(پێنج ئاماژە) بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

(پێنج ئاماژە) بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

سیروان رەشید


965 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لە دنیای پێشکەوتوو دیموکراسی دا هەڵبژاردن یان پێشدەخرێ یان  دەبێ لەکاتی خۆیدا بکرێ و، شتێک نیە بەناوی دواخستنی هەڵبژاردن!

ئەزمونی شکست خواردووی ۲۷ ساڵی دەسەڵاتدارانی هەرێم تەنها ٤ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی نا تەندروست و نا نەزیهی بۆ بەرهەم هێناوین، کە دەبوایە ئێستا بەرەو هەڵبژاردنی هەشتەم هەنگاومان بنایە.

 سیناریۆی حیزبەکانی دەسەڵات، کە  چەند رۆژو هەفتەیەکە تەبلیغ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەکات، شتێکە مایەی  گاڵتەجاریەو  نابێت بەهیج بیانوویەک هێزەسیاسیەکانی دەرەوەی حکومەت مل بۆ دواخستنی بدەن. 

خستنە سەر رێی دیموکراسی وادەخوازێت پرۆسەی هەڵبژاردنەکان  لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، نەک وەک ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێت، کە تائێستا نەک نمونەی هیچ هەڵبژاردنێکمان نیە لەکاتی خۆیدا ئەنجامدرابێت، بەڵکو نمونەی هیچ هەڵبژاردنێکی نەزیهوو دیموکراسیشمان نیە کە نەخشەی راستەقینەی واقیعی هێزەسیاسییەکانی نیشاندابین.
 تاوەکو بۆ چاوی دنیای دەرەوەی نیشان بدەین کە دەسەڵاتی سیاسی هەرێم بۆ یەک جاریش لەسەر بنەمای پایە دیموکراتیەکان هەڵبژاردنی ئەنجامدابێت.

ئێستا کۆمەڵێک  ئاماژە هەن، گومان دەکەن بە یەقین، کە هەردوو حیزبی دەسەڵات لەهەڵبژاردن دەترسن و نایانەوێت  هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت. 

ئاماژەو بیانوەکانیشیان بریتین لە:

یەک: بەپاساوی دابەشکردنی کێکی دەسەڵات و پۆست لە بەغدا،دەیانەوێ کەشێکی هێمن لەنێوان خۆیاندا بۆ دانوستان دروستبێ کە پێکەوە پۆستی سەرۆک کۆمارو  جێگری سەرۆک پەرلەمان و وەزارەت و سەفارەت لەنێوان خۆیان دابەش بکەن.

 دوو:  ترسی گەورەیان لە  ئەنجامدانی تەزویری گەورەو نەهێنانەوەی کورسیەکانی پێشوویان هەیە، کە روونە سیستمی جیاکردنەوەی دەنگدانی ئەم هەڵبژاردنە بەدەستە،  نەک وەک سیستمی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

سێ:  نا ئامادەیی و کێشەی ناوخۆیی حیزبەکانیان و ترس لە دەرچونی زۆرترین کاندیدی تەکەتولی باڵی کۆسرەت رەسوڵ لەبەرامبەر باڵی ماڵباتی تاڵەبانی و، باڵی نێچیرڤان لەبەرامبەر باڵی مەسرور بارزانی!.

چوار:  ترس لە  لە دەستچونی پۆست و ئیمتیاز لەلایەن کاستی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی یەوە. نێچیرڤان بارزانی چۆن سور دەبێ لەسەر هەڵبژاردن کە بزانێ  لەکابینەی داهاتوو ئەگەری ئەوە هەیە سەرۆک وەزیران نەمێنێ و دەسەڵات وپۆست و ئیمتیازاتی لێوەربگیرێتەوە!، کۆسرەت رەسوڵ  چۆن سور دەبێ لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن کە ئەگەری ئەوە هەبێ پەرلەمانی دادێ بەتەواوی سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوەو پۆست و ئیمتیازاتەکانی خۆی و کورە وەزیرەکەی  نەمێنێ!، قوباد تاڵەبانی چۆن  سوردەبێ لەسەر کردنی هەڵبژاردن کە بترسێ خولی داهاتوو چانسی پێدانەوەی  جێگری سەرۆک وەزیرانی لاوازدەبێ!

 پێنج: هۆکارێکی تری ساردی ئەم دووحیزبە لەهەڵبژاردن، ترسیانە لە و تۆرانە سیاسیە گەورەی خەڵک لە هەڵبژارد، کە ئەگەری بایکۆتێکی گەورەتر لەهەڵبژارنی ۱۲ی ئایاری رابردوو هەیە،  کە ئەوەش دەبێتە مایەی ئیحراجی و خەجاڵەتبوونی سیاسی بۆ  دەسەڵاتی ئەوان.



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved