هەر سەبارەت بەبایكۆت

هەر سەبارەت بەبایكۆت

هەڤاڵ كوێستانی


1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

قسەی زۆر لەسەر ئەو نووسینەی پێشووم كرا.ئەوانەی لەپەیامی پشتی نووسینەكەگەیشتن،پشتیوانیان لێكرد و هەشبوون پێیان وابوو ئەمە بۆساركردنەوەی خەڵكە لە بەشداریكردن...نەخێر هەرگیز بۆ ساردكردنەوەی خەڵك نیە، پەیامەكەش رووی لەخەڵك نیە.

 رووی لە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنە، پەیامەكە بۆ شڵەقاندنی ئەو گۆمی بێدەنگیەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانە بەرامبەر بەو دۆخە ناتەندروستە سەپاوەی هەیە كەجگە لەپارتی و یەكێتیش لەگەڵیدا،كەسیتر قازانجی لێناكا. 

هەروا بۆ بەئاگا هێنانەوەی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنە لەمەترسیی چوونە ناو پرۆسەیەكەوە كەبەدڵی ئە دوو حیزبە بەرێوە دەچێ و ، بۆ ئەوەیە كە بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە ،لەسەر بەرنامیەكی هاوبەش رێككەون و بایكۆت وەك بژاردەیەكی جدی تاوتوێ بكەن و دەوڵەتە كاریگەرەكان والێبكەن بەقازانجی پرۆسەی دیموكراتی دەخالەت بكەن. لەئەنجامی ئەوەش ئەگەر زەمانەتی رێگری لەساختەكارییان پێنەدرێ،بریاری بایكۆت بدەن. 

ئەگەریش زەمانەت درا، ئەوا بەرەیەكی هاوبش پێك بێنن لەپێناوی بەدەستهێنانی زۆرینەی كورسیەكان و تەشكیلكردنی حكومەتی ئایندەدا لەلایەن خۆیانەوە. گەر ئەمە نەكەن مەترسیی ئەوەهەیە كە رادەی بەشداریكردنی خەڵك لەنزمترین ئاستدا بێت . ئەو كاتەش زەرەر مەندی یەكەم خەڵك و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن دەبن.

هەڤاڵ كوێستانی



ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved