قەراری سیاسی ،گرەو لەسەر ئەسپی دۆڕاو ناکات..

02/09/2018

دەلیل جەمال

 

حزبی سیاسی بەتەنها دەرکەوتەیەکی باوی ناوکۆمەڵگەی ئێستا نییە، ئێستا حزب بەتەنها کۆبونەوەی قەواعیدی چەندایەتی نییە، ئێستا حزب دروستکردنی ڕای گشتییە لەناوچڤاتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتیدا.

حزب دوربینی وخوێندنەوەی ئەزموونی ڕووداوەکانە، نەخشەڕێگایە، هەندێک جار حزب پێویستە جیاو تەنهابێت مەرج نییەکاروانی ڕەوکردنی زۆرینە بەئامانجی چاکەی گشتی بێت،

هەربۆیە حزب پێویستە گرەو لەسەر ئەسپی دۆڕاونەکات لەپێناوی ئەوەی تەنها بەشداری یارکردنەکەبێت، چونکە ئەسپی دۆڕاو خۆی هەڵگری ناوی دروستی خۆیەتی، بردنەوە تەنها لەبەشداریکردندا نییە،
قەراری ڕاست و دروست ئەوەیە واقع و پێشهاتەکان لەبەرچاوبگریت و ،بتوانی لەسەر ئەوقەرارە ڕای گشتی دروست بکەیت
هەندێک قەراری سیاسی بێ مەدلولن ، کوشتنێکی لەسەرخۆی خانەکانە، ئەم قەرارانە، پاساوین لەپێناوی بوونایە، نەک لەپێناوی گۆڕین و پڕۆژەو چلاکی بۆ ڕای گشتی

سەیری کۆتایی باچاوەڕێی کۆتایی یاریەکەبین، پێدەچێت ،تێکبچێت، پێدەچێت ، نەگاتە ئامانج، لەم حاڵەتەدا ،ئەوەی ڕوودەدات ململانێ و بەریەککەوتنی حزبییە ،بەبێ ڕای گشتی، بەبێ ئەوەی کێ لەسەر حەقە، چونکە وەک وتم ئەسپەکە بۆخۆی دۆڕاوە، بردنەوەی نییە
ساحەکەش پڕە لەدڕک و بەربەست 

لەم حاڵەتەدا قەراری سیاسی دورنمایی و پێشهاتەکانی دەبنە دیفاکتۆ. گەرچی ئێستا قورسە چونکە تەنهایت بەڵام ڕای گشتی بەدەوری ئەوقەرارەدا کۆدەبێتەوە
لەئەنجامی ئەویارییەی کە تێکدەچێت ،پێشموایە ئەوەی چوەناو یارییەکە دۆڕاوە، چونکە بۆخۆی یاریەکە دۆڕاوە..
لەبەرئەوەی هیچ شتێکی ناویاریگاکە ئاسایی  نییە.

ئەوەی براوەیە ڕای گشتی و ئەوحزبانەن ناچنە ناویاریەکە یان گرەو لەسەر ئەسپی دۆڕاوناکەن، دەرئەسڵ ئەسپی براوە لەم یاریەدانییە...

دەلیل جمال

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی