هەڵەی بەرپرسیارییەتی لەفەرهەنگی زمانەوانییدا

27/08/2018

دەلیل جەمال

زمان ئامڕازی گەیاندنە، لە مەفهومێكی باوی كۆمەڵایەتیدا،بەڵام لەكایەكانی دیبلۆماسیدا زمان دال و مەدلوولە، ، بەشێكی زۆری بەرپرسانی ئەم هەرێمە كۆڵن و فەرهەنگێكی لاوازیان هەیە لەبەكارهێنانی چەمك و ئیدیۆم و زاراوە سیاسی یان دیبلۆماسی..

بەكار هێنانی جێناوی سەربەخۆی(من) وەك ( كۆبوومەوە.)
پڕۆژەی فڵانم كردەوە. ،زۆر سینتاكسی دیكە كە هەڵەن و خوەندارییەتی بابەتیان هەیە نەك زاتی واتە دروستر ئەوەیە وترێت(كۆبوینەوە).  فڵان پڕۆژەمانكرد. 

دەرئەسڵ ئەوەیە هێشتا بەرپرسیارییەتی نەبووەتە، چەمكێكی گشتی نەبووتە بەرپرسیارییەتی چڤاتی، هەربۆیە، ئەو زمانە زاڵە كە هەموو شتەكان بە زاتەوە دەبەستێتەوە، ئاسایی ئەم زمانە دەڕوات و هیچ گرێیەكی زمانەوانی دروست ناكات و ڕای گشتیش ئاسایی وەری دەگرێت.

تەنانەت چەمكی حوكمڕانیش لەناو خۆیدا دەهاڕێت ، بەجۆرێك حوكمەت و تەواوی یەكە ئیدارییەكان لە مەدلوولدا دەباتەوە ناو بازنەی حزب و ئەو تێگەشتنە پشت ڕاست دەكاتەوە، كەدەوترێت حوكمەتی حزبی .

وەك( كۆبونەوەم لەگەڵ بەرپرسەكانی حزبی(س).)لەكاتێكدا، (ئەو) كەبەرپرسە وەزیفەی گشتی هەیە وەزیفەی بەرپرسیارییەتی هەموانی لەسەرشانە بەرپرسی حزبی لەناو حوكمڕانیدا دەبێت بتوێتەوە، بۆبەرپرسی حوكمی.
كاتێك لەهەڕەمەكەوە هەڵەی زمان وەك وشەو هەڵەی ڕستە وەك مانا دەكرێت.

دەبێت بەجدی كار بۆ زمانی دیبلۆماسی و فەرهەنگی زمانی حوكمڕانی بكرێت لەتەواوی ئیدارەی حومەتدا،

گرنگتر لەمە بێدەنگی دەسەڵاتی چوارەمە كەمیدیایە بەگشتی لەبەردەم ئەم ئیدیۆم و چەمكە بابەتیانەو گۆڕینیان بۆ چەمكی زاتی.

بەڵێ ئەم جۆرە زمانە هەڵەی ئاسایی یان ناڕاستەوخۆ و بێئاگایی نییە. بەڵكو بەمەبەستەو ڕاستەوخۆ خیتابی حزبە و لەوپەڕی ئاگایدا دەكرێت.

تەنانەت پەرلەمانیش نەیتوانیوە بەدیقەتەوە ،چاودێری ئەم تایپە لەخیتاب بكات، ئەویش بەكارهێنانی ماندووبونی چەندین كەس و  ئیدارەیە لەلایەن كەسێك یان گروپێك ،بۆناو خەزێنەی چالاكی تاكەكەسی یان تاك گروپی.

كە ئەمە لەوڵات و شوێنی دیكە كەدامەزراوەی تەشریعی كارابێت و میدیایەكی بزێوی ئازای هەبێت، دەیكاتە قەزیەو ڕای گشتی بۆدەخاتە سەر كەڵكەڵە...

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی