چیرۆكی داخبوونی حیزبه ناڕازییه‌كان به ساخته‌كاری به‌ربڵاو له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراقدا، ته‌نها ژماره‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانیانی كه‌م نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو كاری كرده سه‌ر باری ده‌روونی و جۆری بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و كادر و ئه‌ندامانیان. ئه‌وه‌ش وای كردووه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو كاردانه‌وه بێت بۆ ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كه و راگه‌یاندنی به‌ره‌نجامه نافه‌رمیه‌كانی.
هه‌روه‌ك رونیشه له دۆخی كاردانه‌وه‌دا، به‌رامبه‌ره‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م گوتار و هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانت بۆ دیاری ده‌كه‌ن. به‌وه‌ش به خۆت بزانیت یاخود نا ،جارێكی تر‌و به شێوه‌یه‌كی ترده‌چیته‌وه خزمه‌ت ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی پێتوایه ركابه‌ریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت و به ساخته‌كردنی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر تۆمه‌تباریان ده‌كه‌یت. لێره‌وه به بڕوای ئێمه هه‌ڵكوڵاندنی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی نێوان چوار فراكسیۆنه‌كه له به‌غدا و بڕیاردانی سه‌ردانیكردنی به‌جیای سه‌ركرده‌كانی ئه‌م لایه‌نانه بۆ به‌غدا ، هه‌نگاوێكی حساب بۆنه‌كراوه،ئامانجه‌كانیشي تاكو ئێستا زۆر روون نیه . له به‌ره‌نجامی كۆتایشدا هۆشیار نه‌بن ده‌چێته خزمه‌ت زیاتر به‌هێزكردنی دووپارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه و وێناكردنێكی لاوازی خۆیان.
چونكه ئه‌و پرسانه‌ی ئه‌وان وه‌ك كارنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ به‌غدا دیاریان كردووه ، هه‌مان ئه‌و پرسانه‌ن كه پارتی و یه‌كێتی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، به‌رنامه‌ی هاوبه‌شیش ده‌بێت كاری هاوبه‌ش به‌دوای خۆیدا بێنێت. چونكه هێزی سیاسی ده‌بێت خه‌می یه‌كه‌می ئه‌وه بێت له‌سه‌رچی هاوپه‌یمانی ده‌كات نه ك له‌گه‌ڵ كێ، به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای كوردستان كه گه‌وره‌يی ئامانجه‌كان وايكردووه له هه‌ندێ كاتدا به هه‌موو كورد نایه‌ته دی چ جای تواناكان بپرژێن. بۆیه پێم وایه به‌جیا گفتوگۆكردنی ئه‌م چوار لایه‌نه له‌گه‌ڵ هێز و فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه عه‌ره‌به‌كان به شیعه و سوننه وه، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و خودی خۆشیان نیه ، له سۆنگه‌ی سنورداری توانای سیاسیان و كۆبوونه‌وه‌ی كارته‌كان و هێز له‌ده‌ست دووپارته فه‌رمانڕةواكه‌دا، واده‌كات به‌رامبه‌ره‌كان گفتوگۆی جددیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن و به نوێنه‌ری كورد و هه‌رێمیان نه‌زانن. به‌ڵكو وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر به دوو هێزه‌كه به‌كاریان بێنن، هه‌ست به لێپرسراوێتی سیاسی و نیشتمانی ئه‌م هێزانه‌ش ڕێ له‌وه ده‌گرێ بژارده‌ی له‌و جۆره قبوڵ بكه‌ن. له‌و حاڵه‌ته‌شدا توانای مانۆڕی سیاسی و بژارده‌ی به‌رده‌میان تا ڕاده‌یه‌كى زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه ، ڕه‌نگه توشی جۆرێ له ئیحراجیشیان بكات. بۆیه پێویسته وانه له ڕابردوو وه‌ربگرین، مانۆڕی هه‌ندێ هێز له دوای ریفراندۆم و لێكه‌وته‌كانی له هه‌رێمدا و مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، سه‌ره‌نجام به به‌هێزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و پاشه‌كشه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم كۆتایی پێ هات، كه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عێراقدا ره‌نگی دایه‌وه ، چونكه ئه‌وه‌ی پێگه و نفوزی سیاسی سه‌ركرده و هێزه‌كان دیاری ده‌كات ، به تایبه‌تیش له وڵاتێكدا په‌راوێزێك له دیمموكراسی هه‌بێت و سه‌روه‌ری یاسا نه‌بێت و حیزبیش چه‌ك و هێزی خۆی هه‌بێت،هيزه .به‌گشتیش ده‌بێت ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌شێ له ته‌وژمی ریفۆرمخوازی وڵات ده‌زانن ،مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كه نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێ له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، چونكه له به‌ره‌نجامدا لاوازیان ده‌كات و گۆڕه‌پانه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی خۆشیان كه ده‌بێت چاكسازی و گۆڕانكارینيوخويى بێت‌و بجوك ده‌كاته وه.
بۆیه وا باشتره خه‌می ئه‌م هێزانه له به‌غدا ، به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه بێت كه دیاریان كردوون، مسداقیه‌تی ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌وه مامه‌ڵه‌كردنی كۆی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی به‌غدایه له‌گه‌ڵ لیست و هێزه عێراقیه‌كاندا. ئه م چوار لایه‌نه‌ش گه‌ر له هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه‌یاندا جددین، ببنه فشار له نێو خودی وه‌فدی گفتوگۆكاری كوردی و به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و پارتیه‌وه.
وه‌ك خۆیان ده‌ڵین : ڕێ بگرن له‌وه‌ی له پێناو پۆست و ئیمتیازانی سیاسی و ماددیدا، چاو له ئه‌رك و به‌ركه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بپۆشن، هاوكات ده‌بێت وریای ئه‌وه‌ش بن ، ئه‌مانیش وێنه‌ی كۆمه‌ڵێ هێزیان لێ نه‌كێشرێت ، كه مه‌به‌ستی یه‌كه‌میان پله و پایه و پۆسته.
به كورتی دروستكردنی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، پرسیاری له‌سه‌ر نیه، بوونی زیاد له فراكسیۆنێكی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه و كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی سیاسی، زیانی نابێت. گه‌رچی هاوپه‌یمانێتی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان وێنایه‌كی ئه‌رێنی تر و تۆكمه‌تر و به‌هێزتر به‌لایه‌نی كوردستان ده‌به‌خشێت. به‌ده‌ر له‌م جۆره بیركردنه‌وه، گره‌و له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیتی فراكسیۆنه‌كانی چوار هێزه‌كه ناكرێت، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ست به غه‌درێكی هاوبه‌ش پێكهێنراوه، كه ڕه‌نگه به تێپه‌ڕینی رۆژگار و گۆڕانی هه‌ندێ له‌و هاوكێشه و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كان، پاساوی بوونی ئێستای لاواز ببێت، له‌ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ئه‌م چوار هێزه‌بوو ئه‌نجامیاننه‌دا، پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ك بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه ريم ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ڵامگۆی ساخته‌كاریه‌كه و ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كه و هاندانی ده‌نگده‌ران بوو بۆ به‌شدارییه‌كی زۆرتر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ده‌بێت بشزانن، به‌یه‌كه‌وه بوونیان له به‌غدا پینه‌ی به‌یه‌كه‌وه نه‌بوونیان له كوردستان بۆ ناكات.
هه‌ر بۆیه ، بۆ ئه‌وه‌ی دووجارى (احراج)ی و هه‌ڵه‌ی سیاسی زیاتر نه‌بن ،پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ی رێكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه و نه‌خشه رێگایه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی بكه‌ونه گفتوگۆوه. ئه‌وه‌ش وا ده‌كات وه‌ك خاوه‌ندارێكی ره‌سه‌نی مه‌سه‌له نیشتمانیه‌كه‌ی گه‌لی كوردستانی باشوور ده‌ربكه‌ون، نه‌ك پارتی و یه‌كێتی به خاوه‌نی ئه‌م پرسه بزانن، نه شچنه ژێر باری هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی سۆزداری و بیروڕای رادیكاڵانه و حساب بۆ نه‌كراو . كه له قۆناغی ر ابردوودا به زیانیان شكانه‌وه و دووچاری هه‌ڵه‌ی سیاسی كردن
ئەبوبەكر كاروانی
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی