دواى ئه‌وه‌ى مرۆڤ له قۆناغى به‌راییه‌وه و یه‌ك به دواى یه‌كدا به‌ره و قۆناغه‌كانى كشتوكاڵ و مه‌ده‌نیه‌ت و پیشه‌سازى هه‌نگاوینا و له جوغزى تاكگه‌رایى خۆى هاته‌ده‌ره‌وه ، جا له ترسان یان له برسان ، چووه ژێربارى سیسته‌مێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و ملیدا بۆ یاسا و ڕێساكانى ، چارى نه‌بوو ده‌بوو سنورێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى خۆى دابنێت و به‌جۆرێك له جۆره‌كانیش له چوارچێوه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا جێگه‌یه‌كى بۆ بكاته‌وه و به‌مه‌ش به‌هایه‌ك هاته‌كایه‌وه به ناوى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى كۆمه‌ڵگا.
به‌رژه‌وه‌ندى گشتیش وێراى جیاوازى چه‌مك و تێگه‌یشتنى به هۆى جیاوازى شوێن و كاته‌وه ، وا ناسراوه كه گوزاره له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كى باڵاى كۆمه‌ڵگا ده‌كات كه مه‌رج نییه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندى زۆرینه بێت، به‌ڵكو ده‌نگونجێت به‌رژه‌وه‌ندى توێژێكى بچوكى كۆمه‌ڵایه‌تى ناو كۆمه‌ڵگا ڕیزى پێشه‌وه بگرێت به‌و پێیه‌ى له دیاریكردنى به‌هاى ئه‌و چه‌مكه‌دا خودى دادپه‌روه‌رى خۆى ده‌خزێنێته ناو پرسه‌كه‌وه و هاوكێشه‌كه سه‌روژێر ده‌كات.
له‌دیرزه‌مانه‌وه و ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت ، ئه‌م پرسه جێگه‌ى مشتومڕى نێوان بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و چاكساز و چاكه‌خوازان بووه ، به تێپه‌ڕبوونى ڕۆژگاریش شێوه و فۆڕمى جیاوازى وه‌رگرتووه و كرۆكى گرنگیپێدانیش له‌وه‌دا كۆبۆته‌وه كه ئاخۆ چۆناوچۆن و به چ میكانیزم و ڕێباز و شێوازێك مرۆڤ ده‌توانێت ژیانێكى چاكه‌خوازانه ده‌سته‌به‌ر و فه‌راهه‌م بكات. له گه‌رمه‌ى ئه‌م كێشمه‌كێشم و بگره‌وبێنه‌شدا ، تاك پاله‌وانێكى دیار و به‌رچاوى ئه‌و شانۆگه‌رییه پڕنهێنى و ئاڵۆزه‌یه بووه و پێده‌چێت له ئاینده‌شدا هه‌ر واده‌بێت ، په‌یوه‌ست به‌مه‌شه‌وه ، دوو له تێڕوانینه دیار و به‌رچاوه‌كانى تایبه‌ت به‌م دۆزه‌ش بۆچوونى هه‌ردوو بیرمه‌ندى فه‌ره‌نسى و ئینگلیزى (جاك جاك ڕۆسو و تۆماس هۆبز) ن كه یه‌كه‌میان پێى وایه مرۆڤ هه‌ر به ڕه‌مه‌كى (فگره) خۆى چاكه‌خوازه و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى گه‌ره‌كه ، به‌ڵام دواتر مه‌ده‌نیه‌ت و ژینگه سه‌خته‌كه‌ى خۆى به‌ره‌و خراپه‌كارى ده‌بات ، دووه‌میشیان به پێچه‌وانه‌ى یه‌كه‌مه‌وه پێى وایه مرۆڤ له بنه‌واشه‌دا (اصل) خۆپه‌رست و خۆوویست و چڵیس و نه‌وسن و شه‌ڕانگێزه و به پاڵنه‌رى به‌ره‌ژوه‌ندیخوازى خۆى نه‌بێت مل بۆ هیچ یاسا و رێسا‌كان نادات و به پاڵنه‌رى خۆپه‌رستى و پاراستنى خۆى نه‌بێت ، ده‌نا به‌رژه‌وه‌ندى گشتى جێگه‌ى گرنگیپێدانى ئه‌و نییه.
دواى ململانێى و گێرمه‌وكێشه‌یه‌كى دوور و درێژ و تاقه‌تپڕۆكێنى مرۆڤ له‌گه‌ل ژینگه سرووشتى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كدا ، له زۆرێك له كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا تا ئاستێكى باش به‌رجه‌سته‌ى ئه‌م چه‌مكه‌یان كردووه و هاوسه‌نگییه‌كیان له نێوان مافه تاكگه‌رایى و به‌كۆمه‌له‌كان ڕاگرتووه و به‌خۆشى یان ترشى بێت ژینگه‌ى ژیانێكى ئابڕوومه‌ندانه‌ى و شكۆداریان بۆ تاكه‌كانیان ڕه‌خساند. به‌ڵام له به‌شێكى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا هێشتاش مرۆڤایه‌تى به زیاتر له 600 ساڵ له دواى جیهانى شارستانییه‌وه‌یه لۆژه‌لۆژیه‌تى.
پۆخته‌ى قسه ئه‌وه‌یه كه ئایا زۆرێك له كۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان هه‌روه‌ك سه‌رى زمان و بنى زمانیان به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و چاكه‌ى گشتییه ، له گۆڕه‌پانى كرداریشدا ئه‌م به‌هایه‌یان گه‌ره‌كه ، یاخود ته‌نها وه‌ستاى قسان و كۆله‌وارى ده‌ستتانن و ناتوانن له قۆزاخه تیۆرگه‌راییه هزرییه خه‌یاڵپڵاوییه‌كانیان ده‌بازبن و ئاكار و ره‌ووشت و سرووشتى لاڕێیان هه‌مواربكه‌نه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر ڕه‌مه‌كه سرووشتییه‌كه‌ى خۆى كه به درێژایی ڕۆژگار له‌ده‌ستیانداوه؟.
وه‌ك به‌رى تێیه ، پێ ناچێت ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌راستیان بێت و واش دێته‌به‌رچاو كه ئه‌م قسه‌وقه‌سلۆك و دروشمانه‌یان هه‌ر وه‌كو ئه‌فسانه و شاكاره خه‌یاڵپڵاوه‌كانییان بۆ گێڕانه‌وه‌ى به‌رئاگرانى شه‌وانى زستانه بێت ، ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له برى هه‌وڵ و كۆششى ڕاسته‌قینه بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و چه‌سپاندنى ، دڵدارى و ئه‌ویندارى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و ته‌نها و ته‌نهاش ده‌یلاوێننه‌وه و پێى هه‌ڵداده‌ڵێن ، هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵناسى به‌ناوبانگى عێراقى عه‌لى وه‌ردى پێیى وایه كه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى حه‌وشه و په‌رژینى ماڵه‌كه‌یان تیپه‌ڕێت به هى خۆیانى نازانن و پارێزگاریشى لێ ناكه‌ن. داكه‌وتیش ده‌ڵێت كه قسه‌كه‌ى عه‌لى وه‌ردى ڕاست و ڕه‌وانه و كورده‌وارى خۆشمان ووتوویانه كه‌س به خه‌یاڵ نه‌بووه به ماڵ.
تۆ لێبنۆره و سه‌رنج بده؛ له‌م هه‌رێمه‌ى خۆماندا كه نمونه‌یه‌كى بچوكى ژیانى ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كانه ، چۆناوچۆن مرۆڤه‌كان ته‌نانه‌ت له شته بچوك و زۆر ئاسانه‌كانیشدا پابه‌ندى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌نین و هه‌میشه نابه‌رپرسانه و خۆپه‌ستانه و ته‌وه‌زه‌لانه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها بوارى پاكوخاوێنى وه‌ربگرین كه كۆششێكى كه‌مى گه‌ره‌كه و ده‌كرێت پابه‌ندیبین ، ده‌بین كه چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كى پیس و پۆخه‌ڵ و بێزه‌وق سه‌لیقه‌ین و چۆن ماڵ و شوێنه‌گشتییه‌كانمان كردۆته زبڵدانێكى گه‌وره.
ته‌نها ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كى بچوكیش له ژیانى ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌سه بۆ سه‌لماندنى ئه‌و راستییه‌ى كه باباى ڕۆژهه‌ڵاتى خوى به پێداهه‌ڵدانى به‌هاجوانه‌كانه‌وه گرتووه و هه‌میشه‌ش چاوه‌ڕێى په‌ڕجوێكه(موجیزه) ئه‌و به‌هه‌شته پانوپۆڕه دڵفڕێنه‌ى بۆ بێنێته‌كایه‌وه كه ته‌نها له مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ى په‌روه‌ردگاردا بوونى هه‌یه.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی