گەر سكاڵا تۆمارنەكرا، هەواڵەكان ڕاستن

گەر سكاڵا تۆمارنەكرا، هەواڵەكان ڕاستن

دەلیل جەمال


183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

گەشتن بەسەرچاوەی زانیاری و ڕاستی ودروستی لەهەربابەتێك لەهەرێم گران و قورس و سەختە، بەڵام لەوەئەچێ بۆ میدیای جیهانی كارەكە ئاسانتربێت وە ڕاستگۆیی زیاتربێت. هەرجارەو لەچەند میدیایەكی جیهانی هەواڵی فزاحەتێك، یان گەندەڵییەكی كاربەدەست و بەرپرسانی ئەم هەرێمە بڵاو دەبێتەوە، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەم هەڵانە ڕاستن یان نا؟

بۆچی بەشێك لەو زانیاری و هەواڵانە بەسەر ئەم میلەت و ڕێكخراوو دادگاو ڕای گشتیدا تێدەپەڕێت؟

ڕاستە زۆرجار ئەو میدیایانە بەنوسراوێك هەواڵەكەی خۆی بەدرۆدەخاتەوە، و بە ناڕاستی دەداتەوە بەخوێنەر یان بینەر یان گوێگر؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە، 
۱-بەشك لەو میدیایانە، لەپێناوی بەدەست هێنانی پارە یان لەڕێگەی بەرەیلەوە هەواڵەكەی خۆی بەداوای لێبوردنێك پەردەپۆش دەكات.
 
بەڵام ڕاستی هەواڵەكە، لەوەدایە لایەنی گەندەڵ یان ئەوەی فەزاحەتەكەی لێ ئاشكرادەكرێت، هیچ سكاڵایەك تۆمارناكات، كە ئەمە بەڵگەی ڕاستی هەواڵەكەیە، خۆ دەبێت لەپێناوی گەڕانەوەی ناوزڕاندنەكەی ڕێكاری یاسایی بگرێەبەر ،ئەو ڕێكارە نەگرایەبەر، پێموایە ،نیشانەی ڕاستی فەزاحەتەكەیە.

۲-ئەگەر پرسەكە پەیوەندی بەژیان و بابەتی نیشتمانی و نەتەوەییەوە هەبوو، پەیوەندی بە سەروەت و سامانی گەلەوە هەبوو، وە دامەزراوەتایبەت مەندییەكانی حوكمەت بێدەنگ بون، ئەوا دروست هەواڵەكە ڕاستە

گەرچی لەم هەرێمەدا ناوەناوە فەزاحەتی گەورە ئاشكرادەبێت و بە بەیاننامەیەكی ڕەتوشكراو پەردە پۆش دەكرێت، كەڕاموایە ، ئەوهەواڵانە بەشێكی زۆر لەڕاستیان تێدایەو ،بەڵام بێدەنگ دەكرێن.

دەلیل جەمال



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved