ئایا هەڵبژاردن دەكرێت؟

ئایا هەڵبژاردن دەكرێت؟

خالید حاجی وادی


177 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەش بەحاڵی خۆم هەڵبژاردنی خراپیشم پێ باشترە لە نەكردنی، بەڵام ڕاستیەكی دوورلە مزایەدەی سیاسی ئەوەیە، لایەنەكان لەگەڵ هەڵبژاردن نین.

بێگومان پاساویش ئەوەیە، تائێستا نەتوانراوە گرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لە تەزویرو گزیو فزی بكرێت، جارێكی كە دەنگو ئیرادەی خەڵك یاری پێنەكرێت.

بەمەش خەڵكی كوردستان توشی نائومێدیەكی زۆر بووە، بۆیە ئەگەر نەتوانرێ تاڕادەیەك گرەنتی هەڵبژاردنێكی پاك بكرێت ئەستەمە خەڵكی كوردستان بڕۆنە سەرسندوقەكانی دەنگ دان، وێڕای ئەوەی ئەستەمە دوای ئەم هەڵبژاردنە مانگێكی كەش بانگی خەڵك بكەیتەوە بۆ هەڵبژاردنیئەنجومەنی پارێزگاكان.

جگە لەوەش هێشتا بەهۆی ئەو تەزویراتەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق داكرا، تا ئێستاش ئەنجامەكان ڕانەگەیەنراوە. عێراق و ناوچەكەش بە كۆمەڵێك قەیراندا تێدەپەڕن لایەنەكانیش بەرچاویان ڕوون نیە،هەرچی لایەنی دەسەڵاتە بەتەواوی لەهەوڵی مسۆگەركردنی زۆترین پشكی پۆستەكانی بەغدان، نایانەوێ سەرقاڵی پرۆسەیەكی كەی هەڵبژاردن بن لەم كاتەدا ببێتە هۆی لاوازی ئامادە بونیان لە گفتوگۆی ڕێكەوتن لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان.

هەرچی لایەنەكانی دەروەی دەسەڵاتیشە هیچ گرەنتیەكیان دەس نەكەوتوە كە هەڵبژاردنێكی پاك و دوور لەتەزویر ئەنجام دەدرێ وەك جاری پێشو دەنگەكانیان نادزرێ، ئەمانەو چەندین هۆكاری دی كەپێویست بەدرێژكردنەوەی بابەتەكە ناكات، پاساوی لایەنەكانن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

كەواتە دور لەمزایەدەی سیاسی چەواشەكارانە، بالایەنەكان ڕاستگۆیانە بڵێن دەمانەوێ هەڵبژاردن دوابخرێ، لەبەر ئەوەی بەدەسەڵاتوو دەرەوەی دەسەڵاتەوە هەریەكەو پاساوێكی خۆی هەیە.

خالید حاجی وادی



ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved