چارەنووسی ئێران بەرەو کوێ؟

چارەنووسی ئێران بەرەو کوێ؟

هێرش عبدالرەحمان


700 جار خوێندراوه‌ته‌وه


جارێکی تر ئەمریکا سزای ئابوری خستەوە سەر ئیران ، بەئومێدی ئەوەی ئەم سزایە ببێتە ھۆی لاوازی دەسەڵات و ، لەناخۆدا گۆرانکاری بکرێت ، بەڵام ترسیشیان ھەیە لەگەڵ ڕوخانی ڕژیم شەڕی ناوخۆ ، خراپتر لەوەی سوریا ، بەرۆکی ئیران بگرێت .

زۆرینەی کۆنگرێس بۆچونیان وایە ئەبێت وانەیەک لەعیراق ئەفغانستانەوە وەربگرن ، بڕیاری ھەڵەشەو پەلە نەدرێت ،ھاوشیوەی ئەم دوو ووڵاتە ، کەملیاران دۆلارو ھەزار سەربازی کردۆتە قوربانی .

خەڵکێکی زۆری ڕۆژھەڵاتیش پێی وایە ئەمریکا و سعودیە و ئیسرائیل دێن گۆرانکاری لەئیراندا دەکەن ! ئەوەی ئێستا باس دەکرێت ، تەنھا ھەڵمەتێکی ڕاگەیاندنی مێدیاکانی جیھانیە و گەمەیەکی تری گەمارۆیی ئابوریە ، بۆ ھێنانی ئێرانیەکان بەلاوازی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و ھیچیتر .

ئەمریکا ھەمان سینارێۆی عیراق دووبارە ناکاتەوە و ھیچ شتێک بەرامبەر ئێران ناکات ، وەک کردنەوەی بەرەی شەڕ یان لێدانی دوور ھاوێژ .

تەنھا دوو کەسایەتی لۆبی بۆ ئەو دروشمەی ڕوخانی ئیران ئەکەن و ، ئومیدیان لەسەر موجاھیدنی خەڵق ھەڵچنیەوە ، ئەویش ، "جولیانی " و " پەمپیۆ " یە ، پێیان وایە ئاسانە ، بەڵام ئیدارەدانی دوای گۆڕینەکەی رژێم سەختەو ، لەدەست دەردەچێت وەک عیراق .

ئەمریکا تەنھا سزاکان زیاتر دەکات ، بەهەمان شێوەی کۆریا ، تا ئیران دەستبەردار دەبێت ، کۆنگرێسی ئەمریکی پێی وایە سزاکان وا دەکات ئیرانیەکان بیرێک لەخۆیان بکەنەوەو زیاتر ھەوڵی گۆرانکاری لەناوخۆدا بدەن .

ئەم جارە ھەموو ئۆپۆزسێۆنی ئیرانی داوای پارەیان کردبوو ، جیاواز لەئیدارەکانی پیشوو ، ترامپ ئامادە نیە سەنتێک لەگۆڕانکاری ئیراندا سەرف بکات وەک چۆن لە رابردوودا ئۆپۆزسێۆنی عیراقی ١٠٠ ملێۆن دۆلاری وەرگرت و ئەوەی بە ئەمریکیەکانیان ووتبوو درۆ دەرچوو کە لادانی سەدامەو دوای ھەفتەیک ھەموو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.

ترامپ نایەوێت ئەم دوو ساڵە ھیچ بەرەیەکی شەڕ بکاتەوەو ، ببێت بەکارتێکی دۆڕاو لەھەڵبژاردنەکانی نیوەی کۆتایی بەڕێوەیە ، کەکورسییەکی زۆر لەدەست ئەدات لەکۆنگرێس ، بەرامبەر دیموکراتەکان و ، پلانی چوار ساڵی داھاتووی ھەیە ، دوای کۆتایی تێرمی یەکەمی سەرۆکایەتی .

ھەر وەک چۆن لەعیراقدا حزبێک نیە نوێنەرایەتی تەواوی عیراقیەکان بکات لەئیرانیشدا بەھەمان شیوە ، ھیچ یەکێک لەھێزە ئۆپۆزسێۆنەکان نوینەرایەتی سەرتاسەری ئیرانیەکان ناکەن و زۆر لە ئێمە پەرتەوازەترن .

ئەمریکا چاوەڕێیە خەڵکی ئیران گۆڕانکاری بکات و ، ئەوان دەست خۆشیان لێ بکەن ، ئەوەش ئاسان نیە ، چونکە زۆرینەی خەڵکی ئیران ھێشتا ھەر ئەو جۆرەی حوکمڕانیان قبوڵە ، ترسیان ھەیە ئەوەی دێت لەمەی ئێستا خراپتربێت ، لەسەردەمی کۆتایی ئیمپراتۆڕی قاجار و ھێنانی پەھلەوی و مەلاکانیش ، ھەڵبژاردەی خۆیانە ، ھەر خۆشیان ئەبێت ھەوڵی ئەو گۆڕانکاریە بدەن .



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved