مێژووى دامه‌زراندنى ئه‌م حیزبه له‌كاتێكى زۆر هه‌ستیار‌و چاره‌نوسسازى كورددا بوو، كاتێك بوو كه هیواكان پوكابونه‌وه‌وه‌و چراكان نه‌وت‌و پڵیته‌یان تیا نه‌مابوو، دۆخێكى قورس‌و گران‌و خوێناوى بۆ كورد به‌جێمابوو، هه‌مووان دواكه‌وتوى ئه‌و په‌نده بوون كه ده‌ڵێت "ده‌ست بگره به‌كڵاوه‌كه‌ته‌وه تا با نه‌یبات"، بۆ كورد دامه‌زراندنى هێزێكى نوێ‌و ئازا‌و چاونه‌ترس‌و بێ كڵاو‌و دواكه‌وتووى به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان ئه‌ركێكى سه‌رشان‌و زه‌رورییه‌تێكى مێژوویى گرنگ بوو، دامه‌زرێنه‌رانى یه‌كێتى خۆیان خستبۆوه ژێر بارێكه‌وه كه خۆشیان باش ده‌یانزانى قورسه‌و كۆتاییه‌كه‌ى نادیار‌و ناروونه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌یى‌و مێژوویى شانیاندایه به‌رى.
دیاره دامه‌زراندنى هه‌ر ده‌زگا‌و پارت‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كى نوێ پێویستى به‌سه‌ركرده‌یه یان سه‌رۆك یان سكرتێر یان به‌ڕێوه‌به‌رێك هه‌یه كه بتوانێت بڕیار بدا، ئیتر ئه‌و بڕیاره‌ى سانا بێت یان چاره‌نوسساز‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانیش وه‌ك هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى پێش خۆى، سكرتێرێكى ده‌ستنیشانكرد بۆ خۆى، كه هه‌رگیز لێى په‌شیمان نه‌بونه‌ته‌وه‌و نابنه‌وه، مام جه‌لال كه یه‌كه‌م سكرتێرى یه‌كێتییه‌و تا ئێستاش جێگره‌وه‌ى نییه، سى ڤییه‌كه‌ى دیاره‌و به‌راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتووه كه تاكه هۆكارى ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزبه تائێستا نه‌یتوانیوه جێگره‌وه‌یه‌كى بۆ دابنێت.
راسته له ئێستادا‌و به‌پێى په‌یڕه‌وپرۆگرام ده‌سه‌ڵاته‌كانى سكرتێر، جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێر جێبه‌جێى ده‌كات، به‌ڵام ناكرێت ئه‌مه تا سه‌ر بێت، واته ناكرێت حیزبێكى وه‌ك یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه خاوه‌نى مێژووییه‌كى دورودرێژى پڕ له‌خه‌باتى كوردایه‌تى‌و خوێنى شه‌هیده یاخود هه‌ر حیزبێكى تر ناكرێت بێ سه‌رۆك بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه بڕیاڕى دابێت كه "سكرتێر"ى وه‌ك زاراوه نه‌بێت، خۆ ده‌بێت كه‌سى یه‌كه‌م یان بڕیارده‌رێكى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بڕیاریشه سكرتێر دابنێته‌وه ئه‌وا له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا كه‌سایه‌تییه‌ك هه‌یه له‌ناو ئه‌م حیزبه‌دا ده‌كرێت پێشنیار بكرێت بۆ كه‌سى یه‌كه‌میى حیزبه‌كه، راسته باش‌و باشتر‌و باشترین هه‌یه‌و هیچ دوانه‌یه‌كیش له‌یه‌كناچن، مه‌به‌ستمه بڵێم هیچ كه‌سێك نییه وه‌ك ئه‌وى پێش یان دواى خۆى بێت، به‌تایبه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كى وه‌ك مام جه‌لال كه‌س نییه بتوانێت جێگه‌ى بگرێته‌وه یان پڕ بكاته‌وه، ئه‌م قسه‌یه بۆ سكرتێر‌و سه‌رۆكى سه‌رجه‌م حیزبه كوردییه‌كان ته‌واوه، به‌گه‌واهى ئه‌وه‌ى كه سه‌رۆك یان سكرتێرى حیزبه كوردییه‌كان تا ئێستا نه‌گۆڕاون، جگه له‌یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان نه‌بێت، ئه‌وانیش دواجار هه‌ر ئه‌مینداره كۆنه‌كه‌یان كرده‌وه به‌سه‌رۆك.
من هه‌موو ئه‌وانه ئه‌زانم كه له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و ئه‌م وڵاتانه‌ى كه به‌جیهانى سێیه‌م ناسراون، ده‌بێت سه‌رۆكى پارته‌كانیان كه‌سانى به‌ته‌مه‌ن‌و خاوه‌ن ئه‌زمونى زۆر‌و ناسراو‌و خاوه‌ن عه‌شره‌ت‌و پله‌و پایه بن، به‌ڵام خۆ ئه‌مه ده‌قى كتێبه پیرۆزه‌كان نییه ئیتر هه‌ر ده‌ستكارى نه‌كرێت‌و له‌دۆخى خۆیدا بمێنێته‌وه، ئه‌كرێت گۆڕانكارى بكرێت،ـ به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و حیزبانه‌ى خۆیان به سۆشیال دیموكرات‌و لیبرالأ داده‌نێن، بۆ نمونه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كه ده‌كرێت بیر له‌سكرتێرێكى گه‌نج‌و ناسراو بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه به‌ته‌مه‌نه‌كانى ئه‌و حیزبه تواناى ئه‌وه‌یان نییه رابه‌رایه‌تى بكه‌ن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت رێچكه‌ى یه‌كێتى به‌ئاراسته راسته‌كه‌ى خۆیدا بڕوات‌و قاعیده جه‌ماوه‌رییه پته‌وه‌كه‌ى وه‌كخۆى بمێنێته‌وه، ده‌كرێت راوێژكار‌و پاڵپشتى ئه‌و گه‌نجه بن كه پێشنیار ده‌كرێت بۆ سكرتێرى حیزبه‌كه‌یان.
ئه‌و گه‌نجه له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى دوایدا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى خۆشه‌ویست له‌ناو یه‌كێتیدا ده‌ركه‌وتووه، كه خاوه‌نى جه‌ماوه‌رێكى تایبه‌تى خۆیه‌تى‌و توانیوییه‌تى جێگه‌ى خۆى له‌ناو بنكه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى حیزبه‌كه‌یدا بكاته‌وه، ئه‌م كه‌سایه‌تییه له‌رووى ئه‌زموونى سیاسییه‌وه راسته ئه‌زموونى زۆر نییه، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌لى بدرێتێ، به‌تایبه‌تى كه له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌سێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و ئه‌توانێت به‌ئاسانى تێكه‌ڵاویى خه‌ڵك بێت‌و چاو نه‌ترس‌و بوێریشه، هه‌روه‌ك له‌رووى سه‌ربازى‌و زانیارییه‌شه‌وه پێموایه ئه‌زموونێكى زۆر باشى له‌و بواره‌دا هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتووش بووه تیایدا، له‌رووى زمانزانى‌و له‌باقه‌ى قسه‌كردنه‌وه پێموایه له‌زمانى دایك زیاتر ده‌زانى‌و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كانیشى "ئه‌وه‌ى من دیبێتم، چونكه من ته‌نها له‌رێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تى‌و كه‌ناڵه‌كانى میدیاوه بینیومه" گه‌واهى ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ده‌ن، به‌پێى په‌یڕه‌وپرۆگرامى یه‌كێتیش بێت دیاره مه‌رجه‌كان ده‌یگرێته‌وه‌و هیچ به‌ربه‌ستێك نابێت بۆ خۆ كاندید كردنى.
ئه‌گه‌ر هه‌ر تۆمه‌تێكیشى رووبه‌روو كرابێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت لیژنه‌یه‌ك یان دادگایه‌كى تایبه‌ت بۆ ساخكردنه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌كه پێكبهێنرێت، تا راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن، خۆ ئه‌گه‌ر تێوه‌گلابوو ئه‌وا نه‌ك من په‌شیمان ده‌بمه‌وه له‌م پێشنیاره‌م، به‌ڵكو پێشنیار ده‌كه‌م هه‌ر له‌یه‌كێتیش ده‌ربكرێت‌و سزا بدرێت، خۆ ئه‌گه‌ر واش نه‌بێت ئه‌وا ده‌كرێت هه‌موو ئه‌وانه سزاى خۆیان وه‌ربگرن كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه‌و ته‌شهیریان له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه پێ كردووه.
ئیتر نازانم له‌ناو ئه‌م حیزبانه‌ى وه‌ك باسمكرد له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، تاچه‌ند دڵڕازى كردنى حیزبى ركابه‌ر رۆڵى هه‌یه له‌دانانى سكرتێرى حیزبه‌كه‌دا، ئایا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى، ده‌كرێت ره‌چاوى ئه‌وه بكرێت كه فڵان حیزبى ركابه‌ر حه‌ز یان چاره‌ى فڵان كه‌سى ناوێت ببێته سه‌رۆكى ئه‌و حیزبه، یان ئه‌گه‌ر فڵان كه‌سى نه‌یار ببێته سه‌رۆك ئایا په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌كخۆیان ده‌مێننه‌وه؟، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى‌و هاوڵاتیاندا بێت، بابه‌تێكى تره، خۆ ئه‌گه‌ر پرسه‌كه شه‌خسى‌و رق‌و ئه‌و جۆره شتانه بێت، ئه‌وه ناهه‌قى به‌رامبه‌ر كه‌سى شایسته ده‌كرێت.
ئه‌مه ته‌نها پێشنیارێكه‌و وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك كردومه، ئومێده‌وارم نه‌چێته خانه‌یه‌كه‌وه كه شیكارى خراپ‌و نه‌گونجاوى بۆ بكرێت، پێشنیاریش یان وه‌رده‌گیرێت یان وه‌رناگیرێت، ئه‌گه‌ر وه‌رنه‌گیرا، ئه‌وا هیچ، ئه‌گه‌ر وه‌ریشگیرا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت، یان قبولأ ده‌كرێت یان قبولأ ناكرێت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی