چاككردنی سیستم

30/08/2018

نەوشیروان دلێر

وڵاتی ئێمە سیستمی ژیان تێیدا هەڵەیە، تەنها بەچاككردنی سیستمی ژیان دەتوانین وڵاتەكەمان چاك بكەین. 

هۆكاری سەرەكی قەیران و نەهاتنی موچە زۆری فەرمانبەرە لە هەرێمی كوردستان، هەر لە سەرەتاوە و لەناو خێزان و لە خوێدنگەش ئێمە وا پەروەردەكراوین كە بخوێنین و شەهادەیەكمان هەبێت بۆ ئەوەی موچەی پێوەربگرین نەك كاری دڵسۆزانەی پێ بكەین. 

فێر نەكراوین دكتۆرێك و كرێكارێك و وەرزشكارێك گەر مانگانە موچەكەیان یەك ملیۆن بێت یەكسانن فێریان كردوین گەر دكتۆر و ئەندازیار نەبین كەواتە ئێمە كەمین لە ناوخەڵكدا،بەسە با هەموومان هاوكاربین بۆ باشتر كردنی حاڵی خۆمان چونكە حاڵی خۆمان باشبێت كەواتە حاڵی وڵاتەكەمان باش كردووە،ناكرێ هەموومان موچەخۆری دەوڵەت بین دەی كەوایە كێ ببێت بە سەرتاش؟ كێ ببێت بە كرێكار بۆ دروستكردنی بینا و خانوو؟ ئەی كێ ببێت بە جوتیار؟ كە لە وڵاتی ئێمە خاكێكی بەپیت هەیە، لە وڵاتانی تر هاوڵاتی حكومەت بەخێودەكات بەڵام بەداخەوە لە وڵاتی ئێمەدا دەبێت حكومەت هاوڵاتی بەخێوبكات كە ئەوهەڵەیەش دەگەڕێتەوە بۆ پەروەردەی سەرەتای خێزان و خوێندنگە چونك ئێمەیان پەیوەست بە پارجە كاغەزێك كردوە بۆ بژێوی ژیانێكی دورودرێژ فێریان نەكردوین لەسەر پێی خۆمان ڕاوەستین...

نەوشیروان دلێر

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی