هەڵبژاردن لە نێوان کردن و نەکردندا..

31/08/2018

ڕێبین عەبدولرەحمان

 

هەڵبژاردن بنەمایەکی گرنگی دیموکراسیە، و دیموکراسی بە بوونی هەڵبژاردن ، وەکو جەستەیەکی بێ ڕووح وایە کە هێز و وزەی تیادا نەبوو و بە کەڵکی ژیان نایەت و بۆ ژیان کردن بێ مامەڵە دەبێت. هەڵبژاردن، بریتیە لەو پرۆسەییەی کە هاوڵاتیان بنەمای دەستاودەست کردنی دەسەڵاتی سیاسی لە وڵاتدا تیادا جێ بەجێ دەکەن.

یان ئەو پرۆسەییە کە دیموکراسی و بنەماکانی تەواو دەکات، ڕاستە هەڵبژاردن پایەیەکی دیموکراسیە ، بەڵام پڕ بەهاترین و بەنرخترین بنەمایەتی ، چونکە بەبێ هەڵبژادن ، خودی دیموکراسی ناکامڵ دەبێت و دەبێتە پرۆسەیەکی بەتاڵ لە بەهاکانی. لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا دیموکراسی و تەواوی بنەماکانی لاواز و لەرزۆکن، چونکە دەسەڵات و سیستەمە دەسەڵاتدارەکانی ئەم ناوچەیە زۆر سەرو ڕوویان لەگەڵ دیموکراسیدا خۆش نیە، چونکە ئەگەر جێ بەجێ بکەن ئەوا پاییەی دەسەڵاتیان لەژێر دەستدا نامێنێت ، چونکە ئەم جۆرە دەسەڵاتەی لەم ناوچەیەدا هەیە ، جۆرە دەسەڵاتێکی تەورەسین و بنەماڵەی و پاشایەتین، زۆر بڕوایان بە دیموکراسی نیە.

بۆیە عێراق و کوردستانیش بەشێکن لەو جۆرە سیستەمانەی کە لەڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا هەیە. بە تایبەت کوردستان لە ساڵی 1991 ئەگەر بڵێین دیموکراسی نیە، ئەم قسەیە بنەمایەکی زانستی نابێت، لەبەر ئەوەی، دیموکراسی هەیە بەڵام بنەماکانی لاواز و لەرزۆکن و دەرفەتی بەهێز بوون و بەرەوپێش چوونی زۆر کەمە، یان دەسەڵاتدارەکان ڕێگرن لە بەرەوپێش چوونی پاییەکانی دیموکراسی، بە تایبەت پاییەی هەڵبژاردن کە بنەما دەستاودەستکردنی دەسەڵاتی تیادا زۆر کەمە، و ئەمە ناتواندرێت بەهێز بکرێت بەهۆی ڕێگرییەکانەوە.

 

هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە نێوان ئەنجام دان و ئەنجام نەداندایە، لە نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستادا، چونکە هەریەکە ڵەم هێزانە سەیری بەهێزی بنەمای داهاتووی دەسەڵاتی دەکات، لە پارچە کێکە کەی دەسەڵات چی بەر دەکەوێت و چۆن هێزی زۆرێ دەبێت، بەهۆی بوونی زۆری ڕێژەیی کورسی پەرلەمانییەوە. بۆیە ئەم هەڵبژاردنە گرنگە، بەقەدر ئەوەی هێزەکان شەڕی لەسەر دەکەن، بۆ ئەوەی قورسایی خۆیان بپارێزن لەوەی کە هەیانە و لەوەی کە دەیانەوێت بەدەستی بهێنن، چونکه ئەم هەڵبژاردنە گرنگی دەسەڵات و هێزی پارتە سیاسییەکان بەدەر دەخات، کە کێ بە هێز دەبێت و کێ لاواز دەبێت؟ کێ زیاتری بەردەکەوێت.

 

تەواوی هێزە سیاسییەکان ، جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئێستادا لەگەڵ ئەوە دان کە هەڵبژاردن نەکرێت و دوابخرێت، چونکە دواکەوتنی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی ئەم پارتانەدایە ، چونکە سەنگ و قورساییان لە هەڵبژاردنی 5/12 دەرکەوت و دەزانن کە دەنگ و ژمارەی کورسییان کەم دەکات، ناتوانن ئەو ژمارە کورسیە بهێنن کە لە ڕابردوودا هەیان بووە، بۆیە لە چارەنووسی سیاسی خۆیان لە چوار ساڵی ڕابردوو دەترسن.

 

بەڵام مببریری تۆماری دەنگدەران دەهێننەوە کە گوایە ناوی مردووی تیادا نەسڕدراوەتەوە، بەڵام هەر ئەو لایانانە خۆیان نوێنەریان هەیە لە کۆمسیاراندا. بەڵام هێزە نوێیەکان کە تازە درووست بوون، ئەوانیش کە هەریەکە لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ و هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسین، هەریەکەیان سەنگیان هەیە، بەڵام هاوپەیمانی لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردندا نیە، چونکە دەوێت مکاسبی سیاسی زیاتری هەبێت لە داهاتوودا، بۆیە ڕێژەیی کورسی کەم بوو لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا.

 

بەڵام جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە هێزێکی تازە درووست بووە، و خاوەنی قورساییە، چونکە هێزێکی بوێرە و خۆی بە ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە دەزانێت لە دژی دەسەڵاتی ئێستای هەرێم. ئەم هێزە زۆر بوێرە تاکە هێزە کە داوای هەڵبژاردن دەکات لە کاتی خۆیدا، چونکە هێزێکی جەماوەرییە و بەدوای ئەوەوەییە کە کە باری لاری کوردستان ڕاست بکاتەوە.

ریبین عبد الرحمن فەتاح

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی