پاککردنەوەی تۆماری دەنگدان گرنگترە لە هەڵبژاردنێکی پڕساختە

15/08/2018

دەلیل جەمال

ئەگەر بەدیوی ئینسانی و خزمەتی مرۆڤایەتی و ژیاندا، بڕوانین ئەوا هەمووشتەکان وەسیلەن هەموڕێگاکان میکانزمن ئەوەی دەبێتە ئامانج خودی مرۆڤ خۆیەتی.ئەم تێزو تێڕوانینە موتڵەق و ڕەهابینی نییە،چونکە لەهەندێک قۆناغ و کاتدا، بۆخۆی مرۆڤ زەرورەتە ببێتە وەسیلە،قسەی ئێمەو بابەتەکەش لەمەڕ هەڵبژاردنە، 

ههڵبژاردن میکانزم یان ڕێگەیە،بۆ ئامانجی خزمەتی مرۆڤ یان گۆڕانکاری لەحوکم و سیاسەت و کایەکانی دیکە.ئەمە لەکانێکدا ڕێگاکە دروست و پاک و بێ گەردبێت بۆئەوەی ئامانجەکە پاکو بێگەردبێت.
بەڵام ئەگەر ڕێگاکە خەل وخەشی تێدابوو؟ پێویستە وازلەئامانج بهێنیت بەڵکو هەڵبژاردن بۆخۆی ببێتە ئامانج واتە ڕێگاکە پێویستە ببێتە ئامانج، لەم قۆناغەدا ڕێگا کەهەڵبژاردنە، خراپ و پڕلە کێشەو گرفەتە، دەزانین ڕۆشتن بەڕێگادا دەرئەنجام ڕوونەکە ئامانج ناپێکرێت .

پێویستە لەم قۆناغەدا کات ببەخشیت بە پاککردنەوەی هەڵبژاردن و ڕێگاو میکانزمەکە، نەک کات لەپێناوی ئامانجی ئەو ڕێگایەی کە جگە کات کوشتن و شەرعییەتدان بەڕۆشتن هیچی واسەوزنابێت.

ئامانجی گەورە قوربانی گەورەی دەوێت، باشترین بژاردە لەئێستاداچاککردن و پاککردنی کەرەستەی ڕێگاکەیە کەهەڵبژاردنە، گەرچی ئێستا قورسە بەڵام بۆهەمیشە ئەومیکانزمە کەهەڵبژاردنە پێویستە لەئێستادا ببێتە ئامانج ببێتە خەمی جڤات و ببێتە ڕای گشتی هێزی سیاسیش پێویستە ڕای گشتی لەسەر پرسەکان دروست بکات نەک ڕای گشتی لەپێناوی شتی جوزئی خەفەبکات، ئێستا پێویستمان بەدروستکردنی ڕای گشتییە لەسەر پرسی پاککردنەوە هەڵبژاردن لە خەوش و پیسی و مەدلولی ناشەرعی و نایاسایی، ئامانج دواخە بۆ ڕێگای گەشتن بەئامانج .

ئێستا هەنگاوی دروست ئەوەیە هەڵبژاردن لەمیکانزمەوە بگۆڕێت بۆ ئامانجی چاکەی گشتی،بۆئەوەی هەڵبژاردن لەسیناریۆوە بگۆڕێت بۆ سیمای جوانی دیموکراسی...

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی