چەند پرسیارێك لەسەر بارزانی

31/08/2018

مەسعود عەبدولخالق

زۆر ڕوونە ئەوەی ئیستا بەسەر كوردستان هات لەقەیرانەكان و لەدەستدانی نیوەی كوردستان و هاتنی سوپای داگیركەران بۆ كوردستان زۆری كاك مەسعود لێی بەرپرسیارە، بەڵام لەلایەكی تریشەوە ئەو هەڵوێستانەی بەرامبەر ئەمریكا و تەسلیمنەبوونی ئەو شەڕە قسەیەی لەگەل ماكگورك (تازە) كردوویانەو ئەو فشارەی بەتەلەفۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەوەی بارزانی بچیتە ئیئتلافی عەبادی و تا ئیستا نەیكردووە.

تەنانەت ماكگورگ هەڕەشەی دەستگیركردنی لێكردووە وەك ( نۆریەگای پەنەما).. ئەوانە ئەگەر زیان بەخشیشە بۆ كورد ، بەڵام هەڵوێستیشە، زۆر خۆشە پیاو سابت بیت و مەبدەئی بێت.

ئەوە لەكاتێكدایە حیزبەكەی و حیزبەكانی تری ریفراندۆم وا دەرگە بەدەرگەی حیزبەكانی تر دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی! كەچی ساڵی پار وادەگەڕان بۆریفراندۆم.

هەر بەشداری نەكردنی بارزانی لەهەڵبژاردنی عێراق دیسان هەڵویستە ، با لەرق و قینە دەرچین مناقشە لەسەر ئەو هەڵویستانە بكەین .. ئاخۆ هەڵوێستی بارزانی وەك شەخسی جیایە لەگەڵ حیزبەكەی؟ بەشێك والێك دەدەنەوە ئەوە تەنیا عینادییەو كورد زەرەر دەكات.. بەشێكی تر بەهەڵوێستی مەردانەو كوردانەی لیكدەدەنەوە وەك خۆی.

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی