ساختەكاری لەڕێژەی بەشدارینەكردنی خەڵك

23/08/2018

دەلیل جەمال

(ئەم بابەتە گریمانیەیەكی ڕێژەیی و ژمارەیەكە، بۆ ناوەڕۆكی سەلماندنی ساختەكارییەكە)

هەڵبەت تەزویرو ساختەكاری لەپرۆسەی هەڵبژاردندا، كردەیەكی نامۆو شاز نییە،بەتایبەت لەو وڵاتانەی زۆرتر لەژێر حوكمڕانی هەژمونی حزبدان و موتوربەكراوی شەرعییەتی شۆڕشگێڕین . ساختەكاری بووتە دەردو پەتا لەبەردەم دەستاودەستی ئاشتییانەی دەسەڵات.

بەڵام گەرسەیری مێژووی قۆناغە جیجیاكانی هەڵبژاردن بكەی لەو جۆرە وڵاتانەی ئاماژەم پێدا، دەبینیت ساختەكاری دەرهاویشتەی ڕێژەیەكی باس نەكراوو پەردە پۆشكراوە، كە ئەویش ڕێژەی بەشداری خەڵكە .
گەر سمپڵ وەربگرین..بەنمونە
ئەگەر لەسەدا (٥۰)ی خەڵك لەپرۆسەكەدا بەشداربێت،كەوابوو(٥۰٪)ی بەشدار نییە، لێرەدا ئەوساختەكارییەی ئەنجام دەدرێت لەو ڕێژەیەیە كە بەشدار نەبووە.

گریمان دەسەڵات لەو(٥۰٪)یەی بەشداربووە لە(۲٥٪)دەنگەكانی بەدەست هێنا، كەوابوو بەڕێژەی سەدی دەكاتە(٥۰٪)، كە ئەم ڕێژە ناتوانێت ڕێژەیی یاسایی پەرلەمانی بۆ پێكهێنانی حوكمەت دروست بكات، لەم دۆخەدا هێزی سیاسی دەرەوەی دەسەڵات براوەدەبێت ،ئەمە لەئەگەری هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، ئەم داتایانە ڕێژەیین و گریمانەن دەكرێت كەمتربێتڕێژەی دەنگی دەسەڵات،مەبەستی من جەوهەری زانیارییەكەو عەمەلییەكەیە.

ئەگەر سەیربكەین دەسەڵات بەحوكمی هەندێك پێوەر ئەنجامەكان بەساختەكاری دەگۆڕێت، كە فاكتەری سەرەكی ئەو ڕێژە نەهاتوەی خەڵكە بۆدەنگدان، بەڕێژەوگریمانە دەتوانێت ڕێژەی بەشداری بەرزبكاتەوە بەساختەكاری بەقازانجی خۆی.. بۆنمونە 

ئەگەر لەو(٥۰٪)یەی نەهاتوە لە(۱۰تا۲۰٪)ساختەكاری بكات ڕێژەكە پێچەوانە چونكە ئەوكات ڕێژەی بەشداری لەسەدا(٥۰)وە دەبێتە لەسەدا(۷۰)  ئەو لە(۲٥٪)ەی كەلە ڕێژەی یەكەم هێناویەتی لەگەڵ لە(۲۰٪)ساختەكاری دەبێتەلە(٤٥٪)

بەم پێیەلەكۆی گشتی ئەوانەی مافی دەنگدانی هەیە لەسەدا(٥۰)وە دەبێت بەلەسەدا(۷۰)  لەولەسەدا(۷۰)یە هێزی دەسەڵات(۲٥٪)دەبێتە(٤٥٪)  كەدەكرێتەوە بەڕێژەی سەدی هێزەكانی دەسەڵات دەبێتەلەسەدا (٦۰)بەرەو ژوور

بەڵام لەئەگەری بەشداری زۆرینەی خەڵك ڕێژەی ساختەكاریش كەم دەبێتەوە، هەمیشە وەك چوارچێوەیەكی باو ئەوانەی ناچنە پرۆسەكەوەخەڵكانی ناڕازین واتە ئەنتی دەسەڵاتن ، لەئەگەری چونی ئەم ڕێژە سەیربكە  ڕێژەی دەنگی دەسەڵات چۆن دادەبەزێت..

ئەگەر (۸۰٪)یان زیاتری خەڵك چونە پرۆسەكەوە ئەوا ئەوەی دەمێنێتەوە و بەشدار نابێت لە(۲۰٪) لەم ڕێژە دەسەڵات ناتوانێت تەواوی ڕێژەكە كە لەسەدا(۲۰) بكاتە ساختەكاری چونكە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ڕێژەی لە(۹۰٪)بەرەو ژوور پرۆسەكە دەخاتە ژێر پرسیارەوە، كەئەمەش مەقبول نییەو ئەگەرێكی لاوازو دورەدەستە لەو لەسەدا (۸۰)یەی بەشداری گشتی خەڵك لەپرۆسەكە ڕێژەی دەنگی دەسەڵات لەباشترین حاڵەتدا لەسەدا(۳۰بۆ۳٥)ە.

تەنانەت كەمترین حاڵەت یان  ڕێگە دەهێڵێتەوە بۆدەنگی دوبارە یان حاڵەتی دیكە، هەڵبەت ڕێگەی دیكەی ساختەكاری هەیە و خوێنەر لای ڕوونە، بەڵام بەشداری خەڵك ئەو عەمەلییەی ساختەكارییە قۆناغ بەقۆناغ كۆتایی پێ دەهێنێت.؟هەمیشە بۆمانەوەی هێزی دەسەڵاتدار ئەو ڕێژە بەشدارنەبووەیە ،وەك ئەزمونیش لەڕابردودا بینیومانە.

دەلیل جەمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی

بەپەلە