هێڵی بومەلەرزەكەی ترەمپ!

13/08/2018

شوان ڕەسوڵ

گۆڕانكاریە نێودەوڵەتیەكان وەها تێكەڵن بەئاسانی لێك ناكرێنەوە، كۆبوونەوە نزیكایەتیەكانی ترەمپ لەگەڵ پۆتین و گۆڕینەوەی پێكدادانی ئەمریكا لەگەڵ كۆریای باكور بەگفتوگۆ و لێك تێگەیشتن و دانیشتنەكانی ئەمریكا لەگەڵ چین، لەلایەكی تر پشتیوانی نەكردنی ئەوروپا لەكشانەوەی ئەمریكا لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كە پەیوەندی بە وڵاتانی ئەوروپای بەرژەوەند پارێز هەیە لەگەڵ ئێران بەنمونە بریتانیا، بەتایبەت دوای كشانەوەی لەیەكیەتی ئەوروپا  بەدوای گێڕانەوەی هەیمەنەو پاراستنی بەرژەوەندیە تایبەتەكانیەتی لەم ناوچانەدا، كەیەكەم ئاماژەی بریتانیا تۆنی بلێر بوو، كەبوو بە ڕاوێژكاری مەلاكەتی ئال سعود لەیەكەم كاردانەوەی سعودیەش كەنەخشی بریتانیەكانی پێوە دیارە لەبەرامبەر سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا ڕایگەیاند كە پەیوەندیە هەڵپەسێردراوەكانی سعودیە لەگەڵ ئێران ئاسایی دەكرێنەوە، لەگەڵ هەموو ئەو گۆڕانكاریانەدا

لەڕاستیدا ململانێكان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا چووتە قۆناغێكی نوێوە ئەویش دوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر توركیادا، هەرچەندە ململانێكان لەپاش كودەتاكەی توركیا لەگەڵ ئەمریكا دەستی پێكردووە ، بەڵام ئەوەی ململانێكانی خستە قۆناغێكی گەرمتر پاش كۆبوونەوەی مولود چاوش ئوغڵو و پۆمپیۆ وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات بوو بەتایبەت كە توركیا زۆر مەبەستی ئەوەبوو نیاز پاكی ئەمریكا بزانێت لەمەڕ كێشەی كورد ئەویش بە وەرگرتنی مەنبەج لە ئەمریكا بەڵام ئەمریكا نەچووە ژێرباری ئەو كارەوە ، چونكە تاكە ترسێكی سایكۆلۆژی كە توركیا هەیبێت لەئەمریكا قەزیەی كورد و پەیوەست بەپەكەكەیە ،كە پێمانوایە ئەمریكا هیچ هیوایەكی بە توركیای ئەردۆغانی نەماوە چونكە ئەردۆغان دەیەوێت توركیا لەتوركیایەكی دیمووكراسی و تەبیعەت ئەوروپیەوە بكات بەئیمپراتۆریەتێكی اسلامی بەتامی سەڵتەنەتی عوسمانلی بەمكارەش بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دەخاتە مەترسیەوە وەكو كە دەبینرێت، هەربۆیە ئەمریكا دەستی كردوە بەسەپاندنی سزاكانی خۆی بەسەر ئێران و توركیادا ئەم سزا ئابووریانەش بە دەرس وەرگرتنە لەجەنگە سەربازیەكانی ڕابردووی ئەمریكا(عێراق،سووریا،ئەڤغانستان) كە سەركەوتوو نەبووە، لەوانەیە ئەمریكا باشبزانێت بڕبڕەی پشتی ئابووری توركیا هەرێمی كوردستانە بۆیە بەدووری نازانین سزایەك كە چاوەڕوان دەكرێت و ڕووبدات بڕینی هەناردەی نەوتی هەرێمە بۆ بەندەری جەیهان لەتوركیاو بەندەر عباس لەئێران بەمەش لەوانەیە دەرگای بازرگانی وڵاتانی هەرێمی بەسەر هەرێمی كوردستاندا دابخرێت، كە ئەمریكا مەبەستیەتی ئەوە ڕووبدات تا لەڕێگەیەكی بازرگانی تر كە لەڕێگەی مەنبەج و جەڕابلوسەوە هەرێم بە دەریای ناوەڕاست ببەستێتەوەو نەوتی هەرێم لەو ڕێگەوە هەناردە بكرێت، بەوەش پێمانوایە سوودێكە كە دوولایەنەیە .

۱-ئەمریكا دەتوانێت لانی كەم كەمێك قەرەبووی ئەو زیانە لەووزە بكاتەوە كە ئێران هەڕەشەی داخستنی گەروی هورمز دەكات...

۲- بەنسبەت كوردستانەوە یەكەم هەنگاوی ئابووری سەربەخۆ دەبێت كەئەمەش دانپێدانانێكی نێودەوڵەتی دەبێت، لەهەمانكاتدا دەبێتە ژێرخانی ئابووری كوردستان بۆ هەرهەنگاوێك لەداهاتوودا، لەودیدگایەوە باشترین شوێن گرەوەی توركیا بۆ ئەمریكا كوردستانە، هاوكات لەگەڵ باڵەكەی تری كەایسڕائیلە لەناوچەكەدا، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هەست دەكرێت كورد خەریكی خۆڕێكخستنەوەی ناوماڵی خۆیەتی و واچاوەڕواندەكرێت لێك تێگەیشتن لەنێوان بەشێك لەهێزە كوردیەكاندا دروستببێت لەسەردەستی ئەمریكا هەتا لەنێوان ئەو هێزانەشدا كە خاوەنی دوو دونیا بینی جیاوازن، لەكاتێكدا عێراق بەقۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت سەرەڕای كێشەی تایفی و نەتەوەیی و مەزهەبی لەوانەیە ململانێكان دوای داواكاری ئەمریكا بڕیاری بڕینی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا ململانێكان پێ بنێنە قۆناغێكی تازەتر كە ناوماڵی شیعە پەرتەوازەتر بكات، لەگەڵ هەموو ئەو هاكێشەو كێشمەكێشانەدا وایدەبینین هەر گۆڕانكایەك لەناوچەكەدا ڕووبدات لەقازانجی كوردە چونكە كورد لەدۆخێكی ئەوپەڕی خراپیدایە نەخاوەنی خاكە نەنەوت و نەئاو، بەمەرجێك نەگاتە پێكدادانی سەربازی هەروەكو دەبینین شەڕەكان لەسەربازی گۆڕاون بۆ ئابووری.

شوان ڕەسوڵ

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە