاكان كردەوە ، فەرماندەیەكی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان پێی ڕاگەیاندین كە پێشمەرگە داوایان لێكردووین لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی شەنگال بەشدارنەبین . بەڵام هەرچۆنێك بێت ئێمە بەشدار دەبین" .
چوارەم: ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی ڤیدیۆی گەریلاكانی بڵاوكردووەتەوە كەلە ئازادكردنی شەنگالدا بەشدار بوون و دەنوسێت." كۆمەڵێك هێزی جیاواز لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی شەنگال بەشدارییان كردووە لە نێویاندا هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ، هەروەها هێزی تایبەتی یەزیدیەكان (یەبەشە) . لەگەڵا ئەوانیشدا هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان كە لە دەرەوەی شارەكە جێگیركرابوون " .
پێنجەم: ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمەریكیش دەنوسێت : " ڕۆژی هەینی هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوكاری هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یەكینەكانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) چوونە نێو شاری شەنگالەوە " .
شەشەم: تەلەفزیۆنی حكومەتی رووسیا لەگەڵا بڵاوكردنەوەی دیمەنەكاندا دەڵێت: " ئەو هێزانەی ئەمڕۆ پەلاماری شەنگالیاندا چەند جۆرێك هێزی جیاواز بوون  لەنێویاندا هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ،  یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ، یەكینەكانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) هەروەها هێزی پێشمەرگە لە عێراق " .
حەوتەم: بەشی ئینگلیزی كەناڵی ئەلجەزیرەش دەڵێت : " كۆمەڵێك هێزی جۆراوجۆری كوردی لە شەڕێكی پارتیزانیدان بەرامبەر هێزەكانی داعش لە شەنگال . لە نێویاندا هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ،  یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ، یەكینەكانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) هەیە . هاوكات هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانیش لە دەرەوەی شارەكە جێگیركراون " .
هەشتەم: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرس لەسەر پرۆسەی ئازادی شەنگال بەم شێوەیە دەنوسێت : " ڕۆژی هەینی هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوكاری هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)  و یەكینەكانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) چوونە نێو شاری شەنگالەوە .
  
تێكۆشەر حوسێن

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە