هەڵبژاردنی پیس و فاتیح یەڵدز

22/08/2018

لەتیف فاتیح فەرەج

1
بارزانی پێشتر داوای هەڵبژاردنی پاكی كرد ،قسە لە هەڵبژاردنی پاك هەڵبژاردنی بێ‌ تەزویرە ،هەڵبژاردنی بێتەزویرو ساختە ئەو هەڵبژاردنەیە ، هەر كەسەو یەك دەنگ بدات و مردوش دەنگی لە بری نەدرێت و هەزار ساختەو فێڵ نەكرابێت ، لە ساڵی 1992ەوە هەڵبژاردنی پیس دەكرێت و حزبەكەی بارزانیش پشكی شێری پیسیەكەی بەردەكەوێت ، ساڵی 1992 لە قوتابخانەی قادركەرەمیەكان تابوری ریزی ئەنفالزەدەدەنگیان دەدا ، دوو سێ‌ كوڕیژگە هەریەكەو زەرفێكیان دەدایە ئەو بەتەمەنەئەنفالزەدانەو دەیانگوت دیاری سەرۆكە ، دانەی دەست یەكێ‌ لە بەساڵاچووەكانم كردەوە دوو دانە 25 دیناری سێ‌ ئەسپ بوو ، باشە بۆ هەڵبژاردنی پیس و تەزویر نەبێ‌ بۆ هەر رۆژی 19ی 5 دیاریەكە بدرێت و كاتی تر نا ، یەكێك لەوانەی پارەكەی دابەشدەكرد كوڕی جاشێكی ناسراو بوو .
ئێستاش لیستی دەنگدەران لە هەولێرو دهۆك بەقسەی لایەنە ناڕازیەكان و یەكێتی  هاوپەیمانی پارتی و بەشێك لە ئەندامانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لیپە لە ناوی دوو بارە ، ناوی مردوو ، ناوی باكوری و رۆژهەڵاتی ، ناوی سنوری موسڵ و ناوچەكانی تر ، تۆ بڵێی بارزانی مەبەستی لە هەڵبژاردنی پاك پاككردنەوەی لیستی دەنگدەرانی هەولێرو دهۆك بووبێت ، یان نەجەف و كەربەلا.
2
فاتیح یەڵدز هاتە كەركوك و شەكری شكاند ، فاتیح یەڵدزو ئەحمەد داود ئۆغڵو قاسمی سولەیمانی و زۆری تر، ئاوا مامەڵە لەتەك كەركوكا دەكەن كە خاكی ئەوانەو خاكی كەسی تر نیە ، لە راستیدا شەرمەزاریەكی گەورەیە بۆ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم و ئیدارەی كەركوك ، كە یەڵدز بەو جۆرە باسی كەركوك بكات و گیانی فیتنەو ئاژاوە گێڕی لە نێو پێكهاتەكاندا دروست بكات ، فاتیح دەبوو دوای ئەو قسانە بە پەڕۆیەكی پیس لە سنور بكرایە بەو دیودا ، نەك ئەملاو ئەو لای ماچ بكرێت ، ئاخر بێئاوەزێكی وەك یەڵدز چووزانێ‌ لە سنوری كەركوكا چەند كورد ئەنفالكراوە ، ئەو چووزانێ‌ كە لەمەودای سەدان ساڵدا چەندین جار گوندە كوردیەكانی دەورو بەری كەركوك لە تەك زەویدا تەخت كراون و تاڵانكراون ، بەڵام خەتاكە یەڵدز نیە خەتاكە ئەوانەیە كە چارەنووسی كەركوكیان بەم رۆژە گەیاند .
وڵات وڵات بێت دەبێت هەموو ئەوانەی یەڵدزیان داوەتی كەركوك و خورماتوو كردووە سزا بدرێن نەك پشی پشیان بۆ بكرێت .

 لەتیف فاتیح فەرەج 

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە