ترسی لایەنەکان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن

31/08/2018

ئەرکان محەممەد

بەهۆی وادەی نزیکبوونەوەی کاتی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆپەرلەمانی کوردستان کەبڕیارە لەبەرواری ۳۰ /۹ دائەنجام بدرێت دوو دڵی لای لایەنەسیاسیەکان بەتایبەت هەرچوار لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان هاوپەیمانی بۆدادپەروەری  ویەکگرتووی ئیسلامی  وکۆمەڵی ئیسلامی کە بەناڕاستەوخۆداوای دواخستنی هەڵبژاردن بکەن کەئەمەش جێگەی سەرسووڕمانە وچاوەڕوان نەکراو بوو،

 ئەم هێزانە لەڕابردو واخۆیان وێنادەکرد کەهەمیشەلەهەوڵدان  بۆجێبەجێکردنی دیموکراسی وڕێگەخۆشکردن بۆسەروەری یاسا وپێداگریان دەکرد هەڵبژاردن مافی خەڵکە دەبێت ئەومافەبگەڕێتەوە بۆخەڵک وداواتان دەکرد هەڵبژاردن دەبێت لەوادەی خۆی بکرێت ودەکرێت ترسی لایەنەکان بۆچەند هۆکارێک بگێڕینەوە:- 

یەکەم  - ترسی هێزەکانی چوارلایەنەکە لەتەزویری پارتەکانی دەسەڵات بەتایبەت پارتی کەپێیان وایە لەناوچەکانی ژێر دەستی ساختەکارییەکی زۆر ئەنجام دەدات لەکاتێکدا هەردوپارتی دەسەڵات لەهەڵبژاردنی  م۱۲ /٥ گلەییان هەبو لەیەکتر کەساختەکاری کراوە بەرامبەریان وچوارلایەنەکەش ڕایانگەیاند" تەزوویریان لێکراوە ودەنگەکانیان دزراوە" .

دووەم - ٤ لایەنەکە بەناڕاستەوخۆدەڵێن "لیستی هەڵبژاردن ناوی دووبارە ومردوانی تێدایە " ئەمەش بیانویەکی لاوازە چونکە پێشتریش دەتانزانی تەزیویردەکرێت وتۆماری دەنگدەران پڕییەتی لەناوی دووبارەو مردوان بەڵام هێشتاپێتان وابودەرفەتی تەزویرکەمە ئەوکات بۆئاساییبوبەژداریکردن ،
سەرەڕای ئەوەش کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی پێک هاتووە لە ۹ ئەندام کەبەم شێوەیەن :-
پارتی  ۳ ئەندام 
 گۆڕان ۲ ئەندام
 یەکێتی ۲ ئەندام
 یەکگرتوو ۱ ئەندا
 کۆمەڵ  ۱ ئەندام
کەواتە چوارلایەنەکە واتە یەکێتی +گۆڕان +یەکگرتوو+ کۆمەڵ لەکۆمیسۆن زۆرینەن کاریان چیبوە لەم دەزگایە کەدەبێت پارتەکانیان لێپیچینەوە لەگەڵ نوێنەرەکانیان  بکەن چونکە ئەوان تاوانبارو بێ ئیرادەبون وجورئەتیان نەکردوە پەنجەبۆپرسێکی لەوشێوە ببەن .

سێیەم - لایەنەسیاسیەکان پێیان وایەڕێژەی بەژداری هاوڵاتیان کەمەلەهەڵبژاردن ئەمەش هۆکاری هەرخۆتانن چونکەلەپێش هەڵبژاردن دۆستی گورگەکانن ودوای هەڵبژاردنیش شیوەن دەگێڕن لەدەست پەلاماردانی جەستەتان لەلایەن گورگەکانەوە بەڵام هەرزوئەمەشتان بیردەچێتەوە ودەست دەخەنەنێودەستی یەک ،

لەڕاستی دواخستنی هەڵبژاردن بەخواستی هێزولایەنەسیاسیەکانی هەرێم پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوی هەموویانەوە ومێژوش دەینوسێتەوە لەپەڕەکانیدا وهێندەی تریش خەڵک بێ ئومێد دەکەن .

ئەرکان محمد

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی